به‌ڕێوه‌چوونی کۆڕی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی به بۆنه‌ی 3 شه‌هیدی نوێی گه‌له‌که‌مان له شاری ڤێسترۆس ... دیاری نه‌کراو
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی شه‌هیدکرانی 3 که‌س له پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان به ده‌ستی جه‌نایتکارانی کۆماری ئیسلامی ئێران له گوندی گردێنه‌ی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت خه‌م و په‌ژاره‌ی خسته دڵی هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ر و بنه‌ماڵه و دۆستان و ئاشنایانی ئه‌و شه‌هیدانه و ئۆگرانی ئازادی کوردستان. به بۆنه‌ی له ده‌ستدان و شه‌هید بوونی 3 تێکۆشه‌ری ڕێگای ئازادی کوردستان و 3 هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕی ئاسمانی شینی کوردستان، شه‌هیدان هه‌مزه عه‌بدوڵڵایی ناسراو به هه‌مزه سارتکه‌یی فه‌رمانده‌ی به‌وه‌ج و کارامه و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و هه‌روه‌ها به‌رێزان کاک قادر نه‌زمی هاورێی به‌وه‌فای ڕێگای شه‌هیدان و کاک قادر قادری پێشمه‌رگه‌ی ئازا و به‌نه‌زم و دیسیپلینی حیزبی دێموکراتی کوردستان و خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، کۆڕێکی پرسه و سه‌ره‌خۆشی له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی کاک ره‌حمان خدرزاده " ڕه‌حمان نستانی" به هاوکاری دۆستانی نێزیک و به‌وه‌فای شه‌هید هه‌مزه سارتکه‌یی و قادره‌کان، له شاری ڤێسترۆس له وڵاتی سوێد به‌ڕیوه چوو.
کۆڕی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئه‌و پۆله شه‌هیدی نوێیه‌ی گه‌له‌که‌مان کاتژمێر 1ی دوانیورۆی ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 16 ـ 08 ـ 2008 له یه‌کێک له ساڵۆنه‌کانی شاری ڤێسترۆس به‌ڕیوه‌چوو، شایانی باسه که ده‌یان که‌س له دۆستانی نێزیکی شه‌هید هه‌مزه سارتکه‌ی وشههیدهکانیتر له ڕێگای دوور و نێزیکه‌وه هاتبوون و بۆ له ده‌ستدانی ئه‌و شه‌هیدانه له ناخه دله‌وه شین گێریان ده‌کرد و هاوخه‌می و هاوده‌ردی خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماله‌ی کاک ڕه‌حمان نستانی و دۆستانی نێزیکی ئه‌و شه‌هیدانه ده‌ر ده‌بری، کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو دۆسته نیشانه‌ی گه‌وره‌یی ئه‌و شه‌هیدانه و به‌رحه‌ق بوونی ڕێباز و ئامانجی ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی چاکتر نیشان ده‌دا، به‌شداری ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی کارگێری حیزبی دێموکراتی کوردستان و چه‌ند که‌س له ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب و چه‌ندین که‌سایه‌تی ناسراوی دیکه‌ی گه‌له‌که‌مان و به تایبه‌ت وته‌بێژی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌رێز خالید عه‌زیزی نیشانه‌ی خۆسه‌ویستی و ڕێز و وه‌فا ده‌ربرین بوو به‌رمابه‌ر به‌و پۆله شه‌هیده هه‌رگیز نه‌مره‌ی گه‌له‌که‌مان. به‌شدارانی ئه‌م کۆڕه زۆر به خه‌مباری باسیان له‌و ڕووداوه ده‌کرد و له ده‌ستچوونی ئه‌و شه‌هیدانه و به تایبه‌ت هه‌مزه سارتکهیان به خه‌سارێکی گه‌وره ده‌زانی له بزووتنه‌وه‌ی حهقخوازنهی گه‌له‌که‌مان و هیوایان ده‌خواست که گه‌له‌که‌مان بتوانێ مرۆڤی وه‌ک هه‌مزه سارتکه‌یی و قادره‌کان زیاتر له داوێنی خۆی دا په‌روه‌رده بکات بۆ وه‌دیهاتنی ئامانجی ئه‌و شه‌هیدانه و گشت شه‌هیدانی کوردستان وله هه‌مان کاتدا په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌هیدانه نوێ کرده‌وه که تا سه‌ر هاوڕیی به وه‌فای ڕیگای ئه‌و شه‌هیدانه بن و درێژه‌ده‌ری تاسه‌ری ئامانجه‌کانیان بن.
کۆڕیاد و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی شه‌هیدانی 23ی گه‌لاوێژ دوا چه‌ندین کاتژمێر کۆتایی پێهات.
جێی خۆیه‌تی که سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌سانه بکه‌ین که له ڕیگای جۆراوجۆره‌وه هاوخه‌می و هاوده‌ردیان له‌گه‌ڵ کردووین و خه‌می له ده‌ستدانی ئه‌و شه‌هیدانه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ش کردین و خه‌مه‌کانیان له سه‌ر شان که‌م کردینه‌وه.
سڵاو له گیانی شه‌هیدانی 23ی گه‌لاوێژی 1387ی هه‌تاویی
سڵاو له بیر‌و ڕیباز و ئامانجیان
کۆڕی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئه‌و پۆله شه‌هیدی نوێیه‌ی گه‌له‌که‌مان کاتژمێر 1ی دوانیورۆی ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 16 ـ 08 ـ 2008 له یه‌کێک له ساڵۆنه‌کانی شاری ڤێسترۆس به‌ڕیوه‌چوو، شایانی باسه که ده‌یان که‌س له دۆستانی نێزیکی شه‌هید هه‌مزه سارتکه‌ی وشههیدهکانیتر له ڕێگای دوور و نێزیکه‌وه هاتبوون و بۆ له ده‌ستدانی ئه‌و شه‌هیدانه له ناخه دله‌وه شین گێریان ده‌کرد و هاوخه‌می و هاوده‌ردی خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماله‌ی کاک ڕه‌حمان نستانی و دۆستانی نێزیکی ئه‌و شه‌هیدانه ده‌ر ده‌بری، کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو دۆسته نیشانه‌ی گه‌وره‌یی ئه‌و شه‌هیدانه و به‌رحه‌ق بوونی ڕێباز و ئامانجی ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی چاکتر نیشان ده‌دا، به‌شداری ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی کارگێری حیزبی دێموکراتی کوردستان و چه‌ند که‌س له ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب و چه‌ندین که‌سایه‌تی ناسراوی دیکه‌ی گه‌له‌که‌مان و به تایبه‌ت وته‌بێژی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌رێز خالید عه‌زیزی نیشانه‌ی خۆسه‌ویستی و ڕێز و وه‌فا ده‌ربرین بوو به‌رمابه‌ر به‌و پۆله شه‌هیده هه‌رگیز نه‌مره‌ی گه‌له‌که‌مان. به‌شدارانی ئه‌م کۆڕه زۆر به خه‌مباری باسیان له‌و ڕووداوه ده‌کرد و له ده‌ستچوونی ئه‌و شه‌هیدانه و به تایبه‌ت هه‌مزه سارتکهیان به خه‌سارێکی گه‌وره ده‌زانی له بزووتنه‌وه‌ی حهقخوازنهی گه‌له‌که‌مان و هیوایان ده‌خواست که گه‌له‌که‌مان بتوانێ مرۆڤی وه‌ک هه‌مزه سارتکه‌یی و قادره‌کان زیاتر له داوێنی خۆی دا په‌روه‌رده بکات بۆ وه‌دیهاتنی ئامانجی ئه‌و شه‌هیدانه و گشت شه‌هیدانی کوردستان وله هه‌مان کاتدا په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌هیدانه نوێ کرده‌وه که تا سه‌ر هاوڕیی به وه‌فای ڕیگای ئه‌و شه‌هیدانه بن و درێژه‌ده‌ری تاسه‌ری ئامانجه‌کانیان بن.کۆڕیاد و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی شه‌هیدانی 23ی گه‌لاوێژ دوا چه‌ندین کاتژمێر کۆتایی پێهات.
جێی خۆیه‌تی که سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌سانه بکه‌ین که له ڕیگای جۆراوجۆره‌وه هاوخه‌می و هاوده‌ردیان له‌گه‌ڵ کردووین و خه‌می له ده‌ستدانی ئه‌و شه‌هیدانه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ش کردین و خه‌مه‌کانیان له سه‌ر شان که‌م کردینه‌وه.
سڵاو له گیانی شه‌هیدانی 23ی گه‌لاوێژی 1387ی هه‌تاویی
سڵاو له بیر‌و ڕیباز و ئامانجیان
مه‌رگ و نه‌مان بۆ سوپای جه‌هل و نه‌زانی کۆماری ئیسلامی ئێران



















