بروسکه‌ی پیرۆزبایی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان له وڵاتی سوئێد ... دیاری نه‌کراو
بروسکه‌ی پیرۆزبایی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان له وڵاتی سوئێد به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ،63 هه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانخوشک و برایانی خۆشه‌ویست! میوانه به‌ڕێزه‌کان! |
ئه‌مڕۆ لێره کۆ بووینه‌وه تا یادو بیره‌وه‌ریی 63 ساڵه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان جێژن بگرین. حیزبێک که به‌ردی بناغه‌ی به ده‌ستی به توانای پێشه‌وا قازی محمد، له شاری مه‌هاباد دانرا. حیزبێک که هه‌ر له کاتی دامه‌زرانی دا زه‌روره‌تی به‌شداری ژنانی له کۆمه‌ڵ دا هه‌ست پێ‌کردبوو و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ر له 24ی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 1324ی هه‌تاوی دا یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی دامه‌زراندو هه‌ر چه‌ند نه‌خوێنده‌واری و داب و نه‌ریتی کۆن و دواکه‌وتوانه له‌و په‌ری خۆی دابوو، حیزبی ئێمه ژنانی ئه‌وکاتی کوردستانی هان دا که بۆ پێش خستنی کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌شداریان هه‌بێ، ته‌نانه‌ت پێشه‌وای نه‌مر به‌ر له هه‌موو که‌س ژن و کچی خۆی کرده ئه‌ندامی ئه‌و رێکخراوه‌یه. له‌و ساوه ژنی کورد که‌م یان زۆر له چالاکی‌یه مه‌ده‌نیه‌کانی کوردستان دا ده‌روریان هه‌بووه و هه‌یه و هه‌ر جۆره زه‌خت و زه‌برو زه‌نگ بۆ سه‌ر ژنانی ئازادیخواز ریسوا ده‌کا.
ژنان ده‌ست‌هه‌ڵگری مافه‌کانی خۆیان نین و به چۆکدا نایه‌ن و هه‌میشه خۆڕاگرانه بۆ وه‌دی هێنانی مافه ره‌واکانیان له کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان دا تێده‌کۆشن.
یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان له وڵاتی سوئێد، له‌و رۆژه پیرۆزه دا به ناوی هه‌موو ئه‌ندامانیه‌وه پیرۆزبایی ئه‌م یاده، یادی دامه‌زرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، له گه‌لی کورد به‌گشتی و ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکرات‌و زیندانیانی سیاسی و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌کا و هیوا ده‌خوازین که حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هه‌موو هه‌وڵه‌کانی خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ دابین کردنی مافی یه‌کسانی له کۆمه‌ڵ دا.
هه‌ر وه‌ها یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان، بۆ جارێکی دیکه پشتیوانی له خه‌بات و تێکۆشانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کاو له‌و باوه‌ڕه دایه که بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی مافی نه‌ته‌وایه‌تی و مافی یه‌کسانی ژن و پیاو، پێویسته هیزو تواناکانمان کۆ که‌یه‌نه‌وه و یه‌ک ده‌نگ و یه‌کگرتوو خه‌بات بکه‌ین بۆ وه‌دی هێنانی مافی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کسانی.
پیرۆز بێ 25ی گه‌لاوێژ ساڵرۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان له وڵاتی سوئێد 16/8/2008
بروسکه‌ی پیرۆزبایی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان له وڵاتی سوئێد به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ،63 هه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان