په‌یامی سه‌ره‌خۆشی کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی حدک له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ... دیاری نه‌کراو
کوردستان و کورد: کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به بۆنه‌ی شه‌هید کرانی سێ رۆڵه‌ی تێکۆشه‌ری حیزب په‌یامێکی بڵاو کردۆته‌وه که ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی:
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتبه بۆنه‌ی شه‌هید کرانی سێ ڕۆڵه‌ی قاره‌مانی حیزبه‌که‌مان شه‌هیدان هه‌مزه عه‌بدوڵڵاهی مه‌شهوور به هه‌مزه سارتکه‌یی، قادر قادری و قادر نه‌زمی به ده‌ستی جینایه تکارانی کۆماری ئیسلامی له گوندی گردێنه‌ی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت، له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، له ڕێبه‌رایه‌تی حیزب و له کادر و ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و له هه‌موو گه‌لی کورد سه‌ره‌خۆشی ده‌که‌ین.
بێگومان خوێنی ئه‌و شه‌هیده سه‌ربه‌رزانه به فێڕۆ ناچی و داری ئازادی و ڕزگاری گه‌له به‌شخوراوه‌که‌مان ئاو ده‌دا. دوژمنی خوێن خۆر ده‌بێ بزانێ که له جێگای هه‌ر دڵۆپه خوێنی شه‌هیدێک، پێشمه‌رگه‌یه‌ک له دایک ده‌بێ و تا وه‌ده‌ست هێنانی ئامانجه پیرۆزه‌کانی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کان ڕێگایان درێژه‌ی هه‌یه .
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ماوه‌ی 63 ساڵ خه‌باتی بێ پسانه‌وه و پڕ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی خۆیدا هه‌زاران ڕۆڵه‌ی قاره‌مانی خۆی فیدای ڕزگاری و سه‌ربه‌رزی گه‌له‌که‌ی کردوه و له‌و پێناوه‌دا له هه‌موو ئاسته‌کانی ته‌شکیلاتیدا شه‌هیدی داوه. ته نانه ت له ئاستی ڕێبه‌رایه‌تیدا و له‌وه‌ش زۆرتر له ئاستی ڕێبه‌ردا سێ ڕێبه ری مه‌زنی وه‌ک پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، دوکتور عه‌بدوولڕه‌حمانی قاسملوو و دوکتور سادقی شه‌ڕه‌فکه‌ندی له پێناوی ڕزگاریی گه‌له به‌شخوراوه‌که‌یاندا گیانی خۆیان فیدا کردوه.
ڕوحی شه‌هیدانی تازه‌ی گه‌ل و حیزب هه‌مزه عه‌بدوڵڵاهی مه‌شهوور به هه‌مزه سارتکه‌یی، قادر قادری و قادر نه‌زمی شاد بێ.
سه ربه‌رزی بۆ هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری گه‌له‌که‌مان.
ڕێگایان پڕ ڕێبوار بێ.
کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات