ئێرە دەنگی کۆماری کوردستانە
رێژیم ئیجازه‌ی دانانی پرسه بۆ شه‌هیدانی 23ی گه‌لاوێژ نادا ... دیاری نه‌کراو 
كوردستان‌و كورد: هێزه‌كانی ئیتلاعات هه‌ڕه‌شه‌یان له بنه‌ماڵه‌و كه‌س‌وكاری شه‌هیدانی 23ی گه‌لاوێژ كردووه‌و ناهێڵێ رێوڕه‌سمی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیان بۆ دابنرێ. به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له شاری سه‌رده‌شته‌وه
ده‌ست " كوردستان‌و كورد" كه‌وتوون، بنه‌ماڵه‌و كه‌س‌و كاری شه‌هید هه‌مزه سارتكه‌یی ویستوویانه له ئاوایی سارتكه‌ی ناوچه‌ی ره‌به‌ت بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر رێوڕه‌سمی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی به‌ڕێوه به‌رن، به‌ڵام هێزه‌كانی ئیتلاعات پاش ماوه‌یه‌كی كورت خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌و ئاواییه‌و خه‌ڵكه‌كه وه‌ده‌رده‌نێن. هه‌ره‌ها ده‌وترێ ژماره‌یه‌ك جاش‌و به‌سیج ئاوایی سارتكه‌یان له ژێر چاودێری گرتووه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ سه‌ره‌خۆشی سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید هه‌مزه ده‌كه‌ن، شناسایی ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه رێژیم تا ئێستا ته‌رمی شه‌هیده‌كانی نه‌داوه‌ته‌وه به بنه‌ماڵه‌كانیان. به پێی زانیارییه‌كان كه‌س‌و كاری شه‌هید هه‌مزه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی چه‌ند جار سه‌ردانی ئیمام جومعه‌ی ره‌به‌تیان كردووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له شاری بۆكانیش هه‌واڵمان پێگه‌یشتووه كه ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ژماره‌یه‌كی زۆری جاش‌و به‌سیجی له كۆڵانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ماڵی شه‌هید قادر قادری كۆ كردۆته‌وه‌و پێش به به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیان گرتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه پاش كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی لاوی حدك سمكۆ عه‌باس تاهیر له رووداوێكی هاتووچۆدا، هێزه‌كانی ئیتلاعات له شاری مهاباد هه‌ڕه‌شه‌یان له بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردووه كه نابێ سه‌ره‌خۆشی بۆ دابنێن‌و ئه‌گه‌ر بێتوو سه‌رپێچی بكه‌ن ئه‌وا خۆیان به‌رپرسیارن.
|  |
|
کوردستان و کورد
|
|