پیرۆز بێ 63یه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان ... دیاری نه‌کراو
25ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ هاوكاته له‌گه‌ڵ 63یه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی خۆشه‌ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، حیزبی دێموكراتی كوردستان. حیزبێك كه زیاتر له 6 ده‌یه‌یه بێ‌پسانه‌وه له‌پێناوی دابینكردنی مافه نه‌ته‌وه‌یی‌و دێموكراتیكه‌كانی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌بات ده‌كاو به هه‌زاران رۆڵه‌ی وه‌فادار‌و تێكۆشه‌ری كورد له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه پێشه‌واو و دامه‌زرێنه‌ری حیزب قازی محه‌ممه‌د، رێبه‌ری زانا‌و هه‌ڵكه‌وتووی كورد دوكتور قاسملوو و رێبه‌ری لێوه‌شاوه دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی له ریزه‌كانی ئه‌م حیزبه‌دا گیانیان به‌خت كردوه‌و شه‌هیدان هه‌مزه عه‌بدوڵڵایی، قادر نه‌زمی‌و قادر قادری دوایین شه‌هیده‌كانی كاروانی له‌پسانه‌هاتووی شه‌هیدانی ئه‌م حیزبه‌ن كه سه‌ر له ئێواره‌ی دوێنێ 23ی گه‌لاوێژ به ده‌ستی به‌كرێگیراوانی رێژیمی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی شه‌هید كران.
پیرۆز بێ 63یه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی حیزبی شه‌هیدان، حیزبی دێموكراتی كوردستان.
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان.
به‌ڕێوه‌به‌ران‌و ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ماڵپه‌ڕی كوردستان‌و كورد











