راگه‌یه‌ندراوی ژماره 2ی كۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامیی حیزبی دێموكراتی كوردستان ... دیاری نه‌کراو
به بۆنه‌ی له كه‌مین كه‌وتنی چه‌ند تێكۆشه‌ری حیزب له ناوچه‌ی سهردهشتههروهك له راگه‌یه‌ندراوی ژماره 1دا به ئاگاداریی بیروڕای گشتییمان گه‌یاند، كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 23ی گه‌لاوێژ، چه‌ند تێكۆشه‌ری حیزب له نزیك ئاوایی گردێنه‌ی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له كه‌مینی هێزێكی زۆری رێژیم كه‌وتن.
وه‌ك پێشتر رامان گه‌یاندبوو له‌و ده‌سڕێژه‌ی جاش‌و پاسداره‌كانی رێژیم دا، رۆڵه‌ی قاره‌مانی دێموكرات، هه‌مزه عه‌بدوڵڵاهی (ناسراو به هه‌مزه سارتكه‌یی) شه‌هید بوو. ئێستاش به داخه‌وه راده‌گه‌یه‌نین كه له‌م كه‌مینه‌دا 2 تێكۆشه‌ری دیكه‌ی دێموكرات به ناوه‌كانی قادر نه‌زمی و قادر قادری شه‌هید بوون‌و ته‌رمه‌كانیان كه‌وتوونه ده‌ستی هێزكانی رێژیم. ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ئێمه روون بۆته‌وه، جاشێكی رێژیمیش به ناوی قادر ئیبراهیم پوور خه‌ڵكی باساوێ له به‌ره‌نگاریی رۆڵه به بیروباوه‌ڕه‌كانی دێموكرات دا كوژراوه. دیاره ژماره‌ی جاش‌و پاسداری كوژراو له‌وه زیاتره‌و، رێژیم ته‌نیا ناوی یه‌كێك له كوژراوه‌كانی دركاندوه. حیزبی دێموكراتی كوردستان، به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی هاوڕێیان قادر نه‌زمی، قادر قادری و تێكۆشه‌ری ناسراو هه‌مزه عه‌بدوڵڵایی تازه‌ترین شه‌هیدانی رێگای ئازادی، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و هاوسه‌نگه‌ران‌و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كا. گومانی تێدا نیه كه شه‌هید بوونی سێ رۆڵه‌ی خه‌باتگێڕی دێموكرات، به‌ده‌ستی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی، بۆ حیزبی ئێمه‌و بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان، خه‌سارێكی گه‌وره‌و خه‌مێكی قورسه. به‌ڵام حیزبی دێموكراتی كوردستان كه ژانی له‌ده‌ستدانی رێبه‌رانی شه‌هید قازی و قاسملوو و شه‌ره‌فكه‌ندی و هه‌زاران رۆڵه‌ی به‌وه‌جی دیكه‌ی ته‌حه‌ممول كردوه، ته‌حه‌ممولی ئه‌م خه‌ساره نوێیه‌ش ده‌كا. مه‌رگی سه‌ربه‌رزانه‌ی هه‌مزه سارتكه‌یی، قادر نه‌زمی و قادر قادری، حیزبی دێموكراتی كوردستان و هه‌موو ئازادیخوازانی كوردستان له‌سه‌ر خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌وان شێلگیرتر ده‌كا. سڵاو له گیانی پاكی پۆله شه‌هیدی ئه‌مجاره‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌گوڕتر بێ خه‌بات بۆ رووخانی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له چوارچێوه‌ی ئێرانێكی دێموكراتیك و فیداڵ دا كۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامیی حیزبی دێموكراتی كوردستان ئێواره‌ی 24ی گه‌لاوێژی 1387 14ی ئاگووستی 2008 ![]() |












