ئاگادارییه‌ک له لایه‌ن ئه‌حمه‌د ئیبراهیمی برای سمایل سه‌رده‌شتی ... دیاری نه‌کراو
بۆ ئاگاداری بیرورای گشتیخهلکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان
رۆله‌کانی گه‌لی کورد
کوران، کچان و به‌گشتی هه‌مو چین و توێژه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
به دوای شه‌هید بوونی برای به‌رێزم و هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستی هه‌موو
لایه‌ک جوانه مه‌رگ سمایل سه‌رده‌شتی له رێکه‌وتی 1/08/2008 له رووداوێکی هاتووچۆ دا، به گشتی خه‌ڵکی کورد و به تایبه‌تی ئۆگرانی ده‌نگی سمایل هاوده‌ردی و هاوخه‌میان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌مان کرد و باری قورسی ئه‌م کۆچه بێوهختهیان له سه‌ر شانمان که‌م کرده‌وه.
رێوره‌سمی به خاکسپاردنی و دوا ماڵئاوایی له کۆری هه‌زاران که‌سی و به‌شداری زۆری حیزب و لایه‌ن و که‌سایه‌تی گه‌وره‌ی سیاسی ده‌توانێ باشترین به‌ڵگه بێت که ژیان و ده‌نگی سمایل له خزمه‌ت گه‌ل و نیشتمانی دابووه.
هه‌واڵی شه‌هید بوونی سمایل به‌شێوه‌ێکی به‌ربڵاو له میدیا کوردیه‌کانی ناوخۆی کوردستان و ده‌ره‌وه ده‌نگی دایه‌وه، به‌شێکی زۆری ماڵپه‌ره‌کان به‌گه‌رمی و هه‌ستێکی کوردانه باسی شۆرشگیر بوون و کورد بوونی سمایلیان کرد و مه‌رگی ناوه‌ختی سمایلیان بهخهسارێکی گه‌وره زانی.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه‌و زیاتر خه‌می خستۆته سه‌ر دڵی بنه‌ماڵه‌که‌مان ئه‌وه‌یه که حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به‌داخه‌وه ده‌یانویست رێگا نه‌ده‌ن ته‌رمی سمایل له گۆرستانی شه‌هیدان له کۆیه له ته‌نیشت هاوریێانی شه‌هیدی حیزبی به خاک بسپێرن که ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی حیزبی ناوبراو له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌ریم ره‌د کرایه‌وه‌و ته‌نانه‌ت له کاتی به خاکسپاردنیدا هاوکاری ته‌واو و پێویست کرا.
بۆ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ک بنه‌ماڵه‌ی سمایل سه‌رده‌شتی خاوه‌نی 3 شه‌هیدی قاره‌مانن که گیانی خۆیان فیدای رزگاری گه‌لی کورد له ریزی حیزبی دێموکرات دا کردووه. هه‌روه‌ها باوکم له زه‌مانی شای گۆر به گۆر دا بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ له ریزی شۆرشگێرانی دێموکرات دا بووه و هه‌ر له‌و کاته‌ش دا سمایل له ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ له دایکبووه.
ئێمه بنه‌ماڵه‌ی سمایل ئه‌م هه‌موو هاوده‌ردی‌و هاوسۆزی گه‌له‌که‌مان به‌نیشانه‌ی شۆرشگیربوونی سمایل دادهنێنو ئه‌م هه‌موو کۆرو پرسه‌و پشتیوانیه ده‌توانێ مه‌رهه‌مێک بێت بۆسه‌ر برینی له ده‌ستدانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده.
بۆ جارێکی دیکه‌ش به توندی بێزاری خۆم له‌م هه‌ڵوێسته ناشۆرشگێرانه ده‌رده‌برم و به‌توندی مه‌حکومی ده‌که‌م له هه‌مانکات داوا له ريبهرایتی ئه‌م حیزبه (حدکا) ده‌که‌م که داوای لێبوردن له شه‌هیده‌کانمان، بنه‌ماڵه‌که‌مان و به گشتی ئۆگرانی دهنگو هه‌ستی سمایل سه‌رده‌شتی بکه‌ن.
به ئاگاداری هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و دۆستانی خۆشه‌ویستم راده‌گه‌یێنم، وه‌کوو ده‌ربرینی بێزاری له‌م بێرێزیه که به رووحی ئه‌م جوانه‌مه‌رگه کراوه به‌ره‌سمی هاتنه‌ده‌ری خۆم له‌م حیزبه که تا ئێستا ئه‌ندامی بووم راده‌گه‌ینم ریزی خۆم له ریزی حیزبی نابراو جیا ده‌که‌مه‌وه له مهوبهدواوه هیچ په‌یوه‌ندیم پێیانه‌وه نه‌ماوه.
ئه‌حمه‌د میرزای برای شه‌هید سمایل
رێوره‌سمی به خاکسپاردنی و دوا ماڵئاوایی له کۆری هه‌زاران که‌سی و به‌شداری زۆری حیزب و لایه‌ن و که‌سایه‌تی گه‌وره‌ی سیاسی ده‌توانێ باشترین به‌ڵگه بێت که ژیان و ده‌نگی سمایل له خزمه‌ت گه‌ل و نیشتمانی دابووه.هه‌واڵی شه‌هید بوونی سمایل به‌شێوه‌ێکی به‌ربڵاو له میدیا کوردیه‌کانی ناوخۆی کوردستان و ده‌ره‌وه ده‌نگی دایه‌وه، به‌شێکی زۆری ماڵپه‌ره‌کان به‌گه‌رمی و هه‌ستێکی کوردانه باسی شۆرشگیر بوون و کورد بوونی سمایلیان کرد و مه‌رگی ناوه‌ختی سمایلیان بهخهسارێکی گه‌وره زانی.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه‌و زیاتر خه‌می خستۆته سه‌ر دڵی بنه‌ماڵه‌که‌مان ئه‌وه‌یه که حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به‌داخه‌وه ده‌یانویست رێگا نه‌ده‌ن ته‌رمی سمایل له گۆرستانی شه‌هیدان له کۆیه له ته‌نیشت هاوریێانی شه‌هیدی حیزبی به خاک بسپێرن که ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی حیزبی ناوبراو له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌ریم ره‌د کرایه‌وه‌و ته‌نانه‌ت له کاتی به خاکسپاردنیدا هاوکاری ته‌واو و پێویست کرا.
بۆ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ک بنه‌ماڵه‌ی سمایل سه‌رده‌شتی خاوه‌نی 3 شه‌هیدی قاره‌مانن که گیانی خۆیان فیدای رزگاری گه‌لی کورد له ریزی حیزبی دێموکرات دا کردووه. هه‌روه‌ها باوکم له زه‌مانی شای گۆر به گۆر دا بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ له ریزی شۆرشگێرانی دێموکرات دا بووه و هه‌ر له‌و کاته‌ش دا سمایل له ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ له دایکبووه.ئێمه بنه‌ماڵه‌ی سمایل ئه‌م هه‌موو هاوده‌ردی‌و هاوسۆزی گه‌له‌که‌مان به‌نیشانه‌ی شۆرشگیربوونی سمایل دادهنێنو ئه‌م هه‌موو کۆرو پرسه‌و پشتیوانیه ده‌توانێ مه‌رهه‌مێک بێت بۆسه‌ر برینی له ده‌ستدانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده.
بۆ جارێکی دیکه‌ش به توندی بێزاری خۆم له‌م هه‌ڵوێسته ناشۆرشگێرانه ده‌رده‌برم و به‌توندی مه‌حکومی ده‌که‌م له هه‌مانکات داوا له ريبهرایتی ئه‌م حیزبه (حدکا) ده‌که‌م که داوای لێبوردن له شه‌هیده‌کانمان، بنه‌ماڵه‌که‌مان و به گشتی ئۆگرانی دهنگو هه‌ستی سمایل سه‌رده‌شتی بکه‌ن.
به ئاگاداری هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و دۆستانی خۆشه‌ویستم راده‌گه‌یێنم، وه‌کوو ده‌ربرینی بێزاری له‌م بێرێزیه که به رووحی ئه‌م جوانه‌مه‌رگه کراوه به‌ره‌سمی هاتنه‌ده‌ری خۆم له‌م حیزبه که تا ئێستا ئه‌ندامی بووم راده‌گه‌ینم ریزی خۆم له ریزی حیزبی نابراو جیا ده‌که‌مه‌وه له مهوبهدواوه هیچ په‌یوه‌ندیم پێیانه‌وه نه‌ماوه.
ئه‌حمه‌د میرزای برای شه‌هید سمایل
ئه‌ده‌لاید- ئوسترالیا 20.8.200











