15 كه‌س له كارمه‌ندانی زانكۆی ئازادی مه‌هاباد بانگ كرانه ئیتلاعات ... دیاری نه‌کراو
كوردستان‌و كورد: 15 كه‌س له كارمه‌ندانی زانكۆی ئازادی مه‌هاباد بۆ لێپێچینه‌وه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره بانگ كراون. به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و 15 كهسهلهلایهن یه‌كێك له كارمه‌ندانی زانكۆ به ناوی ره‌سووڵی نیاو به هاوكاری په‌رویز موسلیم زاده تۆمه‌تیان بۆ هه‌ڵبه‌ستراوه.
ده‌وترێ پاش سه‌ردانی چه‌ند كه‌س له بانگكراوه‌كان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات، سه‌رۆكی زانكۆ به هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێكی ده‌ستڕۆیشتووی ئه‌و شاره‌و له ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌و ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك پێشی به بانگ كرانی چه‌ند كه‌سه‌كه‌ی دیكه گرتوه. تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌وتۆمه‌تانه‌ی دراونه‌ته پاڵ ئه‌و 15 كه‌سه بڵاو نه‌بۆته‌وه.













