خواحافیز پاکستان ... دیاری نه‌کراو
په‌رویز موشه‌ره‌ف له وتووێژێکی ڕاسته‌وخۆ دا که له ته‌له‌فزیۆنی پاکستان دا بڵاو کرایه‌وه، گووتی که ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی خۆم له سه‌رۆک کۆماری پاکستان ڕاده‌گه‌یێنم و ئه‌م به‌رپرسایه‌تیه ده‌ده‌مه‌وه به پارله‌مانی وڵاتی پاکستان.په‌رویز موشه‌ره‌ف له قسه‌کانی خۆی دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که دوای ڕاوێژ کردن له‌گه‌ڵ ڕاوێژکارانی یاسایی و پشتیوانانی سیاسی خۆی گه‌یشته ئه‌و قه‌ناعه‌ته که ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی خۆی ڕابگه‌یێنێ، ئه‌و له کۆتایی قسه‌کانی دا گووتی که: " له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی پاکستان و گه‌لی پاکستان ئه‌مرۆ ده‌ست له به‌رپرسایه‌تی هه‌ڵده‌گرم و داهاتووی خۆم به ده‌ست خه‌ڵک ده‌سپێرم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌م باره‌وه قه‌زاوه‌ت بکه‌ن".
په‌رویز موشه‌ره‌ف 9 ساڵ به‌ر له ئێستا به جل‌وبه‌رگی سه‌ربازی پێی نایه ژووری کاری سه‌رۆک کۆماری پاکستان و دوای 9 ساڵ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له نوتقێکی درێژ دا باسێکی له خزمه‌ته‌کانی خۆی له ماوه‌ی ئه‌و 9 ساڵه‌دا بۆ خه‌ڵک کرد و چه‌ند تۆمه‌تێک که نه‌یاره‌کانی له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی دا وه‌پاڵیان دا بوو ڕه‌د کرده‌وه و پاشان له دوایی وته‌کانی خۆی دا بۆ خه‌ڵکی پاکستان گووتی " خواحافیز پاکستان، بژی پاکستان و خوا پاکستان بپارێزێ" به‌م جۆره کۆتایی به وته‌کانی خۆی هێنا.
له مێژووی پاکستان دا ئه‌وه یه‌که‌مین جاره که سه‌رۆک کۆمارێک ده‌ست له کار ده‌کێشێته‌وه و ئه‌م به‌رپرسایه‌تی‌یه به ویستی خۆی چۆل ده‌کات. دوابه‌دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی په‌رویز موشه‌ره‌ف، به‌شێکی به‌رچاو له خه‌ڵک هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و خۆشحاڵی خۆیان له‌م بریاره‌ی په‌رویز موشه‌ره‌ف ده‌ربری و به شه‌قامه‌کان دا هاتنه خوار و درووشمی "برۆ موشه‌ره‌ف برۆ" یان ده‌دا.
په‌رویز موشره‌ف ماوه‌ی 44 ساڵ بوو که کاری سیاسی له وڵاتی پاکستان دا ده‌کرد ناوبراو پێشوو له ئه‌رته‌شی پاکستان دا ژێنراڵ بووه و 9 ساڵ به‌ر له ئێستا له کودتایه‌ک دا خۆی گه‌یانده کۆشکی سه‌رۆک کۆماری و جڵه‌وی ده‌سڵاتی گه‌رته ده‌ست.
ئه‌م وێنه‌یه له ماڵپه‌ری بی‌بی‌سی وه‌رگیراوه
په‌رویز موشه‌ره‌ف 9 ساڵ به‌ر له ئێستا به جل‌وبه‌رگی سه‌ربازی پێی نایه ژووری کاری سه‌رۆک کۆماری پاکستان و دوای 9 ساڵ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له نوتقێکی درێژ دا باسێکی له خزمه‌ته‌کانی خۆی له ماوه‌ی ئه‌و 9 ساڵه‌دا بۆ خه‌ڵک کرد و چه‌ند تۆمه‌تێک که نه‌یاره‌کانی له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی دا وه‌پاڵیان دا بوو ڕه‌د کرده‌وه و پاشان له دوایی وته‌کانی خۆی دا بۆ خه‌ڵکی پاکستان گووتی " خواحافیز پاکستان، بژی پاکستان و خوا پاکستان بپارێزێ" به‌م جۆره کۆتایی به وته‌کانی خۆی هێنا.له مێژووی پاکستان دا ئه‌وه یه‌که‌مین جاره که سه‌رۆک کۆمارێک ده‌ست له کار ده‌کێشێته‌وه و ئه‌م به‌رپرسایه‌تی‌یه به ویستی خۆی چۆل ده‌کات. دوابه‌دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی په‌رویز موشه‌ره‌ف، به‌شێکی به‌رچاو له خه‌ڵک هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و خۆشحاڵی خۆیان له‌م بریاره‌ی په‌رویز موشه‌ره‌ف ده‌ربری و به شه‌قامه‌کان دا هاتنه خوار و درووشمی "برۆ موشه‌ره‌ف برۆ" یان ده‌دا.
په‌رویز موشره‌ف ماوه‌ی 44 ساڵ بوو که کاری سیاسی له وڵاتی پاکستان دا ده‌کرد ناوبراو پێشوو له ئه‌رته‌شی پاکستان دا ژێنراڵ بووه و 9 ساڵ به‌ر له ئێستا له کودتایه‌ک دا خۆی گه‌یانده کۆشکی سه‌رۆک کۆماری و جڵه‌وی ده‌سڵاتی گه‌رته ده‌ست.
ئه‌م وێنه‌یه له ماڵپه‌ری بی‌بی‌سی وه‌رگیراوه
ماڵپه‌ری گیاره‌نگ











