ئێرە دەنگی کۆماری کوردستانە
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده له رێوڕه‌سمی پرسه‌ی شه‌هیدانی 23ی گه‌لاوێژ: ... دیاری نه‌کراو 
میلله‌تی كورد به هه‌موو لێبورده‌ییه‌كه‌وه كه هه‌یه‌تی و ده‌بێ له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوان ببورێ، به‌ڵام قه‌ت نابێ له خائینان و ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به خوێنی تێكۆشه‌رانی كورد سووره، ببورێ.
كوردستان و كورد: كاتژمێر 4ی سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی 26ی گه‌لاوێژ رێوڕه‌سمی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی شه‌هیدانی 23ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، شه‌هیدان هه‌مزه سارتكه‌یی، قادر نه‌زمی و قادر قادری له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستان به به‌شداری ئه‌ندامانی رێبه‌ریی حیزبی دیموكرات و سه‌دان كه‌س له كادر‌و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب و نوێنه‌رانی حیزب و رێكخراوه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و دانیشتوانی باشووری كوردستان به‌ڕێوه چوو. له‌و رێوڕه‌سمه‌دا سه‌ره‌تا عه‌بده‌ڵڵا حه‌سه‌ن زاده كه‌سایه‌تیی سیاسی ناسراوی كورد‌و حیزب دیموكرات به‌و بۆنه‌یه‌وه وتارێكی پێشكه‌ش كرد. مامۆستا حه‌سه‌ن زاده وێڕای سه‌ره‌خۆشی له خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌و كه‌س و كار‌و هاوسه‌نگه‌رانی شه‌هیدانی تازه‌ی گه‌له‌كه‌مان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی شه‌هید بوونی شه‌هیدانی 23ی گه‌لاوێژ ئاماژه‌ی به دوو هۆكار كرد‌و وتی: زۆر جار دوو هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌بنه هۆی شه‌هید بوونی تێكۆشه‌ران و خه‌باتكارانی گه‌لی كورد كه شه‌هید بوونی ئه‌م جاره‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌شمان پێوه‌ندی به‌و دوو هۆكاره‌وه هه‌یه، یه‌كه‌م خه‌یانه‌ت و دووهه‌م به كه‌م گرتنی هێزی دوژمن. مامۆستا حه‌سه‌ن زاده سه‌باره‌ت به هه‌ر دوو هۆكاره‌كه‌و به تایبه‌ت خه‌یانه‌تی كۆمه‌ڵێك خۆفرۆش و به‌كرێگیراوی كورد كه ده‌كه‌ونه پێش له‌شكه‌ری دوژمن و ده‌بنه چاوساغیان وتی: دوژمن باش ده‌زانێ كه ناتوانێ به ئاسانی فه‌رمانده‌یه‌كی كارامه‌و به ئه‌زموونی وه‌كوو هه‌مزه سارتكه‌یی له دا‌و بخات. دوژمن له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت به بیستنی ناوی هه‌مزه وه‌له‌رزه ده‌كه‌وت. هه‌ربۆیه بۆ له داوخستنیان په‌نا ده‌باته به‌ر خائینان و خۆفرۆشان. مامۆستا حه‌سه‌ن زاده له درێژه‌دا وتی میلله‌تی كورد سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو لێبوورده‌ییه كه هه‌یه‌تی‌و ده‌بێ له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوان و فریوخواردوان ببورێ، به‌ڵام قه‌ت نابێ له خه‌یانه‌ت و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستیان به خوێنی تێكۆشه‌رانی كورد سووره، ببورێ. ئه‌وانه ده‌بێ به ده‌ستی عه‌داڵه‌ت بسپێردرێن. مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده له به‌شێكی دیكه له قسه‌كانی دا وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ی دایه‌وه كه ده‌ڵێن حیزبی دیموكرات ئه‌وانه‌ی بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی چه‌كداری ناردۆته‌وه. له‌مباره‌یه‌وه وتی: حیزبی دیموكرات نه‌یویستووه شه‌ڕی چه‌كداری بكات و ئه‌وانه‌ش له پێش هه‌ر شتێك دا بۆ مه‌ئمووریه‌تێكی ئینسانی و پاشان سیاسی و ته‌شكیلاتی و ته‌بلیغی چوونه‌ته‌وه ناو خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیان. ئه‌وان ده‌یانویست سیاسه‌ت و په‌یامی حیزبی دیموكرات ببه‌نه‌وه ناو خه‌ڵكه‌كه‌یان‌و مافی هه‌ر هێزێكیشه كه بچێته‌وه ناو میلله‌ته‌كه‌ی. حه‌سه‌ن زاده هه‌وه‌ها له درێژه‌دا وتی هه‌ندێك كه‌س ده‌پرسن كه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بۆ شه‌ڕی چه‌كداری نه‌چوونه‌ته‌وه، بۆ چه‌كیان پێ بووه، ئه‌وه وه‌كوو ئه‌وه وایه به‌رخ بخه‌یته به‌ر قه‌ساب. كاتێك كۆماری ئیسلامی ره‌حم به رۆژنامه‌نووسان و چالاكانی مه‌ده‌نی كورد ناكات و هه‌ر ئێستا نزیك به 10 كه‌س له چالاكانی مه‌ده‌نی كورد چاوه‌ڕێی به‌ڕێوه چوونی حوكمی ئێعدام ده‌كه‌ن. چۆن ده‌كرێ ئه‌ندامی حیزبی دیموكرات بچێته‌وه‌و هیچ وه‌سیله‌یه‌كی بۆ به‌رگری كردن له خۆی پێ نه‌بێ. له‌مباره‌یه هیچ كه‌سێك ناتوانێ حیزبی دیموكراتی كوردستان سه‌رزه‌نش بكات. دوابه‌دوای قسه‌كانی مامۆستا حه‌سه‌ن زاده، كاك برایم زێوه‌یی ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی و جێگری كۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامی ژیاننامه‌ی هه‌ر سێ شه‌هیدی رۆژی 23ی گه‌لاوێژی خوێنده‌وه. پاشان نوێنه‌رانی حیزب و رێكخراوه سیاسییه‌كان په‌یامی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆیان خوێنده‌وه كه بریتی بوون له: ــ كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ـ كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ـ كۆمه‌ڵه ـ رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ـ سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران ـ یه‌كیه‌تی لاوانی دیموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ـ رێكخراوی خه‌باتی شۆڕشگێڕی كوردستان ـ رێكخراوی ئازادی لاوان ـ لقی كۆیه هه‌روه‌ها ژنه تێكۆشه‌ری ناوداری كورد له باكووری كوردستان له‌یلا زانا‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی مه‌هدی زانا‌و سمكۆ یه‌زدانپه‌نا به ته‌له‌فوون په‌یامی سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستان و گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد. له به‌شێكی دیكه‌ی رێوڕه‌سمی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی شه‌هیدانی 23ی گه‌لاوێژ ژیان عه‌بدوڵڵاهی كچی شه‌هید هه‌مزه سارتكه‌یی له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه په‌یامێكی پێشكه‌ش كرد. خاتوو ژیان له په‌یامه‌كه‌ی دا وێڕای سه‌پاس و پێ‌زانین بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاوخه‌میان له‌گه‌ڵیان ده‌ربڕیوه، سه‌باره‌ت به شه‌هید بوونی باوكی وتی: شه‌هید هه‌مزه ته‌نیا باوكی ئێمه نه‌بوو، ئه‌و كوڕی میلله‌تی كورد بوو‌و بۆ ئازادی ئه‌و میلله‌ته تێده‌كۆشا بۆیه من سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو میلله‌تی كورد ده‌كه‌م. دواتر ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی هاوڕێی دێرینی شه‌هید هه‌مزه سارتكه‌یی به نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن تێكۆشه‌رانی رێكخستنی نهێنی‌و ئاشكرای حیزب له ناوچه‌ی ره‌به‌ت په‌یامێكی پێشكه‌ش كرد، كه له‌ودا جه‌خت له سه‌ر درێژه دان به رێگای پیرۆزی شه‌هیدان كرایه‌وه.له به‌شێكی دیكه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا شاعیران مامۆستا بێبه‌ش، ئه‌حمه‌د قادری و ره‌سووڵ سوڵتانی چه‌ند پارچه شێعر‌و په‌خشانیان به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌ش كرد. له كۆتایی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێز مسته‌فا مه‌ولوودی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی به ناوی ده‌فته‌ری سیاسییه‌وه سپاس‌و پێزانینی ده‌فته‌ری سیاسی بۆ هاوخه‌می هه‌موو به‌شداران‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ربڕی.

|  |
|
کوردستان و کورد
|
|