25ی گه‌لاوێژ له مه‌هاباد ئاڵای كوردستان شكایه‌وه ... دیاری نه‌کراو
كوردستان‌و كورد: پاش نیوه‌رۆی دوێنێ له سه‌ر ته‌پكه‌ی كه‌ڵكی به‌گزادانی مه‌هاباد هه‌ڵكه‌وتوو له سه‌ر جاده‌ی مه‌هاباد ــ میاندواو له لایه‌ن تێكۆشه‌رانی ماندوونه‌ناسی گه‌له‌كه‌مانه‌وه ئاڵای كوردستان له قه‌واره‌یه‌كی گه‌وره‌دا هه‌ڵكراو بۆ چه‌ند كاتژمێر شه‌كایه‌وه.هه‌ڵكردنی ئه‌و ئاڵایه بووه هۆی خۆشحاڵی دانیشتوانی مه‌هاباد‌و نزیك به 3000 كه‌س بۆ سه‌یر كردن چووبوونه كه‌ڵكی به‌گزادان. هێزه‌كانی رێژیم به بیستنی هه‌واڵه‌كه خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه شوێنه‌كه‌و وێڕای بێ حورمه‌تی‌و سووكایه‌تی كردن به خه‌ڵك ئاڵاكه‌یان داگرت.
له لایه‌كی دیكه‌وه به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌ده‌ست "كوردستان‌و كورد" كه‌وتوون، دانیشتوانی شاری مه‌هاباد به شێوازی یادی دامه‌زرانی حیزبی دیموكراتی كوردستانیان به‌رز راگرت. كیژان‌و كوڕانی كورد به له‌به‌ر كردنی جلوبه‌ركی كوردی‌و به ناردنی SMS ی تایبه‌ت به‌و رۆژه پیرۆزباییان له یه‌كتر ده‌كرد. هه‌روه‌ها به پێی هه‌واڵه‌كان جێژنی 25ی گه‌لاوێژی ئه‌م ساڵ له زۆربه‌ی شار‌و ناوچه‌كان كه‌وتبووه ژێر كاریگه‌ریی شه‌هید بوونی سێ تێكۆشه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستان.
شایانی باسه یادكردنه‌وه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له حاڵێكدا بوو كه رێژیم له چه‌ند رۆژ پێشتره‌وه له ئاماده‌باشی‌دا بوو‌و هێزێكی زۆری له جاش‌و به‌سیجی رژاندبووه نێو شه‌قام‌و كووچه‌و كۆڵانه‌كانی نێوشار‌و له هه‌موو بازڕه‌سییه‌كان خه‌ڵكیان ده‌پشكنی. هه‌روه‌ها رۆژی 24ی گه‌لاوێژ جاشه‌كان له نێو شاردا مانۆرێكی سه‌رشۆڕانه‌یان به‌ڕێوه‌برد كه بووه هۆی گاڵته پێكرانیان له لایه‌ن دانیشتوانی مه‌هاباده‌وه.











