خوێندكارێكی دیكه‌ی كورد ده‌سبه‌سه‌ر كرا ... دیاری نه‌کراو
كوردستان و كورد: عه‌لی شاكری خوێندكاری زانسته كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كانی زانكۆی (پیام نور)ی سنه، و چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی له‌یلاخی دێوڵان به دوو ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكوم كرا.
ناوبراو پاییزی 86 ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌و ماوه‌ی 5 رۆژ له گرتووخانه‌ی قروه كه‌وتۆته ژێر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌وه‌و پاشان به دانانی بارمته ئازاد كراوه. ده‌گوترێ شاكری به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین به‌و حوكمه داسه‌پاوه خۆی به به‌شی جێبه‌جێ كردنی حوكمی دادگا نه‌ناساندوه.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی زه‌بروزه‌نگی رێژیم بۆ سه‌ر خه‌ڵك به تایبه‌ت چالاكان و رووناكبیران، هێزه‌كانی سوپای پاسداران شه‌وی پێنج شه‌ممه ته‌قه له "خدر ره‌سول مرۆت" خوێندكاری ویژه‌ی زانكۆی ورمێ و هاووڵاتیه‌كی دیكه به ناوی "سالار یاره" له نێوان تاڵاوو حاجێ سه‌ن (ناوچه‌ی شاماتی ده‌ورووبه‌ری میاندواو) ده‌كه‌ن و به تووندی هه‌ر دووكیان بریندار ده‌كه‌ن. هێزه‌كانی سوپا ئه‌و بریندارانه نابه‌نه نه‌خۆشخانه‌و به‌یانیی رۆژی داهاتوو ره‌وانه‌ی شوێنێكی نادیاریان ده‌كه‌ن. پێویسته بگوترێ خدر ره‌سووڵ مرۆت له مامۆستاكانی دامه‌زراوه‌ی سۆمایه كه دامه‌زراوێكی یاسایی فێر كردنی زمانی كوردی بووه‌و له لایه‌ن رێژیمه‌وه داخراوه.