چالاكییه ته‌بلیغی‌یه‌كانی تێكۆشه‌رانی رێكخستنی نهێنی هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه ... دیاری نه‌کراو
كوردستان وكورد: تێكۆشه‌رانی رێكخستنی نهێنی حیزبی دیموكراتی كوردستان له كرماشان به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ 63یه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزب له شه‌قامی فه‌همیده، مه‌له وانگه‌ی جانبازان،ده‌ورووبه‌ری ده‌بیرستانی كچانه‌ی "تلاش"، ده‌وڵه‌ت ئاوا، چل میتری و مه‌یدانی شیركه‌ت، شاره‌كی موعه‌لیم، ئه‌راك دانشجو، شه‌قامه‌كانی رووده‌كی و عه‌تار، گه‌ڕه‌كی 22ی رێبه‌ندان، چوار ریانی 30 میتری، مه‌یدانی گوڵستان، پاركی تاقۆستان، گه‌ڕه‌كی كه‌سراو شه‌قامی شه‌ریعه‌تی چالاكیی ته‌بلیغییان له شێوه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت و بڵاو كراوه حیزبییه‌كان به‌ڕێوه بردووه. هه‌روها له شاری سه‌رده‌شته‌وه هه‌واڵمان پێ گه‌یشتوه كه ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب به مه‌به‌ستی رێزگرتن له 27ی گه‌لاوێژو رێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی رۆژی 23ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له به‌شێكی زۆری به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت ئاگریان كردۆته‌وه‌و دروشمی تایبه‌ت و وێنه‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی 23ی گه‌لاوێژیان بڵاو كردۆته‌وه. به‌شێك له‌و شوێنانه‌ی كه رۆژی 25ی گه‌لاوێژ له نێو شاری سه‌رده‌شت چالاكییان تێدا به‌ڕێوه چووه، بریتین له بیمارستان، كانی خان، جوندوڵڵا، دۆڵتانجك، كه‌مه‌ربه‌ندی، ئاشان، فه‌رهه‌نگیان، سه‌رچاوێ، مزگه‌وتی جامیع و كانی مه‌ڕی و .... له شاری كامیارانیش شه‌وی 24 له سه‌ر 25ی گه‌لاوێژ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب له به‌رزاییه‌كانی ته‌ختی زه‌نگی، چیای زڕنه‌و ئاژوان ئاگری پیرۆزی 25ی گه‌لاوێژ كرایه‌وه‌و دڵی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌یان خۆشحال كرد. له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌مان شه‌و له شاری پیرانشار له فه‌له‌كه‌ی "قودس"، فه‌له‌كه‌ی محه‌مه‌دی هه‌وراز، فه‌له‌كه‌ی ئازادی و كۆڵانه‌كانی ئیداره‌ی به‌رق، به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له لایه‌ن ئه‌ندامانی حیزبه‌وه چالاكیی ته‌بلیغی به‌ڕێوه چوو. له شاری ره‌به‌ت له سه‌ر پردی كه‌ڵوێ، گوندی دۆڵه هه‌رزن و زیوایه و هه‌روه‌ها له شاری بانه له ده‌ورووبه‌ری مزگه‌وتی نه‌ویدی، قوتابخانه‌ی نه‌ویدی، هونه‌رستان، قه‌تابخانه‌ی زه‌هرا، گوڵشارو گه‌ڕه‌كی فه‌رهه‌نگیان و له شاری مه‌هابادیش له گونده‌كانی گۆكته‌په، قه‌ره‌داغ، گابازه‌ڵه‌و حاجی خۆش چالاكیی ته‌بلیغی به‌ڕێوه چووه. كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی نهێنی حدك له پێوه‌ندییه‌ك دا له‌گه‌ڵ "كوردستان و كورد" ده‌ستخۆشی له‌و رۆڵه تێكۆشه‌رانه‌ی حیزب كرد كه به باوه‌ڕ به ئامانجه‌كانی 25ی گه‌لاوێژ شێلگیرانه درێژه به خه‌بات ده‌ده‌ن. ![]() |












