په‌یامی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیته‌ی سوئێد ... دیاری نه‌کراو
په‌یامی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیته‌ی سوئێد به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ 63 هه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانخوشک و برا خۆشه‌ویسته‌کان! میوانه به‌رێزه‌کان! |
نوێنه‌رانی حیزب و رێکخراوه سیاسی یه‌کانی کوردستان!
ئه‌ندامان، لایه‌نگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان!
به نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن کۆمیته‌ی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ولاتی سوئێد، به بۆنه‌ی 25 ی گه‌لاوێژ 63 هه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه، وێرای به‌خێر هێنان، پیرۆزبایی‌یه‌کی گه‌رم و گوڕتان ئاراسته ده‌که‌م.
به‌رێزان!
لێره کۆبووینه‌وه که یادو بیره‌وه‌ری 63 ساڵه‌ی دامه‌زرانی حیزبه‌که‌مان حیزبی دێموکراتی کوردستان جه‌ژن بگرین.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌رهه‌می پێویستی‌یه‌کی مێژوویی و هه‌ل و مه‌رجی خۆی بوو، هه‌ل ومه‌رجێک که به دوای شه‌ری دووهه‌می جیهانی دا هاتبۆ ئاراوه‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشی به کوردستانه‌وه گرتبۆوه. هاوپه‌یمانه‌کان وڵاتی ئێرانیان له نێوان خۆیاندا دابه‌ش کردبوو، حکوومه‌تی دیکتاتۆری ره‌زاشا که به نیازی له ناو بردنی ناسنامه‌ی گه‌له‌که‌مان بوو، تێک شکابوو و ، خه‌ڵکی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌شێکی به‌رچاو له خاکی کوردستانیان له ده‌ستی ئه‌رته‌ش و ژاندرمه‌کانی رژێمی په‌هله‌وی رزگار کردبوو، له‌م کات و ساته‌دا، که‌سایه‌تیی زانا‌و بلیمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌مان پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، به هه‌ست پێکردن به به‌رپرسایه‌تی‌یه‌کی مێژوویی که له‌سه‌ر شانی‌بوو، له 25ی گه‌لاوێژی 1324ی هه‌تاوی دا موژده‌ی دامه‌زراندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی به خه‌ڵکی کوردستان و گه‌لانی ئێران و جیهان راگه‌یاند.
به دامه‌زرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، گه‌له‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بوو به خاوه‌نی حیزبێکی شۆڕشگێرو دێموکڕات، حیزبێک که له‌سه‌ر بناخه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی (ژ.ک) و بنه‌مای هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ، به شێوازێکی نوێ و سه‌رده‌می‌یانه هاته نێو گۆڕپانی خه‌بات وتێکۆشان.
ئه‌م سه‌رکه‌وتنه بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان بوو به مایه‌ی هیوا و هومێدکی زۆر‌و، له ناو زۆربه‌ی چین‌و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ڕه‌نگی دایه‌وه. هه‌ر چه‌ند مانگ دواتر له 2ی رێبه‌ندانی 1324 دا کۆماری کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د له شاری مه‌هاباد راگه‌یاندرا.
خوشک و برایانی به‌رێز!
له ماوه‌ی 63 ساڵی رابردوو دا خه‌بات و تێکۆشانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان که بۆ سه‌ربه‌ستی و ئازادیی گه‌لی کورد ده‌ستی پێ کردوه، به زۆر قۆناخی ناسک ودژوار دا تێپه‌ڕیوه، زۆر سه‌رکه‌وتن و شکستی تاقی کردۆته‌وه‌و، گه‌وره پیاوان و رێبه‌رانی زۆر گه‌وره‌ی وه‌ک قازی، قاسملوو و شه‌ڕه‌فکه‌ندی له‌م رێگایه‌دا له ده‌ست داوه، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی میلله‌ته‌که‌مان به‌ڵێنی داوه تا سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری، هه‌رگیز له خه‌بات و تێکۆشان نه‌وه‌ستێ،حیزبی ئێمه هه‌روا شێلگیر‌و خۆڕاگر، وه‌ک یه‌کێک له هێزه ئه‌ساسی و سه‌ره‌کی‌یه‌کانی مه‌یدانی خه‌باتی ئازادیخوازنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌و سه‌نگه‌ره دا به سه‌ربه‌رزی ماوه‌ته‌وه و هه‌روا جێگای متمانه‌ی زۆربه‌ی زۆری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه.
خوشک و برایانی خۆشه‌ویست
ئه‌گه‌ر چی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان خاوه‌نی کۆماری کوردستان و زۆر ده‌سکه‌وتی به نرخی دیکه‌یه، به‌ڵام پێی وانیه که حیزبێکی بێ هه‌ڵه‌و که‌م و کووڕی‌یه. گرینگ ئه‌وه‌یه که له پڕۆسه‌ی خه‌بات و تێکۆشان له پێناو رزگاری نه‌ته‌وه‌یی دا، له به‌خۆدا چوونه‌وه دایه و، ده‌رس له هه‌موو ئه‌م که‌م وکووڕی‌یانه وه‌رده‌گرێ که له ماوه‌ی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانی له به‌رامبه‌ر دوژمنان دا بۆی هاتوونه‌ته پێش.
ئێمه پێمان وایه قۆناخی به‌خۆداچوونه‌وه‌و ده‌ست نیشانکردنی هه‌ڵه‌و که‌م کووڕی‌یه‌کان، ده‌توانێ رێگای سه‌خت و پڕ که‌ندوله‌ندی خه‌باتمان بۆ گه‌یشتن به لوتکه‌ی سه‌رکه‌وتن، بۆ هه‌موارتر ده‌کاو جێگه‌و پێگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ناو کۆمه‌ڵانی میلیۆنیی خه‌ڵکی کوردستان دا به هێزترده‌کا.
ئاماده‌بووانی هێژا!
له 63 هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبه‌که‌ماندا جه‌خت له سه‌رهه‌وڵ و تێکۆشانی بێ‌وچان به دژی ئه‌و نه‌یارانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌که‌ینه‌وه که ده‌یان هه‌وێ زمان‌و فه‌رهه‌نگ و کولتوور‌و باقی سه‌روه‌ری‌یه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی بسڕنه‌وه و نه‌هێڵن به ئاوات و ئامانجه‌کانی خۆمان، که سه‌ربه‌ستی و ئازادی‌یه بگه‌ین. له‌م پێناوه‌دا و بۆ سه‌ر که‌وتن به‌سه‌ر دوژمنانی ره‌نگاو ره‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌مان دا، ته‌نیا یه‌کده‌نگی و یه‌کره‌نگی و یه‌کهه‌ڵوێستیی هه‌موو هێزو لایه‌نه سیاسی‌یه‌کانی کوردستانه که ده‌توانێ وه‌ک چه‌کێکی به‌هێز ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌مان ده‌سته‌به‌ربکا.
هه‌روه‌ها به پێویستی ده‌زانین که له ساڵرۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا، داوا له هه‌موو چین و توێژه جۆراوجۆره‌کانی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌ین که له هه‌موو کاتێک زیاتر له فکری یه‌کیه‌تی و ته‌بایی نێو ریزه‌کانی خۆیان دابن.
دیاره سه‌رکه‌وتنمان به سه‌ر دوژمنان دا له گره‌وی یه‌کگرتنمان دایه. یه‌کگرتن له نێو خۆمان، له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له گه‌ڵ گه‌ڵانی مافخوراوی ئێران و یه‌کگرتن له گه‌ڵ ئازادیخوازانی سه‌رانسه‌ری ئێران.
به تایبه‌تی بۆ کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یه‌کگرتوویی له نێوان حیزب و رێکخراوه سیاسی‌یه‌کانی کوردستان و هه‌موو تاکێکی کوردی دلسۆزو نیشتمانپه‌روه‌ر، ده‌توانێ له ناساندنی داوا ره‌واکانی کورد به بیرورای گشتی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، ده‌ورێکی گرینگ و ئیجابیی لێ بکه‌وێته‌وه.
له کۆتاییدا به نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن هه‌موو کۆمیته‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له وڵاتی سوئێد و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان، لایه‌نگران و دۆستانی حیزبه‌که‌مان سڵاو ده‌نێرین بۆ سێ قاره‌مانی رێگای کوردایه‌تی، سێ تێکۆشه‌ری ئازا و نه‌به‌زی دێموکرات، شه‌هیدان هه‌مزه عه‌بدوڵڵایی ( ناسراو به هه‌مزه سارتکه‌یی)، قادر قادری و قادر نه‌زمی، که له ڕۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی23 ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵدا به به‌خت کردنی گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی خۆیان که گیانیان بوو، به‌ره‌و پێشوازی جه‌ژنی 25 ی گه‌لاوێژ 63 هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبه‌که‌یانه‌وه هاتن.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان به که‌س وکاری شه‌هیدان و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان راده‌گه‌یه‌نین و خۆمان له خه‌م و په‌ژاره‌یاندا به شه‌ریک و به‌شدار ده‌زانین
- برووخێ رژێمی کۆنه په‌ره‌ست و تێرۆریست په‌روه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران
- سه‌رکه‌وێ خه‌باتی گه‌لانی ژێرده‌ستی ئێران بۆ ئازادی و مافی نه‌ته‌وایه‌تی
- پیرۆز بێ 25ی گه‌لاوێژ 63 هه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
کۆمیته‌ی سوئێد

16/8/2008
په‌یامی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیته‌ی سوئێد به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ 63 هه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان