هه‌یئه‌تێكی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان سه‌ردانی پارتی ئازادیی كوردستانی كرد ... دیاری نه‌کراو
كوردستان و كورد: كاتژمێر 5/10 پێش نیوه‌رۆی یه‌كشه‌مه 27ی گه‌لاوێژی 1387 (17ی ئاگۆستی 2008) هه‌یئه‌تێك له ئه‌ندامانی رێبه‌ری وكادره به‌رزه‌كانی حیزب
پێكهاتوو له هاوڕێیان حه‌سه‌ن ره‌ستگار، قادر وریا، عومه‌ر باڵه‌كی، سمائیل بازیار و محه‌مه‌د شه‌هره‌وان سه‌ردانی باره‌گای ناوه‌ندیی پارتی ئازادیی كوردستانیان له هه‌ولێر كرد و له لایه‌ن شاندێكی ئه‌و پارته به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی پارتی ئازادیی كورستان به‌ڕێز حوسێن یه‌زدانپه‌نا، پێشوازییان لێ كرا.
ئه‌م دیداره له درێژه‌ی ئه‌و هه‌وڵ و چاوپێكه‌وتنانه دا بوو كه هه‌ر دوو حیزبی ناوبراو به مه‌به‌ستی لێك نزیك كردنه‌وه‌ی حیزب و رێكخراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ده‌ستیان پێكردوه. له دانیشتنی ئه‌مرۆ دا، هه‌ر دوو هه‌یئه‌ت هه‌وڵه‌كانی تایبه‌ت به‌م ئامانجه‌یان هه‌ڵسه‌نگاند و وێڕای باس له گرفت و كۆسپه‌كان، به‌ره‌وپێشچوونی دیالۆگ و بیروڕا گۆڕینه‌وه به نیازی نه‌هێشتنی گرژی و له پێناو پێكهێنانی هاوكاری و هاوهه‌ڵوێستی‌یان به مایه‌ی خۆشحاڵی زانی. هه‌ر دوو لایه‌ن یه‌كیه‌تی و ته‌بایی وهاوكاریی به كرده‌وه‌ی حیزب و رێكخراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان به مه‌رجی پێویست بۆ بزوتنه‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناو برد و رایانگه‌یاند له سه‌ر هه‌وڵه‌كانی خۆیان تا دروست بوونی ئه‌م یه‌كیه‌تی و هاوكارییه به‌رده‌وام ده‌بن.
له درێژه‌ی باسه‌كانی ئه‌م دیداره دا كۆمه‌ڵێك پرسی پێوه‌ندیدار به رۆژهه‌ڵاتی كوردستان قسه‌یان له سه‌ر كرا.
ئه‌ندامانی شاندی پارتی ئازادیی كوردستان له‌و دانیشتنه دا بریتیی بوون له به‌ڕێزان:
شه‌ماڵ پیران، كوردیناتۆری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
عه‌بدوڵڵا نه‌سیری، لێپرسراوی نیزامی و ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتی
ئامانج كولیایی، ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتیی پارتا ئازادیی كوردستان