ئیجلال قه‌وامی مانگی داهاتوو دادگایی ده‌كرێ ... دیاری نه‌کراو
كوردستان و كورد : ئیجلال قه‌وامی رۆژنامه‌نووس 20ی خه‌رمانان له لقی 103 دادگای سنه دادگایی ده‌كرێ. ئه‌و رۆژنامه‌نووسه به هاندان و ئاڵۆزكردنی خه‌ڵك له پێناو تێكدان و ئاوردانی شوێنه ده‌وڵه‌تی و تایبه‌تیه‌كان له خۆپێشاندانه‌كانی گه‌لاوێژی 84 ی ناوچه‌كانی كوردستان تۆمه‌تباره.دووكه‌س له‌پارێزه‌رانی ناوبراو به‌ناوه‌كانی دوكتور نیعمه‌ت ئه‌حمه‌دی و عه‌بباسی جه‌ماڵی له وتووێژ له‌گه‌ڵ چاوه‌دێری مافی مرۆڤی كوردستان ده‌ڵێن تا ئێستا دوو جاران دادگایی كردنی ناوبراو به‌هۆی ئاماده نه‌بوونی نوێنه‌ری داواكارو نه‌بوونی به‌ڵگه ، له‌لایان ئیتلاعاته‌وه سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی بۆی هه‌ڵبه‌ستراوه، وه‌دوا خراوه. ناوبراو پێشتر به تۆمه‌تی سووكایه‌تیی كردن به رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی، هه‌نگاونان دژی ته‌ناهی نه‌ته‌وه‌یی، پێوه‌ندیی كردن به پارتێكی دژبه‌ری رێژیم به 3 ساڵ زیندان مه‌حكوم كرابوو، كه دوای تێپه‌ڕاندنی ساڵێكی ئازاد كرا. شایانی باسه قه‌وامی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی حه‌وتوونامه‌ی داخراوی "پیام مردم" و هاوكاری نزیكی زۆرێك له بڵاوكراوه ناوچه‌یی و سه‌رانسه‌رییه‌كان بوو.











