چالاكیی تێكۆشه‌رانی رێكخستنی نهێنی به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له ناوچه‌کانی كوردستان ... دیاری نه‌کراو
كوردستان‌و كورد: تێكۆشه‌رانی رێكخستنی نهێنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ 63یه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له زۆربه‌ی شار‌و ناوچه جۆراوجۆره‌كانی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی به‌ربڵاوی ته‌بلیغیان به‌ڕێوه بردووه.به‌م بۆنه‌یه‌وه كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی نهێنی وێڕای ده‌ستخۆشی له‌م تێكۆشانه به‌ربڵاوه‌یان، پیرۆزبایی جه‌ژنی 25ی گه‌لاوێژیان لێده‌كا‌و ئاواتی سه‌ركه‌تنی زیاتریان له خه‌بات بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌یی بۆ به ئاوات ده‌خوازێ. ئه‌وه‌ی له خواره‌وه ده‌یخوێننه‌وه كورته‌یه‌كه له‌و چالاكیانه‌ی كه به‌ڕێوه چوون. سه‌رده‌شت: سێ رای ژاژۆكه، دۆڵتانجك، سێ رای ماراغان، نه‌خۆشخانه، فه‌رمانداری، گه‌ڕه‌كی جانبازان، گه‌ڕه‌كی مهابادیان، مزگه‌وتی كانی خان، پاركی لاله، شه‌به‌كه‌ی 2، فه‌رهه‌نگیان، كوشتارگا، نێزه‌رۆ، ستادیۆمی وه‌رزشی، شه‌قامی خومه‌ینی، ده‌ورووبه‌ری ده‌رمانخانه‌ی مه‌ولانی، گرده سوور، نه‌زه‌ر‌و پاركی منداڵان‌و كارێژه‌كانی شار. هه‌ر به پێی هه‌واڵه‌كان له ره‌به‌ت‌و شارۆچكه‌ی نه‌ڵاس‌و گونده‌كانی وه‌رگێل‌و وه‌ڵێو‌و ده‌ورووبه‌ر چالاكی به‌ڕێوه چووه‌و له زۆربه‌ی شاخ‌و به‌رزاییه‌كان‌و گونده‌كان ئاگری 25ی گه‌لاوێژ كراوه‌ته‌وه. نه‌غه‌ده: كارخانه‌ی خیز نزیك قه‌برستانی ئازه‌رییه‌كان، كارخانه‌ی قه‌ندی نه‌غه‌ده، كه‌رێزه‌ی عه‌جه‌مان، گوندی وه‌زنێ، مه‌نبه‌عی ئاوی وه‌زنێ‌و كۆیكان، كه‌رێزه‌ی شكاكان‌و گوندی دیلان چه‌رخ.شنۆ: شاه‌كی فه‌رهه‌نگیان، ره‌حیم ئاوای سه‌روو‌و خواروو، گه‌ڕه‌كی ئه‌مینی، سه‌یداوێ، شاكرئاوا، ئه‌میر ئاوا‌و شێوه‌سماك،سه‌لیم ئاوا، مه‌دره‌سه‌ی شه‌ره‌ف، گه‌ڕه‌كی مزگه‌وتی حه‌زره‌تی ئیبراهیم، مه‌دره‌سه‌ی حاجی ره‌سوڵیان مهاباد: گه‌ره‌كانی ئه‌رمه‌نیان، مه‌یدانی شۆڕش، فه‌رهه‌نگیان، باغی شایه‌گان، ده‌ورووبه‌ری مزگه‌وتی قه‌بله، كووچه‌و كۆڵانه‌كانی ناوه‌ندی بازاڕی مهاباد، ته‌په‌ی خه‌زایی، به‌هارستان‌و سه‌رقه‌بران، مه‌جبوورئاوا، سارم به‌گ، زه‌مینه‌كانی شاره‌داری، كانی سۆفی ره‌شید، ده‌ورووبه‌ری مه‌دره‌سه‌ی دانش، ئاشی مام ئه‌حمه‌د، جامی جه‌م، مه‌یدانی ئارد، ده‌ورووبه‌ری مزگه‌وتی جامیع، ئیتگای2و3ی ته‌په‌ی قازی، ده‌ورووبه‌ری هوتێل كوێستان، ترمیناڵی قه‌دیم، شاره‌كی كارمه‌ندان كوچه‌كانی 7و8، ته‌ڕه‌بار، ترمیناڵی تازه، سنجاناوا، ده‌ورووبه‌ری ئیداره‌ی په‌روه‌رده، مه‌دره‌سه‌ی خومه‌ینی، مه‌دره‌سه‌ی فه‌ننی حیرفه‌یی‌و كاردانشی چه‌مران. هه‌ره‌ها به پێی هه‌واڵه‌كان ئه‌وڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 1ی نیوه‌ڕۆ له ته‌په‌ی كلكی به‌گزاده هه‌ڵكه‌وتوو له جاده‌ی مهاباد ــ میاندواو ئاڵای سێ ره‌نگی كوردستان له قه‌واره‌یه‌كی گه‌وره‌دا هه‌ڵدرا كه بۆ چه‌ند كاتژمێر ده‌شه‌كایه‌وه‌و بووه هۆی سه‌رنج‌و خۆشحاڵی خه‌ڵك. سه‌قز: شاناز، بلواری كوردستان‌و ده‌ورووبه‌ری ئیداره‌ی رێگاوبان، بلواری بانه، ده‌ورووبه‌ری ئیداره‌كانی برق، كه‌شاوه‌رزی‌و مقاومه‌تی به‌سیج، ساڵۆنی كاوه، بلواری وه‌حده‌ت، گه‌ڕه‌كی به‌ردبڕان، حه‌ماڵ ئاوای سه‌روو. هه‌ره‌ها له به‌رزایی ئاوایی كاومه‌له ئاگری پیرۆزی 25ی گه‌لاوێژ كرایه‌وه بانه: ترمیناڵی سه‌قز، بازاڕی كه‌وش فرۆشان، پشتی سه‌دا‌و سیما، مه‌دره‌سه‌ی ده‌ستغه‌یب، ده‌ورووبه‌ری مزگه‌وتی به‌ختیاری،ئیداره‌ی سه‌بت ئه‌حواڵ دێوڵان: هه‌ر وه‌كوو پێشتر بڵاومان كرده‌وه كه ئه‌ندامانی حیزب له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌ك شه‌قامه‌كانی شاره‌كانی دێوڵان‌و قوروه چالاكیی ته بلیغیان به‌ڕێوه بردووه، ئه‌وڕۆش سه‌ره‌ڕای ئاماده باشی هێزه‌كانی رێژیم ئه‌ندامانی تێكۆشه‌ری حیزب له سه‌ر ته‌په‌ی به‌كراوای ئاوایی بلواناوا ئاگری 25ی گه‌لاوێژیان كرده‌وه‌و دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ش به دیتنی ئاگره‌كه ده‌ستیان كرد به شایی‌و هه‌ڵپه‌ڕكێ. ![]() |












