لاوێكی دێموكرات له رووداوێكی هاتووچۆدا گیانی له ده‌ست دا ... دیاری نه‌کراو
كوردستان‌و كورد: لاوێكی دێموكرات به ناوی ئاره‌ش كویك رۆژی 24ی گه‌لاوێژ له رووداوێكی دڵته‌زێنی هاتووچۆدا گیانی له ده‌ست دا. ئاره‌ش كویك كوڕی حه‌یده‌ر ساڵی 1370 له شاری كامیارانله بنه‌ماڵه‌یه‌كی شۆڕشگێڕ‌و نیشتمان په‌روه‌ر له دایك بوو. ناوبراو ساڵی 1381 به هۆی ئاشكرا بوونی چالاكییه سیاسییه‌كانی باوكی كه نزیك به دوو ده‌یه بوو ئه‌ندامی رێكخستنی نهێنی حیزبی دێموكراتی كوردستان بوو، له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی كۆچ ده‌كه‌نه باشووری كوردستان‌و له كه‌مپه‌كانی حیزب ده‌گیرسێنه‌وه. ئاره‌ش سه‌ره‌تا ده‌بێته ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و دواتر ساڵی 1387 ده‌بێته ئه‌ندامی حیزبی دێموكراتی كوردستان.
ماڵپه‌ڕی" كوردستان‌و كورد " به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی‌و كه‌س‌و كار‌و هه‌موو لاوانی دێموكرات ده‌كا.











