شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون له نێوان پێشمه‌رگه‌کانی حدک و هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت ... دیاری نه‌کراو
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو دوێنێ ڕێکه‌وتی 13 ـ 08 ـ 2008 ده‌سته‌یه‌ک له کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی گه‌مارۆ ده‌درێن و پاش شه‌ڕێکی خوێناوی و ده‌سته‌ویه‌خه به داخه‌وه 3 تێکۆشه‌ری ڕێگای ئازادی شه‌هید ده‌بن و چه‌ندین که‌سیش له دوژمن که‌لاکیان ده‌که‌وێته سه‌ر عه‌رز و ده‌بنه قوربانی سیاسه‌ته چه‌وته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
به پێی هه‌واڵ تیپی 3ی ئیمام سجاده نیشته‌جێ له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و ڕه‌به‌ت به پشتیوانی چه‌ندین هه‌لیکۆپتێر و تۆپخانه‌ی قورس کاتژمێر 6ی ئێواره هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌و ده‌سته له پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان که له ناوچه‌دا خه‌ریکی کاری ڕێکخستن و ته‌شکیلاتی بوون، له‌م شه‌ر و تێکهه‌ڵچوونه دا که چه‌ند کاتژمێرێکی خایاند به داخه‌وه فه‌رمانده‌ی لێوه‌شاوه و کادری به ئه‌زموونی حدک و 2 پێشمه‌رگه‌ی دیکه شه‌هید ده‌بن که به پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ری تابناک که سه‌ر به کۆماری ئیسلامی ئێرانه ناوه‌کانیان بریتین له هه‌مزه عه‌بدوڵلاپوور ناسراو به هه‌مزه سارتکه‌یی فه‌رمانده و کادری حیزب و قادر نه‌زمی و قادر قادری‌یه که تا ئێستا ته‌نیا شه‌هید بوونی کاک هه‌مزه سارتکه‌یی پشت ڕاستکراوه‌ته‌وه. تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه تۆپخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام ناوچه‌که تۆپباران ده‌که‌ن و هه‌لیکۆپتێریش له سه‌ر ناوچه‌که ده‌گه‌ڕێن.هه‌واڵنێری گیاره‌نگ











