به‌یاننامه: (له وڵامی كۆمه‌ڵێك چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نیی رۆژهه‌لاَتی كوردستان دا) ... دیاری نه‌کراو
با رۆژی 28ی گه‌لاوێژ، بكه‌ین به رۆژی هاوپێوه‌ندی‌و یه‌كیه‌تی له نێو خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا29 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، رێژیمی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی ئێران، له رۆژی 28 گه‌لاوێژدا شه‌ڕێكی هه‌موولایه‌نه‌ی له دژی خه‌ڵكی كوردستان و هێزه سیاسی‌یه خه‌باتگێڕه‌كانی كوردستان راگه‌یاند.
خومه‌ینی رێبه‌رو بنیاتنه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران فتوای جه‌هادی له دژی گه‌لی كورد ده‌ركردو كوردستان بوو به مه‌یدانی كوشت و بڕو قه‌ڵاچۆو وێرانكردن. شه‌ڕی رێژیمی دیكتاتۆر‌و كۆنه‌په‌رستی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر درێژه‌ی هه‌یه‌و نه‌بڕاوه‌ته‌وه. له سۆنگه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌وه به ده‌یان هه‌زار له دانیشتوانی بێ تاوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، گیانیان له ده‌ست داوه، به ده‌یان هه‌زار كه‌سی دیكه بریندار‌و نه‌قوستان بوون و زیانی جیسمی و روحییان پێ گه‌یشتووه، ژماره‌یه‌كی زۆر له شار‌و گونده‌كانی كوردستان خاپوور كراون. له ره‌وتی له‌شكركێشی‌و به‌كارهێنانی سیاسه‌تی شه‌لم، كوێرم، كه‌س نابوێرم"ی ئه‌و رێژیمه‌دا، به سه‌دان هه‌زار كه‌س تووشی ده‌ربه‌ده‌ری‌و ئاواره‌یی‌و زیندان و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ته‌نانه‌ت ئیعدام بوون و سه‌ره‌تاییترین مافه ئینسانییه‌كانی خۆیان لێ‌زه‌وت كراوه.
سیاسه‌تی هێشتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له بن سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی دا‌و سه‌ركوتی خه‌بات و هه‌وڵدانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه بۆ گه‌یشتن به رزگاری‌و دێموكراسی‌و ژیانێكی شیاوی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه له شكڵ و شێوه‌ی جۆراوجۆر دا هه‌ر وا درێژه‌ی هه‌یه. له به‌رانبه‌ر دا، خه‌ڵكی كوردستان و له پێشه‌وه‌ی ئه‌وانیش هێزو رێكخراوه سیاسی‌یه خه‌باتگێره‌كانی كوردستان بۆ ساتێك له خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ سته‌م و زۆرداری و چه‌وسانه‌وه‌و له‌شكركێشی‌و په‌لاماری كۆماری ئیسلامی، نه‌وستاون و له دانی هه‌رچه‌شنه قوربانیه‌ك له پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیان و داكۆكی له نیشتمان و ویست و داخوازه ره‌واكانیان دریغیان نه‌كردوه. ئه‌و خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانییه به شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌رده‌وامه. ئه‌وه كه ده‌بینین هه‌ر جاره‌ی ژماره‌یه‌كی دیكه له رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، له سه‌نگه‌ره جیاوازه‌كانی به‌رخۆدان و تێكۆشان دا، گیانیان لێ‌ده‌ستێندرێ‌و، هه‌ر رۆژه‌ی پۆلێكی دیكه له داواكارانی دێموكراسی‌و مافی مرۆڤ له كوردستان ره‌وانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌گاكان ده‌كرێن و حوكمی زاڵمانه‌یان به‌سه‌ر دا ده‌سه‌پێندرێ، باشترین به‌ڵگه‌ی خۆراگری‌و به‌رده‌وامیی گه‌لی كورد له‌سه‌رو ئامانجی رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی و ویست و داخوازه سیاسی، فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌رهه‌قه‌كانییه‌تی.
حیزبی دیموكراتی كوردستان پێشوازی وپشتیوانی له بانگه‌وازی كۆمه‌لێك چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نیی رۆژهه‌لاتی كوردستان له به‌ره‌به‌ری 28ی گه‌لاوێژ دا ده‌كا و، به‌بۆنه‌ی 29 ساڵه‌ی راگه‌یه‌ندرانی شه‌ڕ له دژی خه‌ڵكی كوردستان، وه‌ك رێزنان له نزیكه‌ی 3 ده‌یه قوربانیدانی نه‌ته‌وكه‌مان و وه‌ك وڵامدانه‌وه به چاوه‌ڕوانی‌و ویستی پیرۆزی خه‌ڵكه‌كه‌مان كه یه‌كیه‌تی، هاوكاری‌و هاوخه‌باتیی هێزو رێكخراوه سیاسی‌یه خه‌باتگێڕه‌كانیانه، یه‌كده‌نگ راده‌گه‌یه‌نێ :
1ـ شه‌ڕو تاوان و سه‌ركوت له دژی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، مه‌حكووم ده‌كه‌ین. نه‌ك هه‌ر له ئاستی نێوخۆیی‌و ده‌ره‌وه‌دا، ده‌بێ هه‌وڵ بۆ وه‌ستاندن و كۆتایی پێ‌هێنانی شه‌ڕو سه‌ركوت له دژی خه‌ڵكی كوردستان بدرێ، ده‌بێ داڕێژه‌ران، به‌ڕێوه‌به‌ران و عامیلانی كوشتار‌و وێرانی له كوردستان، لیێان بكۆڵدرێته‌وه‌و بدرێنه ده‌ستی عه‌داڵه‌ت.
2ـ ئامانجه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و ویست و داخوازه‌كانیان، كه هه‌ر له‌م ده‌وره‌یه‌دا نزیكه‌ی سێ ده‌یه‌یه خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ن و قوربانیی له پێناویان دا ده‌ده‌ن، ره‌واو به‌حه‌قن. حه‌قی بێ ئه‌م لاوئه‌ولای ئه‌وانه له سه‌ر نیشتمانی خۆیان به ئازادی بژین و هه‌موو ئه‌و مافه سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و ئینسانیانه‌یان بۆ دابین بكرێ كه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك و، هه‌ر تاكێك به ره‌سمی ناسراون.
3ـ رۆژی 28ی گه‌لاوێژ كه رۆژی راگه‌یاندرانی شه‌ڕ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه له دژی خه‌ڵكی كوردستان، با ببێته رۆژی هاوپێوه‌ندیی سه‌رانسه‌ریی له نێوان خه‌ڵكی كوردستان، با ئه‌م رۆژه ببێته رۆژی ناگوتنه‌وه‌ی یه‌كده‌نگانه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به كۆماری ئیسلامی و "سیاسه‌تی" شه‌ڕو سه‌ركوت له‌لایه‌ن ئه‌و رێژیمه‌وه. داوا ده‌كه‌ین خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له رۆژی 28ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ و هه‌موو ساڵێك دا، به حه‌ره‌كاتی مه‌ده‌نی، بێزاریی خۆیان له كۆماری ئیسلامی و ، سووربوونیان له‌سه‌ر ئامانجه هاوبه‌شه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی دێموكراتیك و شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان، پێشان بده‌نه‌وه.
4ـ له‌ئه‌ندامانی حیزب، كورده‌كان و ئێرانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و رێكخراو‌و ناوه‌نده‌كانی داكۆكی له مافی مرۆڤ له سه‌رانسه‌ری جیهان داوا ده‌كه‌ین پشتیوانی له حه‌ره‌كه‌تی مه‌ده‌نی و ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له رۆژی 28ی گه‌لاوێژ دا بكه‌ن.
ده‌فته‌ری سیاسیی
حیزبیی دیموكراتی كوردستان
26/5/1387
16/8/2008











