کات و ساتی هێرش کردنه‌وه سه‌ر ئێران هه‌ر دێ و نزیکتر ئه‌بێته‌وه ... دیاری نه‌کراو
وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: مسته‌فا به پێی نووسینه‌کانی ڕۆژنامه‌ی ( القدس العربی) چاپی له‌نده‌ن و به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌کان، هۆشدارییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی پاشای عه‌ره‌بستانی سعودی و سه‌رۆک کۆماری میسر به کاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاماژه‌یه‌که بۆ نزیک بوونه‌وه‌ی کاتی هێرشی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی بۆ سه‌ر ئێران. |
ڕۆژنامه‌ی " القبس- ی" کویتی نووسیویه‌تی: هێرش بۆ سه‌ر ئێران له قووڵایی خاکی وڵاتانی ئه‌فغانستان، عێراق، تورکیه و له ئاوه‌کانی ده‌ریاوه بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گا ئه‌تۆمی و هه‌ستیاره‌کانی ئێران و هه‌روه‌ها بنکه و مۆڵگه‌کانی سپای پاسدارانی ڕژیم له تاران و شوێنه‌کانی دیکه‌ی ئێران ده‌ست پێ ئه‌کات. ئه‌و ڕۆژنامه هه‌روه‌ها ئه‌نووسێ: ئه‌گه‌ر ڕژیمی ئێران بنکه و باره‌گا سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌کانی وڵاتانی دراوسی له ناوچه‌ی که‌نداوی فارس دا بخاته مه‌ترسییه‌وه و به موشکه دورهاوێژه‌کانی خۆی هیرش بکاته سه‌ر وڵاتانی دراوسێ، ئه‌وا فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره ئامریکاییه‌کان بۆ تێک‌شکاندن و هه‌ڵته‌کاندنی ته‌واوه‌تی بنکه و بنیاته گرینگه‌کانی ڕژیم دینه مه‌یدان و به شداری ئه‌و هێرشانه ئه‌که‌ن.
شایانی باسه که چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ردووک سه‌رۆکی عه‌ربستانی سعودی و میسر، داوایان له کاربه‌ده‌ستانی ئێران کرد که مل که‌جی ویست وداواکاری وڵاتانی جیهان سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌کییه‌که‌یان بن و ده‌ست له ئاژاوه گێڕی و نانه‌وه‌ی شه‌ڕێکی دیکه له ناوچه‌که هه‌ڵگرن. هه‌ردووک سه‌رۆک له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک دا که له وڵاتی میسر گڕێیاندا وێرای ئاگادار کردنه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ئێران، داوایان کردن که ئه‌وانیش ڕێگه و ڕێبازی سه‌دام حسه‌ینی دیکاتۆری پێشووی عێراق نه‌گرنه به‌ر، چونکه ئه‌وانیش ناتوانن له هه‌مبه‌ر هێرشی سه‌ربازی ئه‌مریکا خۆ ڕاگری بکه‌ن و چاره‌نووسیان له ڕژیمی به‌عسی عێراق باشتر نابێت.
هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییدا عه‌بدووڵا گیول- ی سه‌رک کۆماری تورکیه له کاتی سه‌ردانه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ ئه‌و وڵاته و له چه‌ندین دانیشتنی تایبه‌ت دا داوای له ئه‌حمه‌دی نژاد کردبوو که ده‌ست له دژایه‌تی ئه‌مریکا و جیهان هه‌ڵبگرێت و ڕیگه‌ی ئاشتی و وتووێژ بگرێته به‌ر. گیول به مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژادی گووتبوو که ئێمه پێمان خۆش نیه وڵاتانی دراوسێمان بکه‌ونه شه‌ره‌وه و نامانه‌وه‌ی که تارانیش وه‌ک به‌غدای پاته‌ختی عێراقی لێ بێت.
هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ژنڕاڵ موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی لیبیاش له وته‌یه‌کی له‌و چه‌شنه دا کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی ئێرانی له ئه‌نجامی پڕ مه‌ترسی دژایه‌تی کردنیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا دا به ئاگا هێنابووه‌وه. قه‌زافی له‌و وته‌کانی دا گووتبوی که ده‌بێ کاربه‌ده‌ستانی ئێران له چاره‌نووسی سه‌دام ده‌رسی عیبره‌ت وه‌ربگرن و ده‌بی ئه‌وه باش بزانن که ئه‌وان توانای دژایه‌تی ڕۆژئاوایان نیه.

به گوێره‌ی نووسینی ئه‌و ڕۆژنامانه، ئه‌و هۆشداری دانه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و دراوسێی ئێران، و هاتنی ئه‌و هه‌موو پاپۆڕه شه‌ڕکه‌ره ئه‌مریکایی و فه‌ڕانسییه بۆ ئاوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، ئاماژه‌ن بۆ نزیک بوونه‌وه‌ی کاتی هێرش کردنه سه‌ر ئه‌و وڵاته.
به پێی نووسینه‌کانی ڕۆژنامه‌ی ( القدس العربی) چاپی له‌نده‌ن و به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌کان، هۆشدارییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی پاشای عه‌ره‌بستانی سعودی و سه‌رۆک کۆماری میسر به کاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاماژه‌یه‌که بۆ نزیک بوونه‌وه‌ی کاتی هێرشی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی بۆ سه‌ر ئێران.