بۆ شه‌هیدی فه‌رمانده هه‌مزه سارتکه‌ی و هاوڕێیانی. نووسینی: محه‌ممه‌دی فه‌قێ عه‌لی ... دیاری نه‌کراو
ئه‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده، سه‌ر هه‌ڵبڕه و بڕوانه برایم جه‌ڵاڵ و زمزیران له خه‌می له ده‌ستدانتدا چۆن چه‌ماونه‌ته‌وه و زریان چۆن کاکۆڵی پوشاوی قه‌دولاپاڵ و دۆڵه‌کانیان ده‌ڕنێته‌وه.ئه‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده سه‌ر هه‌ڵبڕه و گوێبگره له که‌ڵوێو و ئاوهه‌ڵدێره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتم چۆن بۆ خه‌می له ده‌ستدانی تۆی ئازیزیان شیوه‌نی شه‌پۆلیان وه‌ڕێخستوه.
سه‌ر هه‌ڵبڕه و چاوێک به دارستانی داربه‌ڕوی کوردستانم دابخشێنه، چه‌نده به ده‌ست زریانی بزۆزه‌وه بۆ له ده‌ستدانت که‌وتونه‌ته دادڕینی به‌رگی سه‌وزی هاوینیان.
کانیاوه‌کان چۆن قوڵپه‌ی فرمێسکیان ڕاناوه‌ستێ.
ده‌وه‌نه‌کان چۆن مه‌ڵاسی زه‌وی بوون و شوێن پێیه‌کانت به دزیه‌وه ماچ ده‌که‌ن.
دارگوێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتم هه‌مو چاوه‌ڕێتن و لق و پۆپیان بڵاوتر ده‌که‌ن بۆ ئه‌وی که گه‌ڕایته‌وه فێنکی برینه‌کانت بکه‌ن و زامی سه‌رسینگت باوه‌شێن بکه‌ن.
ده‌بڕوانه ئه‌ی شه‌هیدی فه‌رما‌نده‌م، سه‌ر هه‌ڵبڕه و بڕوانه بزانه چۆن گه‌نج و لاوی ڕۆژهه‌لاتی کورستانم چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌تن.
ئه‌ی هاوڕێی شه‌هیدم، پێده‌شته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌م واڵان بۆ هه‌نگاوه‌کانت، کۆڕی هاوڕێیانت گه‌رمه‌و و باس باسی قاره‌مانه‌تی و داستان داستانی ئازایه‌تیته.
ئه‌وا مینه‌شه‌م و ئاواره و موعێنیه‌کان له بازگه‌ی سه‌رکه‌وتن وێستاون و چاوه‌ڕوانی هه‌ستانه‌وه‌یه‌کیترن ده‌هه‌سته‌وه.
ئه‌وه سمایل سه‌رده‌شتی گۆرانی هاتنه‌وه پێشمه‌رگانی دیمۆکراتم ده‌چڕێ و باش گوێبگره.
بازی بێریانم دووره دێیه‌و له ڕێچکه‌ی پشت ماڵی سارتکێ ده‌نگی ماملێ کوڕه لاو کیژی چاوبه‌ڵه‌کم ده‌خاته ناره‌وه، چاوڕوانی ئاشقێکیتری به ناحه‌ق کوژراوی ئه‌و وڵاتم ده‌که‌ن.
دهه‌سته‌وه و ئه‌م جاره‌یان خه‌مه‌کانی نیشتیمانم له گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌ره‌کانت به شه‌ونخونی وبێخه‌وی و به زگی برسی و گه‌روی ویشکارۆتان له زاری هه‌ژده‌ها تێپه‌ڕ بکه‌ن و بیگه‌ینه هه‌ژار و هێمن و پێشه‌وا.
ئه‌ی شه‌هیدی فه‌رما‌نده‌م، پێرلاشێز و بست به‌بستی خاکی وڵاته‌که‌م شانازیت پێوه‌ده‌که‌ن و له خه‌می له ده‌ستدانت دا شینیان چه‌ندجاره بۆته‌وه.
ذڵنیا به ئه‌ی هاوڕێم تا پشتی کوڕی چیا سه‌رکه‌شه‌کانم هه‌روا چه‌ماوه بێت بۆ هه‌نگاوی هاوسه‌نگه‌رانت، تا ڕووباری که‌ڵوێ ته‌ڕایی مابێ، تا کانیاوه‌کانی کوردستانم قه‌ڵبه‌زه‌یان بێ، تا ڕۆژ به ئاسمانه‌وه خۆشارتکێن له گه‌ڵ مانگه‌شه‌و بکا، بیر‌و باوڕت، ڕێگاو ئامانجت پڕ ڕێبواره.
ئێمه ئه‌ویندارانی ڕێگه‌تانین و له ده‌ریای هه‌زار به‌هه‌زاری ئه‌م دنیایه‌دا ئه‌گه‌ر ئامانجتان ببێته تنۆکێ ئاویش تا دۆزینه‌وه‌ی هه‌روا به‌گوڕو شێلگیرانه وێڵی وه‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی ده‌بین.
دڵنیا به تا له خه‌تی بژاردا سه‌رده‌نێینه‌وه، هه‌روا جوتێری کێڵگه‌ی ئازادی نیشتیمانین، تا ڕه‌موزنه‌ی مۆرکه‌و خۆرکه له باغی کوردان ده‌بڕین هه‌روا باغه‌وانی باخچه‌تانین.
پێشکه‌شه به گیانی پاکی شه‌هیدی فه‌رمه‌نده هه‌مزه سارتکه‌ی و هاوڕێیانی
نووسینی: محه‌ممه‌دی فه‌قێ عه‌لی

18/8/2008