به‌رێوه‌چوونی جێژنی 25ی گه‌لاوێژ له وڵاتی سوێد ... دیاری نه‌کراو
به بۆنه‌ی 63 هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له وڵاتی سوێد به هاوکاریی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان و یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی کوردی سوێدی،له شاری ڤێسترۆس، ڕێوڕه‌سمی جێژنی 25ی گه‌لاوێژیان له ڕۆژی شه‌ممه 16 ـ 08 ـ 2008 به به‌شداری سه‌دان که‌س له ئه‌ندامان و لایه‌نگه‌ران و دۆستانی حیزبی دێموکرات و کوردانی دانیشتووی سوێدبه‌ڕێوه‌برد.
ساڵۆنی جێژنی 25ی گه‌لاوێژ به شیوه‌یه‌کی جوان له لایه‌ن کۆمیته‌ی به‌ێوه‌به‌ریی جێژن و کۆمیته‌ی ڤێستڕۆسه‌وه رازێندرابۆوه، چه‌ندین درووشمی تایبه‌ت به‌م ڕۆژه له‌گه‌ڵ 2 ئاڵای گه‌وره‌ی کوردستان و وێنه‌ی ڕێبه‌رانی شه‌هید قازی و قاسملوو و شه‌رفکه‌ندی و ئارمی نوێی حیزبه‌که‌مان به دیواره‌کانی ساڵۆنی رێ‌وڕه‌سمه‌که‌وه هه‌ڵاوه‌سرا بوون و دیمه‌نێکی جوانیان به ساڵۆنه‌که به‌خشیبوو. هه‌روه‌ها وێنه‌ی 3 شه‌هیدی نوێی گه‌له‌که‌مان، شه‌هیدان هه‌مزه عه‌بدوڵڵایی ناسراو به هه‌مزه سارتکه‌ی، قادر نه‌زمی و قادر قادری له به‌رده‌م سه‌کۆی به‌ڕێوه‌بردنی جێژن، به شێوه‌یه‌کی جوان داندرابوون.
کاتژمێر 17:30 ده‌رگای ساڵۆن به ڕووی ئۆگرانی 25ی گه‌لاوێژ دا کرایه‌وه و دوای هاتنی خه‌ڵک و نوێنه‌رانی چه‌ندین ڕێکخراوی سیاسیی کوردستان، کاتژمێر 19:00، له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رانی ڕێ‌وڕه‌سمه‌که خاتوو کوێستان بابایی و کاک شوان جوامێری ده‌ستپێکردنی به‌رنامه‌که ڕاگه‌یه‌ندرا، به‌رێوه‌به‌ران به‌خێرهێنانی به‌شداربووانیان کرد و سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ڕه‌قیب که له لایه‌ن کیژ و کوڕانی سه‌ر به یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خوێندرایه‌وه. پاشان ده‌قیقه‌یه‌ک بێ‌ده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان و به تایبه‌ت شه‌هیدانی 23ی گه‌لاوێژ، شه‌هید هه‌مزه عه‌بدوڵڵایی ناسراو به هه‌مزه سارتکه‌یی، قادر نه‌زمی و قادر قادری ڕاگه‌یاندرا. ئه‌وجار چه‌ند پارچه په‌خشانێک خوێندرانه‌وه.
چه‌ند وته‌یه‌ک له لایه‌ن کاک ئێقباڵ سه‌فه‌ری ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به‌م ڕۆژه و هه‌ڵ‌ومه‌رجی ئه‌مرۆی خه‌بات و هه‌روه‌ها له سه‌ر شه‌هید بوونی 3 تێکۆشه‌ری ڕێگای ئازادیی کوردستان پێشکه‌ش کرا. دوای قسه‌کانی کاک ئێقباڵ داوا له کاک خالید گه‌ردی به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب کرا که بێت و په‌یامی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له وڵاتی سوێد پێشکه‌ش بکات. به‌رێز خالید گه‌ردی له په‌یامه‌که‌ی دا ئاماژه‌ی به چه‌ندین خاڵی گرینگ له خه‌باتی حه‌قخوازانه‌ی گه‌لی کورد کرد و ئاوڕێکی خێرای له کار‌و تێکۆشانی ڕۆڵه‌کانی کورد دایه‌وه و شه‌هید بوونی ئه‌و پۆله شه‌هیده‌ی حیزبی به خه‌سارێکی گه‌وره ناوبرد.
پاشان سروودی 25ی گه‌لاوێژی 24 له لایه‌ن حه‌مه‌ڕه‌سووڵ که‌ریمی به هاوکاری گروپی گه‌ردی‌مێدیا و باوان که‌ریمی پێشکه‌ش به به‌شدار بووان کرا.
ئه‌وجار په‌یامی پیرۆزبایی حیزب و ڕێکخراوه سیاسی‌یه کوردستانی‌یه‌کان، که به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ 63هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه ناردرابوون و به ده‌ست کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گه‌یشتبوون خوێندرانه‌وه که ناوه‌کانیان له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رانی به‌رنامه‌وه خوێندرانه‌وه، بریتی بوون له:
· نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
· پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
· یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان
· پارتی دێموکراتی کوردستان
· کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
· پلاتفۆرمی نه‌ته‌وه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
· یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان که‌رتی ڕێکخستنی ڤێسترۆس
هه‌روه‌ها ئه‌م چوار ڕێکخراوه‌ش په‌یامه‌کانیان له لایه‌ن نوێنه‌ره‌کانیان پێشکه‌ش به به‌شدار بووان کرا.
· په‌یامی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستان له سوێد له لایه‌ن خاتوو شوعله قادری پێشکه‌ش کرا.
· په‌یامی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سوێد له لایه‌ن کاک مه‌ریوان نستانی پێشکه‌ش کرا.
· په‌یامی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران له لایه‌ن کاک شه‌ماڵ پێشکه‌ش کرا.
· په‌یامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان " پژاک " له لایه‌ن کاک کیومه‌رسه‌وه پێشکه‌ش کرا.
دوای خوێندنه‌وه‌ی په‌یامه‌کان نۆره گه‌یشته به‌شی هونه‌ری، که له‌م به‌شه‌ش دا هونه‌رمه‌ندانی ده‌ست‌و په‌نجه ڕه‌نگینی گه‌ردی مێدیا هاتنه سه‌ر سه‌کۆی ئاماده کراو و به‌رنامه هونه‌ری‌یه‌کانی خۆیان له دوو به‌ش دا پێشکه‌ش کرد، له به‌شی یه‌که‌م دا خاتوو گه‌زیزه گه‌ردی به چه‌ندین گۆرانیی جوان و نه‌رم به هاوکاریی گرووپی گه‌ردی مێدیا به‌رنامه‌که‌ی ڕازانده‌وه.
له به‌شی پشووی دوای به‌شی یه‌که‌م دا کیژه‌کوردی خنجیلانه باوان که‌ریمی مه‌قامێکی له ژێر ناوی "دایکم ده‌یگووت" به ده‌نگێکی نه‌رم پێشکه‌ش به به‌شداربووان کرد.
به‌شی دووهه‌م و کۆتایی ڕێوڕه‌سمی 25ی گه‌لاوێژ هاتنه سه‌ر سه‌کۆی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش کاک عومه‌ر گه‌ردی به هاوکاریی گه‌ردی مێدیا بوو، له‌م به‌شه‌ش دا کاک عومه‌ر گه‌ردی وێرای پیرۆزبایی کردنی ئه‌م ڕۆژه له به‌شداربووان به گوتنی چه‌ندین گۆرانیی نه‌رم به‌رنامه‌ی خۆی ده‌ست پێ‌کرد و دواتریش به گۆرانیی گشت و به‌زمی دڵی به‌شداربووانی ئه‌م ڕێ‌وڕه‌سمه‌ی هێنایه جۆش و تا کاتژمێر 12ی شه‌و ئه‌م به‌شه‌ش درێژه‌ی کێشا.
له کۆتایی دا له لایه‌ن کاک خالید گه‌ردی به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب له وڵاتی سوێده‌وه سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌سانه کرا که به‌شداری ئه‌م ڕێوڕه‌سمه بوون و به شێوه‌یه‌ک له شیوه‌کان یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م جێژنه. شایانی باسه که هه‌مووی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه له لایه‌ن به‌شی ڕاگه‌یاندنه‌وه بۆ کوردکاناڵ فیلمی لێ هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کۆمیته‌ی سوئێد
17/8/2008
ساڵۆنی جێژنی 25ی گه‌لاوێژ به شیوه‌یه‌کی جوان له لایه‌ن کۆمیته‌ی به‌ێوه‌به‌ریی جێژن و کۆمیته‌ی ڤێستڕۆسه‌وه رازێندرابۆوه، چه‌ندین درووشمی تایبه‌ت به‌م ڕۆژه له‌گه‌ڵ 2 ئاڵای گه‌وره‌ی کوردستان و وێنه‌ی ڕێبه‌رانی شه‌هید قازی و قاسملوو و شه‌رفکه‌ندی و ئارمی نوێی حیزبه‌که‌مان به دیواره‌کانی ساڵۆنی رێ‌وڕه‌سمه‌که‌وه هه‌ڵاوه‌سرا بوون و دیمه‌نێکی جوانیان به ساڵۆنه‌که به‌خشیبوو. هه‌روه‌ها وێنه‌ی 3 شه‌هیدی نوێی گه‌له‌که‌مان، شه‌هیدان هه‌مزه عه‌بدوڵڵایی ناسراو به هه‌مزه سارتکه‌ی، قادر نه‌زمی و قادر قادری له به‌رده‌م سه‌کۆی به‌ڕێوه‌بردنی جێژن، به شێوه‌یه‌کی جوان داندرابوون.
کاتژمێر 17:30 ده‌رگای ساڵۆن به ڕووی ئۆگرانی 25ی گه‌لاوێژ دا کرایه‌وه و دوای هاتنی خه‌ڵک و نوێنه‌رانی چه‌ندین ڕێکخراوی سیاسیی کوردستان، کاتژمێر 19:00، له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رانی ڕێ‌وڕه‌سمه‌که خاتوو کوێستان بابایی و کاک شوان جوامێری ده‌ستپێکردنی به‌رنامه‌که ڕاگه‌یه‌ندرا، به‌رێوه‌به‌ران به‌خێرهێنانی به‌شداربووانیان کرد و سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ڕه‌قیب که له لایه‌ن کیژ و کوڕانی سه‌ر به یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خوێندرایه‌وه. پاشان ده‌قیقه‌یه‌ک بێ‌ده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان و به تایبه‌ت شه‌هیدانی 23ی گه‌لاوێژ، شه‌هید هه‌مزه عه‌بدوڵڵایی ناسراو به هه‌مزه سارتکه‌یی، قادر نه‌زمی و قادر قادری ڕاگه‌یاندرا. ئه‌وجار چه‌ند پارچه په‌خشانێک خوێندرانه‌وه.چه‌ند وته‌یه‌ک له لایه‌ن کاک ئێقباڵ سه‌فه‌ری ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به‌م ڕۆژه و هه‌ڵ‌ومه‌رجی ئه‌مرۆی خه‌بات و هه‌روه‌ها له سه‌ر شه‌هید بوونی 3 تێکۆشه‌ری ڕێگای ئازادیی کوردستان پێشکه‌ش کرا. دوای قسه‌کانی کاک ئێقباڵ داوا له کاک خالید گه‌ردی به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب کرا که بێت و په‌یامی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له وڵاتی سوێد پێشکه‌ش بکات. به‌رێز خالید گه‌ردی له په‌یامه‌که‌ی دا ئاماژه‌ی به چه‌ندین خاڵی گرینگ له خه‌باتی حه‌قخوازانه‌ی گه‌لی کورد کرد و ئاوڕێکی خێرای له کار‌و تێکۆشانی ڕۆڵه‌کانی کورد دایه‌وه و شه‌هید بوونی ئه‌و پۆله شه‌هیده‌ی حیزبی به خه‌سارێکی گه‌وره ناوبرد.