29ساڵه‌ی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی به دژی گه‌لی كورد ... دیاری نه‌کراو
موعته‌سه‌م نوورانیرۆژی 28ی گه‌لاوێژی ئه‌م سال، 55 ساڵ به سه‌ر كوده‌تای شاه- زاهیدی به دژی بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانیی دوكتور موسه‌دیق و، 29 ساڵ به سه‌ر فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی رێبه‌ری رێژیمی ئیسلامیی ئێران به دژی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا تێ‌ده‌په‌ڕێ.
ئه‌و دوو رووداوه له مێژووی پڕ له كاره‌سات و هه‌ورازو نشێوی گه‌لانی ئێران دا زۆر گرینگن. له راستی دا ئه‌گه‌ر كوده‌تا شومه‌كه‌ی زاهیدی له رۆژی 28ی گه‌لاوێژی 1332 دا، بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتوریی شای به سه‌ر گه‌لانی زۆرلێكراوی ئێران دا سه‌پانده‌وه‌و، كوشت وكوشتارو ماڵوێرانیی بۆ گه‌لانی ئێران به دیاری هێناو شا له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی شۆڤینیتانه‌ی خۆی دا گه‌لانی غه‌یره فارس به‌گشتی وگه‌لی كوردی به‌تایبه‌تی سه‌ركوت و قه‌لاچۆ كرد‌و، وڵامی داخوازه‌كانی گه‌لی كوردی به ئاگرو ئاسن دایه‌وه.
رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌یش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به ناوی دامه‌زراندنی حكومه‌تی خودا له سه‌ر زه‌وی و له ژێر ناوی ئۆمه‌تی ئیسلامی، گه‌لی موسوڵمانی ئێران، هه‌موو ژن و پیاوی موسوڵمان خوشك و برای یه‌كن، حاشا له فره‌گه‌لی بوونی ئێران ده‌كاو رێ‌وشوێنی شای ره‌چاو كردوه. له‌م پێناوه‌دا هه‌ر سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر كارییه‌وه، ده‌ستی كردوه به داپڵۆسین و كوشت وكوشتارو قه‌لاچۆكردنی گه‌لانی ژێرده‌سته، رۆژێك له سنه، رۆژێك له نه‌غه‌ده، رۆژێك له خوزستان، رۆژێك له توركمن سه‌حراو رۆژێكیش له بلووچستان ده‌ستی كردوه به پیلانگێڕی.
له راستی دا خه‌ڵكی كوردستان بۆیه گژ رێژیمی حه‌مه‌ڕه‌زا شادا چوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له چنگ زوڵم‌و زۆری‌و رۆژه‌ڕه‌شی‌و نه‌هامه‌تی رزگارییان بێ به‌ڵام به داخه‌وه رێژیمی ئاخوندییش له رژێمی شا باشتر نه‌بوو. ئه‌م رێژیمه هه‌ر له هه‌وه‌ڵین رۆژه‌كانی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیه‌وه بڕیاری دا داخی دڵی خۆی به خه‌ڵكی كوردستان بڕێژێ. بۆیه له رۆژی 28ی گه‌لاوێژی 1358ی هه‌تاوی دا خومه‌ینی فه‌رمانی جیهادی به دژی گه‌لی كورد ده‌ركرد. فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی به مانای ئه‌وه بوو كه هێزه‌كانی رێژێم، به بێ جیاوازی كورد بكوژن‌و كوردستان وێران بكه‌ن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خوێن ڕێژترین مۆره‌كانی ئه‌و رێژێمه روویان كرده كوردستان و موحاكمه‌ی چه‌ند ده‌قیقه‌یی وه‌ڕێ خرا‌و خوێن رێژێكی وه‌ك خه‌ڵخاڵی و موحسێن ره‌زایی و رزوانی له ناو دادگاكانی ئێسلامی دا هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی بێ تاوانی كوردستانیان كوشت. حسێن بروجێردی یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی ئه‌و كاتی سوپای پاسداران له ئیعترافاتی خۆی له كتێبی "پشت پرده‌های انقلاب اسلامی " دا ده‌نووسێ: " من فه‌رمانده‌ی 700 كه‌س له پاسدار بووم كه دوای بڕیاری جیهادی ئیمام هێرشمان كرده سه‌ر كوردستان و هاتین بۆ شاری سه‌قز. زۆر ده‌ترساین كورده‌كان شه‌ڕی باشیان كرد. دوای سێ رۆژ خه‌ڵخاڵی به دوو هێلی كۆپتێر له گه‌ڵ چه‌ند كه‌س هاتن بۆ شاری سه‌قز‌و له پادگانی ئه‌و شاره دابه‌زین. موحسین ره‌زایی‌و محه‌محه‌د بروجێردی‌و ره‌زوانی دادوه‌ری به‌ناوبانگی خه‌ڵخاڵی هاتن بۆ ئه‌وێ، ته‌لیسێكی گه‌وره‌یان كه‌له‌پچه پێ بوو . به‌یانیی رۆژی دوایی خه‌ڵخاڵی ده‌ستی كرد به موحاكه‌مه‌ی كورده‌كان هێندی بڵیێ یه‌ك دوو 24 كه‌سی ئیعدامییه كرد. ئه‌و ده‌یگوت ئه‌گه‌ر تاوانبار بن ئه‌وه به سزای خۆیان گه‌یشتوون‌و ئه‌گه‌ر بێ تاوان بن ئه‌وه ده‌چنه به‌هه‌شت. ئه‌وه‌نده به ئاسانی و به خێرایی حوكمی ئیعدامه‌كانی له سه‌ر كاغه‌زێكی چكۆله ده‌نووسی و ده‌ی ناردنه ده‌رێ، له ناو ئیعدامییه‌كان دا منداڵی 13و 14 ساڵه‌ش‌و به‌رچاو ده‌كه‌وت. ئاخر كه‌س مامۆستایه‌ك بوو كه دیلمانجمان بوو، ته‌رجومه‌ی بۆ ده‌كردین دوای هه‌مووان ئه‌وه‌یان نارده ژۆرێ. به كوڕه مامم، محه‌ممه‌دی بروجێردیم گوت ئه‌و لاوه هیچ تاوانی نیه له به‌یانیه‌وه له‌گه‌ڵمانه به‌ڵام كه خه‌ڵخاڵی پرسیاری لێ كرد وڵامی داوه‌و وتی بێزارم له دیكتاتوریی. وتی من لایه‌نگری شێخ عیزه‌دین یا خومه‌ینی یان هیچ كه‌سی دیكه نیم. هه‌ركه‌س بێته هۆی پێك هێنانی دیكتاتۆری. له گه‌ڵی موخالیفم، فه‌رق ناكا جا هه‌ر كه‌س بێ. ئه‌من لایه‌نگری دێموكراسی‌و ئازادیم له وڵات دا. مامۆستا‌م به‌ر له‌وه‌ی كورد بم ئێرانیم شتێك فێری منداڵان ده‌كه‌م كه له داهاتوودا شانازی به خۆیانه‌وه بكه‌ن بڵێن ئێمه كوردی ئێرانین. من لایه‌نگری دیكتاتۆریی نیم، هه‌روه‌ك له گه‌ڵ دیكتاتۆریی شا موخالیف بووم له‌گه‌ڵ دیكتاتۆریی شێخ عیزه‌دینیش موخالیفم، هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ دیكتاتۆریی شێخ عیزه‌دین موخالیفم له‌گه‌ڵ دیكتاتوریی خومه‌ینیش موخالیفم، هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ هی خومه‌ینی موخالیفم له‌گه‌ڵ دیكتاتۆریی تۆش موخالیفم. من لایه‌نگری سه‌ربڵیندی‌و ئازادیی وڵاتم. خه‌ڵخاڵی بێ سێ‌و دوو حوكمی ئێعدامه‌كه‌ی بۆ نووسی. من به راستی حاڵم تێك چوو. ئه‌و لاوه كورده كاتێك ده‌ڵێ دژی دیكتاتۆریم جا له هه‌ر لایه‌ك بێ، بۆ ده‌بێ ئێعدامی بكرێ."
به درێژایی مێژوو رووحانییه‌ت شۆێنه‌واری خراپی له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانیی ئێران به‌گشتی و بزووتنه‌وه‌ی كورد به‌تایبه‌تی هه‌بووه. ئه‌گه‌ر له شۆڕشی مه‌شرووته‌خوازی دا، ئاخوند شێخ فه‌زلۆڵا نووری به دژی مه‌شرووته‌خوازی راوه‌ستاو به دروشمی مه‌شروعه‌خوازیی هاته مه‌یدان و به راشكاوی دیفاعی له سه‌ڵته‌نه‌ت كرد، له بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانیی دوكتور موسه‌دیق دا ئاخوند كاشانی زۆر خراپ جووڵایه‌وه‌و شوێنه‌واری نه‌گه‌تیڤی له‌سه‌ر رووداوه‌كان دانا. رێبوارانی ریگای شێخ فه‌زلۆڵاو كاشانی ئه‌وه 29 ساڵه كوردستان قه‌ڵاچۆو وێران و كاول ده‌كه‌ن و شه‌ڕێكیان به دژی گه‌لی كورد وه‌ڕێ خستووه كه ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه. فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی له كوردستان بوو به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ سه‌ركوتی هه‌موو ئازادیخوازان و له نێوبردنی دێموكراسی و هێرش بۆ سه‌ر حیزب و رێكخراوه شۆرشگێڕو پێشكه‌وتووخوازه‌كان له سه‌رانسه‌ری ئێران، ئازادی خوازان و ژنان .خومه‌ینی به دانی حوكمی جیهادو له‌شكركێشی بۆ كوردستان چه‌ند ئامانجی هه‌بوو كه بریتی بوون :
1ـ نانه‌وه‌ی ئاژاوه و دروستكردنی شه‌ڕ له نیوان شیعه‌كان و كورده‌كان وه‌ك سوننی و ناساندنی كورده‌كان به كافر، چونكه جیهاد له روانگه‌ی ئایینی ئیسڵامه‌وه ته‌نیا له به‌رانبه‌ر كافری هێرشكه‌ردا ره‌وایه.
2ـ حیزبی دێموكراتی كوردستانی هه‌ڵوه‌شاوه راگه‌یاند، چونكه ده‌یزانی حیزبی دێموكراتی كوردستان ریشه‌ی مێژوویی و پێگه‌ی باشی له نێو خه‌ڵكی كوردستان دا هه‌یه.
3 ـ داسه‌پاندنی شه‌ڕ به سه‌ر حیزبی دێموكراتی كوردستان و گرتنه‌وه‌و میلیتاریزه كردنی كوردستان و له‌نێوبردنی دێموكراسی چونكه كوردستان ببوو به سه‌نگه‌ری ئازادیخوازانی ئێران.
پاش فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی و له‌شكركێشی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان، پاسدار‌و به‌سیجییه دڕنده‌كانی رێژیم كه كلیلی به‌هه‌شتیان له مل دابوو له‌گه‌ڵ پاشماوه‌كانی ئه‌رته‌شی شا، له زه‌وی و له ئاسمان هێرش و په‌لامارییان هێنایه سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان. له‌و شه‌ڕه‌دا كه به شه‌ڕی سێ مانگه به‌ناوبانگه هێزه‌كانی ڕێژێم له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ره‌كانی ئازایانه‌ی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی حیزبی دێموكرات و خه‌ڵكی شۆرشگێر‌و قاره‌مان‌و به وره‌ی كوردستان رووبه‌روو بوونه‌وه. به چه‌شنێك لمبۆزیان له كێوه‌به‌رزه‌كانی كوردستان له خۆڵ وه‌ردرا‌و له گشت شار‌و گونده‌كانی كوردستان كونه‌مشكیان لێ بوو به قه‌یسه‌ری. له ئاربابا ، نه‌كه‌رۆز، ته‌نگی گرژاڵ، نێوشاری مه‌هاباد‌و شاره‌كانی تری كوردستان زه‌بری گورچوو بڕیان وێكه‌وت و، له راست وره‌و ئیمانی پۆڵایینی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان دا نه‌یانده‌زانی چ بكه‌ن .له‌و شه‌ڕه‌دا هێزه‌كانی رێژێم به چۆكدا هاتن‌و زۆربه‌ی شار‌و گونده‌كانی كوردستان كه‌وتنه‌وه ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه‌و رێژێم شكستی خوارد.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م سه‌ركوت و په‌لاماره 29 ساڵه‌یه‌ش گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نیشانی داوه كه له‌وه به‌هێزترو وشیارتره كه به بڕیاری جیهادی خومه‌ینی به چۆك دابێ و مل بۆ سیاسه‌تی چه‌وتو داگیركارانه‌ی رێژیمی كۆنه‌په‌رستی كه‌چ بكا. به‌ڵكو رۆژبه‌رۆژ ئه‌زموونی زیاتری وه‌ده‌ست هێناوه‌و له هه‌موو شكڵ و شێوه‌كانی خه‌بات بۆ رزگاریی كه‌ڵكی وه‌رگرتوه. له كۆتایی دا ده‌ڵێم با رۆژی 28ی گه‌لاوێژ بكه‌ینه رۆژی ته‌بایی، یه‌كڕیزیی، برایه‌تی و، ته‌جرووبه له شكسته‌كانی رابردوومان وه‌ربگرین و نفره‌ت له هه‌رچه‌شنه دووبه‌ره‌كییه‌ك بكه‌ین. چونكه ئه‌وڕۆ خه‌ڵكی كوردستان زیاتر له هه‌موو كاتێك پێویستیان به یه‌كیه‌تی و یه‌كڕیزی و كۆده‌نگیی رێكخراوه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا هه‌یه.











