له وڵاتی فینلاند سیمینارێکی سیاسی به به‌شداریی به‌رێز مسته‌فا شه‌ڵماشی به‌ڕێوه‌چوو ... دیاری نه‌کراو
رۆژی شه‌ممه 26ی گه‌لاوێژ، به به‌شداریی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کوردستانیانی نیشته‌جێی وڵاتی فینلاند، نوێنه‌رانی چه‌ند حیزبی کوردستانی و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌و وڵاته،سیمینارێکی سیاسی به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ، شێست‌وسێهه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له شاری تورک‌و بۆ به‌ڕێز مسته‌فا شه‌ڵماشی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و به‌رپرسی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهات.
سیمیناره‌که کاتژمێر 6ی ئێواره به راگرتنی یه‌ک ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی رێگای رزگاریی کوردستان و به‌تایبه‌ت شه‌هیدانی رۆژی 23ی گه‌لاوێژ، نه‌مران هه‌مزه سارتکه‌یی، قادر نه‌زمی و قادر قادری ده‌ستی پێ‌کرد. پاشان رێزدار که‌ریم ره‌سوڵی به نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له وڵاتی فینلاند به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوان و نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه کوردستانیه‌کانی به‌شداری سیمیناره‌که‌ی کرد و وێڕای پیرۆزبایی جێژنی 25ی گه‌لاوێژ، ئامانجی سیمیناره‌که‌ی بۆ ئاماده‌بوان باس کرد. دواتر کاک مسته‌فا شه‌ڵماشی له باسێکی تێروته‌سه‌ل دا ئاوڕی له 63 ساڵ خه‌باتی حیزبی دێموکراتی کوردستان دایه‌وه و هه‌ڵوه‌سته‌ی له سه‌ر قۆناخه جۆراوجۆره‌کانی خه‌باتی ئه‌م حیزبه هه‌ر له دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکافه‌وه تا کۆتایی کۆنگره‌ی 14ی حیزبی دێموکراتی کوردستان کرد. له ته‌وه‌رێکی تری باسه‌که‌یدا رێزدار شه‌ڵماشی سیاسه‌ته گشتی‌یه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی له ژێر تیشکی راسپارده و په‌سه‌ندکراوه‌کانی کۆنگره‌ی 14، بۆ به‌شدارانی سیمیناره‌که هێنایه به‌ر باس. "دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دێموکراتیکی فیدراڵ دا" وه‌ک ئامانجی ستراتژیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، روانینی حیزب بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌یی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئاستی پێوه‌ندیه‌کانی حیزب له گه‌ڵ حیزبه کوردستانیه‌کان به گشتی و چه‌ند باس و بابه‌تی تر ناوه‌رۆکی ئه‌م وتاره به پێزه‌یان پێکدێنا که له لایه‌ن ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و به‌رپرسی کاروباری حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێشکه‌ش کرا.
به‌شی کۆتایی سیمیناره‌که بۆ سه‌رنج و تێبینیه‌کانی به‌شداران ته‌رخان کرابوو که تێیدا چه‌ند که‌س له ئاماده‌بوانی سیمیناره‌که له سه‌ر وته‌کانی به‌ڕێز شه‌ڵماشی و هه‌روه‌ها سیاسه‌ته‌کانی حیزب به گشتی پرسیار و سه‌رنجه‌کانی خۆیان هێنایه به‌ر باس و له کۆتاییش دا به‌ڕێز شه‌ڵماشی سه‌رنج و تێبینی‌یه‌کانی تاوتوێ کرد و وڵامی پرسیاره‌کانی دایه‌وه.











