یه‌کگرتنه‌وه خوازانی ریزه‌کانی حیزبی دیمۆکرات، له‌گه‌لتانین! ... دیاری نه‌کراو
نووسینی: برایم جههانگیریله دوای له‌ت بوونی حیزبی دێموکرات خۆشترین و مژده به‌خشترین هه‌واڵ ئه‌و خه‌به‌ره‌یه که ده‌ڵێ: له دانمارک‌و فینلاند ئه‌ندامانی حدکا داوای یه‌کخستنه‌وه‌ی ریزه‌کانی حیزبه‌که‌یان ده‌که‌ن" ئه‌و خه‌به‌ره‌ش له‌وه را هاتووه که له کۆنفرانسه‌کانی به‌ر له کۆنگره‌ی 14ی هاورێێانی حیزبیدێموکراتی کوردستانی ئێران دا هیندێ له ئه‌ندامانی حدکا
وه‌ک ئه‌رکێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی به دوور له بازنه‌ی ڕق و کینه‌و پاکانه حه‌سێوی شه‌خسی داوای یه‌کگرتنه‌وه و وه‌سه‌ر یه‌کخستنه‌وه‌ی بنه‌ماله‌ی لێکترازاوی حیزبی‌یان کردووه، ئه‌م هه‌واڵه هه‌ردوای بڵاو بوونه‌وه له ماڵپه‌ری بۆ رۆژهه‌ڵات دا ده‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی خه‌ڵک به‌ره‌وروو بوه و له هه‌ر دووک حیزب دا ئه‌ندامان به گیانی ته‌بایی و خۆشه‌ویستییه‌وه پشتیوانی‌یان له بانگاوازی یه‌کگرتنه‌وه کرد.
ئه‌وه‌ی راستی بێ ئه‌گه‌رچی یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌کی کوت‌وپر و له نه‌کاو شتێکی زه‌حمه‌ته به‌ڵام بمان هه‌وێ و نه‌مان هه‌وی ئه‌م یه‌کگرتنه‌وه‌یه روو ده‌دات و ئه‌و حیزبه هه‌ر یه‌ک ده‌گرێته‌وه، هه‌ر وه‌ک له نووسینی بابه‌تێک دا و ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ئاماژه‌م پێدابوو من له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌م که ئه‌و حیزبه جارێکی دیکه یه‌کده‌گرێته‌وه و دووباره بزه‌ی شادی ده‌که‌وێته سه‌رلێوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و دوژمنانیش ده‌سته‌وئه‌ژنۆ ماته‌م دایانده‌گرێ، که‌وابوو چ خۆشه ئه‌و یه‌کگرتنه‌وه هه‌ر له سه‌ر ده‌ستی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئێستای حیزب به‌ئه‌نجام گه‌یشتبا و هاوسه‌نگه‌رانی وشیار و تێگه‌یشتووی بنه‌ماڵه‌ی له‌یه‌ک دابڕاوی دێموکرات جارێکی دیکه یه‌کگرتنه‌وه به‌سه‌ر دووبه‌ره‌کی خوازان و باند بازان دا بسه‌پێنن، دیاره ئه‌گه‌ر ئه‌وان (له هه‌ر دووک حیزبی ئیستا دا) ئه‌و ئه‌رکه به‌جێ نه‌گه‌یه‌نن به‌ره‌ی داهاتوو به‌دوور له هه‌موو باند بازی وده‌سته‌به‌ندییه‌کی نامه‌شروع ئه‌و ئاواته وه‌دی دینێ.
له‌ت بوون ولێکترازانی هه‌ر هیزێکی سیاسیی له هه‌ر شوێنێکی دنیادا له‌ت بوون و لێکترازانی کۆمه‌ڵگای به‌دواوه ده‌بی و ئه‌و ئه‌سله له ناو کۆمه‌لگای کورده‌واریش دا ده‌قاو ده‌ق له‌جێی خۆی دایه، له‌ت بوونی هیزه‌سیاسی‌یه کوردستانییه‌کان به گشتی له‌ت بوونی کۆمه‌ڵگای کوردستانی به‌دواوه بوو و به‌تایبه‌تی له‌ت بوونی حیزبی دێموکرات به‌شێکی به‌رچاو له‌خه‌ڵکی کوردستانی تاساند و پارچه کرد، زۆر بنه‌ماڵه بوون به دوو که‌رته‌وه، زۆر تایفه دابه‌ش بوون، زۆر ره‌فیق و هاورێ و براو پشت و په‌نا هه‌ر یه‌که‌و که‌وته به‌رێک و به‌داخه‌وه هه‌تا ماوه‌ی له‌ت بوونه‌وه‌که دوور ده‌بێته‌وه مه‌وداو نێوانی ئه‌و براو ره‌فیق و خزم و به گشتی کۆمه‌ڵگایه‌ش دوور ده‌که‌وێته‌وه، ئه‌وه راستییه‌کی تاڵه و ئه‌گه‌رچی هه‌موومان ده‌یزانین به‌ڵام تا ئیستێ ئاماده نه‌بووین ئاورێکی جیدی له‌و تراژیدیایه بده‌ینه‌وه و هه‌ر به‌شته یه‌کجار لاوه‌کییه‌کانه‌وه نووساوین، به‌تایبه‌تی له سه‌رکردایه‌تی لایه‌نێک دا بۆ جارێکیش بووبێ له‌و کێشانه‌دا هه‌لوێسته‌یه‌کی نه‌بووه له‌سه‌ر یه‌کگرتنه‌وه‌و به‌گشتی ئه‌و بیره به‌مێشکی دا ختووری نه‌کردووه.
بۆمن دلخۆشکه‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌وجار به‌ده‌نه‌ی حیزب به‌گشتی له هه‌ر دووک لا خوازیاری یه‌کگرتنه‌وه‌ن و ئه‌وه‌ش هیچ مه‌سڵه‌حه‌تێکی شه‌خسی و گرووپی لێ به‌دی ناکرێ وده‌توانین بلێین که هه‌وڵی ئه‌و یه‌کگرتنه‌وه هه‌وڵێكێ سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت و له‌م پێوه‌ندییه دا به‌ش به‌حاڵی خۆم ده‌ستخۆشی له هاورییانی کۆمیته‌ی فینلاند و دانماررک- ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران ده‌که‌م ( وێرای روونکردنه‌وه‌ی دو هاورێی به‌رێز له‌و کومیتانه‌دا) و دڵنیاشیان ده‌که‌م که له نێو ریزه‌کانی هه‌ر دووک لا هاورێ و هاوبیر و هاونه‌زه‌رییان یه‌کجار زۆره‌و و ئه‌گه‌ر هه‌ر تۆزقالێک خۆ رێک بخه‌ن و ته‌شکیلاتێکی بچووک ساز بکه‌ن زۆر زوو کاردانه‌وه‌ی ئه‌و بیر‌و ئه‌ندێشه‌یه به گیان و به‌دڵ هه‌ست پێ ده‌که‌ین.
له‌سه‌ره‌تای له‌ت بوون زۆر که‌س زۆر به‌توندی له‌به‌رامبه‌ر یه‌ک راوه‌ستان وتا وای لێهات هه‌ر که‌سه‌و ته‌نیا به‌لای خۆی دا رایده‌کێشا، بۆ دژایه‌تی کردنی یه‌کتری هیچ شتیکی ناشایست و نابه‌جێ نه‌ما له دژی یه‌کتری نه‌کوترێ و هێچ بوختانێک نه‌ما بۆ یه‌کترێ هه‌لنه‌به‌سترێ، به‌ڵام زۆر زوو ته‌نانه‌ت هیندێ له که‌سانی توند ئاژۆش له‌م بواره‌دا وه‌خۆ هاتنه‌وه و هه‌ڵوێستییان گۆری، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی سه‌داقه‌ت و شه‌هامه‌تی بریار دان و پێ له هه‌ڵه‌نانی ئه‌ندامانی حیزبێک ده‌گه‌یه‌نێ که ته‌نیا گوێ بۆ قسه‌ی که‌سانی مه‌سڵه‌حه‌ت ویست شل ناکه‌ن و خۆیان خاوه‌ن بریار و ئه‌ندێشه‌ی خۆیانن، لێره‌دا به‌راشکاوی ده‌ڵێم ئه‌و دیارده‌یه که‌متر له‌ناو حیزبه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی دا دیتراوه و هه‌ر ئه‌وه‌ش دلیله بۆ بوونی ئازادی بیر‌و را له‌و حیزبه‌دا واته حیزبی دێموکرات. جگه له‌مه بوونی به‌ده‌نه‌یه‌کی زیندوو و له هه‌موان گرینگتر په‌روه‌رده بوونی ئه‌ندامان یان خۆ په‌روه‌رده کردنی ئه‌ندامان به‌هه‌ستی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی له‌جیاتی بیری ته‌سکی حیزبایه‌تی وای کردوه که زۆر جاران ئه‌ندامانی حیزب به‌رامبه‌ر به‌شتێک هه‌لوێست وه‌رده‌گرن و ره‌نگه جار جاره‌ش ئه‌و هه‌ڵوێستانه زۆر کێشه ساز بووبێ.
لیره‌دا و له‌م پیوه‌ندییه دا پێویسته ئاماژه به‌و مه‌سه‌له‌یه بکه‌م که دڵنیام هه‌ر به‌بیستنی ئه‌و خه‌به‌ره که‌سانی دووبه‌ره‌کی خواز و نا نیشتمانی ده‌که‌ونه لۆمه‌و له‌قه‌م و ره‌نگه بلێن : جا جوی بوونه‌وه بۆ چی و یه‌کگرتنه‌وه بۆ؟ و زۆر شێر‌و رێوی بۆ بێننه‌وه که یه‌کنه‌گرتنه‌وه باشتره له یه‌ک گرتنه‌وه، دیاره ده‌نیو ئه‌و که‌سانه دا خه‌ڵکی تیکۆشه‌رو نیشتمانپه‌روه‌ریش ده‌بیندری که باوه‌رییان وایه و به‌پێی بیر‌و باوه‌ری خۆیان هه‌ڵویستی وه‌ها ده‌گرن و پێیان وایه یه‌کنه‌گرتنه‌وه باشتره له یه‌کگرتنه‌وه به‌شه‌رتێک ریز له بۆچوونی به‌رامبه‌ر و مۆخالیف بگیرێ که ئه‌وه خۆی باسێکی تره و زۆر هه‌ڵده‌گرێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌گشتی ئه‌و که‌سانه ژماره‌یان یه‌کجار که‌مه و له ده‌نگ دان بۆ یه‌ک گرتنه‌وه و یه‌ک نه‌گرتنه‌وه جیگه‌یه‌کی دیاری‌یان نابێ.
بۆ له‌ت بوون و لێک‌دابران و بۆ یه‌ک گرتنه‌وه؟
کورد ده‌ڵێ هه‌ر عه‌قڵه‌ی له‌خه‌سارێک، پێش له‌ت بوون هیچ لایه‌ک له‌و دوو حیزبه دێموکراته‌ی ئێستا نه‌یان ده‌زانی قووڵی زه‌ره‌ر و زیانه‌کانی ئه‌م لێک دابرانه چه‌نده‌یه و به تایبه‌تی هاورێیانی زۆرینه‌ی رێبه‌ری له حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران هه‌م له‌باری چه‌ندایه‌تی و هه‌م له‌باری چۆنایه‌تییه‌وه ئه‌و حه‌سیوه‌یان بۆ هاورێیانی که‌مینه‌ی ئه‌و کات نه‌ده‌کرد و تا ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ریش له ئه‌ده‌بیاتی ره‌سمییان دا هه‌ر به باند و ده‌سته و چه‌ند که‌س بانگییان ده‌کردن که ئه‌و ناو ناتۆره‌یه‌ش هه‌رگیز ده‌گه‌ڵ واقیعی مه‌سه‌له‌که یه‌کی نه‌گرته‌وه، ئه‌گه‌ر له جیاوازییه فیکریه‌کان گه‌رێن ره‌نگه ساده‌ترین کۆسپێ سه‌رریگای به‌یه‌که‌و کارکردنی که‌مینه‌ی ئه‌و کات له گه‌ڵ به‌رێز کاک مسته‌فاو هاورێیانی پاوانخوازی ئه‌و براده‌رانه بووبێ که له نیهایه‌ت دا له په‌راویز خستنی جودابیران یان ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌ک ئه‌وان بیریان نه‌ده‌کرده‌وه لێکه‌وته‌وه و ئه‌وه‌ش وای کرد که ئه‌ندامانی یه‌ک حیزبی به سه‌ر ئه‌ندامانی ده‌ره‌جه 1 و ده‌ره‌جه 2 دا دابه‌ش کرد و ئه‌و وه‌زعییه‌ته هاته پێش که ده‌ی بینین.
بۆ یه‌ک گرتنه‌وه؟
هه‌وڵی یه‌کگرتنه‌وه بۆیه پیرۆزه چوونکه بیرێکی گه‌وره‌تر و پیرۆزتر له بیری حیزبایه‌تی وچوارچیوه‌یه‌کی له‌پێش دا دارێژراوی له پشته، که‌وایه ده‌بێ وده‌کرێ ئه‌و بیره فراوان بکڕێ و ته‌نانه‌ت له چوارچێوه‌ی حیزبی دێموکرات- یش ده‌ربچێ، حیزبێک له‌ت کرا چوونکه دوو لایه‌ن له سه‌ر هێندێک شت دا به‌یه‌که‌وه نه‌ده‌حاوانه‌وه، ئیستێ هه‌ست به‌و‌ه ده‌کرێ که به له‌به‌ر چاو گرتنی هه‌ر دووک نه‌زه‌رات ده‌کرێ جارێکی دیکه به‌یه‌که‌وه و له‌یه‌ک حیزب دا کار بکه‌ین، دیاره بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌کی وا ده‌بێ میکانیزمی ته‌واو و پر به پێستی بۆ دیاری بکرێ و ئه‌و یه‌ک گرتنه‌وه‌یه نابێ به چه‌پڵه بێ و بۆ چه‌پڵه‌رێزان و ئافه‌ری ئافه‌رتین خه‌ڵک بێت به‌ڵکوو ده‌بێ یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌ک بێ که له هیچ بوارێک دا مه‌جال نه‌درێ له داهاتوو دا که‌س بتوانێ حیزب وه‌ک مۆلکی تایبه‌تی به‌کار بینێ، ده‌بێ ئه‌ساسی کێشه‌کان ببیننه‌وه و وه‌ک دوکتوری چاک ده‌رده‌کان ده‌ست نیشان بکه‌ن جا دوایه نوسخه بنووسن و ده‌رمان بده‌ن به نه‌خۆشه‌که، یه‌کگرتنه‌وه ده‌بێ هه‌ڵه و هه‌ڵه‌کارییه‌کان ده‌ستنیشان بکا و له دانی زانییاری ئاشکرا به خه‌ڵکی کوردستان ترسی نه‌بێ و شه‌رمی نه‌بێ!
به‌شه‌رتێک کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن یه‌کگرتنه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تیدایه و ویستێکی گشتییه، چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشانه‌ش ئه‌گه‌ر غروری درۆزنانه لێگه‌ری زۆر هاسانه، هیچ که‌س نابێ شه‌رم بکات له‌وه‌ی که باسێ یه‌ک گرتنه‌وه بکات به تایبه‌تی هاورێیانی حیزبی دێموکراتی کوردستان چوونکه یه‌ک گرتنه‌وه خواستی کۆنگره‌ی14ی حدک- ه، له‌م یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌ش دا وه‌ک هی جاری پێشوو ده‌بێ شاگردانی مامۆستای دێموکراسی د.قاسملوو_ی نه‌مر هه‌ر خۆیان پێش قه‌ده‌م بن و هیچ واسیته‌و واسیته کارییه‌ک له هیچ لایه‌ک ده‌گۆرێ دا نه‌بێ، یه‌کگرتنه‌وه داوای گه‌لی کوردستانه، داوای نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێر ده‌سته‌یه، ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌رییان به‌گه‌ل هه‌یه ده‌بێ به پیر ئه‌و بانگاواز و داوایه‌وه بێن.
مۆخالیفانی یه‌کگرتنه‌وه:
هه‌موو لایه‌کمان باش ده‌زانیین که موخالیفانی یه‌کگرتنه‌وه چ که‌سانێکن و چه‌ند شوێندانه‌رن له سه‌ر رووداوه‌کان، به‌شێکیان ئه‌و که‌سانه‌ن که له سه‌رکردایه‌تی حیزب دان، ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه له هه‌ر دووک لا هه‌ن ده‌بێ هه‌ر دووک به‌ش و هه‌ر دووک حیزب و هه‌ر دووک ئه‌ندامی ئه‌و حیزبانه مه‌جال به‌و که‌سانه نه‌ده‌ن له‌مه زیاترمه‌وداو نیوانی هاورێیانی یه‌ک بنه‌ماڵه قووڵتر بکه‌نه‌وه! ئه‌و که‌سانه‌ی که ناتوانن یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزبێک ته‌حه‌موول بکه‌ن باشتر وایه واز له حیزبایه‌تی بێنن و دڵنیاش بن دنیا خه‌راپ نابێ و حیزبیش بێ که‌س نامێنێته‌وه! ده‌نا با ئاور له رابردوو بده‌نه‌وه و به‌ر له هه‌موو که‌س خۆیان نه‌قد بکه‌ن، با شه‌هامه‌تی وه‌یان هه‌بێ بڵێن ئێمه له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ڵه بووین. به‌شێکی دیکه‌ش که دووره‌په‌ریزن و له‌رووی رقێکی کوێرانه ده‌ڵێن هه‌رگیز ده‌گه‌ڵ ئه‌و... که‌سانه یه‌ک ناگرینه‌وه! ئه‌و که‌سانه له خواره‌وه‌ی ریبه‌رایه‌تی و سه‌رکردایه‌تی و ته‌نانه‌ت به‌رپرسایه‌تییه حیزبییه‌کانیش دا ده‌بینرێن و له ناو لایه‌نگرانێش (له هه‌ر دووک لا) دا هه‌ن، جگه له‌مانه که‌سانێك هه‌ر به شێوه‌ی سه‌ربازانی بێ ناو نیشانی ئیمامی زه‌مان هه‌ن که له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌کان وه‌ک بۆچوون نووس ده‌نووسن که یه‌کنه‌گرتنه‌وه باشتره له‌یه‌ک گرتنه‌وه و زۆر ده‌لیلیشی بۆ دێننه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نیا به شێوه‌یه‌کی سه‌رپێی سه‌رنچ بده‌ینه شێوه‌ی گوتار و ئاخافتنی ئه‌و براده‌رانه ده‌رده‌که‌وێ که به‌شێکیان له رووی ساده‌یی و به‌شێکیان له‌رووی بوغز و کین و به‌شێکیان که نازانی کێن له مه‌سڵه‌حه‌تی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بیر‌و رای وا ده‌رده‌برن، به‌ڵام که گوێ بۆ په‌یامی خه‌ڵک شل بکه‌ین و زرینگه‌ی ئه‌و په‌یامه‌مان بیستبێ ده‌زانین که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان خوازیاری یه‌کگرتنه‌وه‌ن و به‌س، و ئه‌وه په‌یامی راسته‌قێنه‌ی گه‌لێکه که ئه‌گه‌ر به گوێیان نه‌که‌ین سبه‌ی ئه‌وانیش به گوێمان ناکه‌ن.
له‌حاڵه‌تی یه‌ک نه‌گرتنه‌و یان تا کاتی یه‌کگرتنه‌وه باشتر وایه هاورێیانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران له کۆنگره‌ی 14 ی خۆیان دا ئه‌و ئه‌سڵه بگۆنجێنن که حیزبی دێموکراتی کوردستان له لایه‌ن حیزبی دێموکراتی کوردستانه و به‌ره‌سمی ده‌ناسرێ، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئیمتیازێک بێ بۆ حدک له‌لایه‌ن حدکا وه، چوونکه چ ئه‌وان دان به‌و حیزبه دا بنێن و چ دای نه‌نێن حدک وه‌ک حیزبێکی جه‌ماوه‌ری و جێکه‌وتوو له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردستان و هێزه سیاسییه ئێرانی و کوردستانییه‌کان به‌ره‌سمییه‌ت ناسراوه، که وایه ئه‌و حه‌ره‌که‌ته به‌ر له‌وه‌ی ئیمتیاز بێ بۆ حدک هه‌نگاوێکی دێموکراتییانه‌یه که له‌لا‌یان حدکا وه هه‌ڵده‌هێنرێته‌وه و هه‌ر ئه‌و کاره‌ش زۆر زمینه‌ی لێک‌نزیک بوونه‌وه و هاوکاری کردن تا کاتی یه‌کگرتنه‌وه خۆش ده‌کات، که واته یه‌کێک له‌کاره‌کانی کۆنگره‌ی14ی حدکا ئه‌وه‌یه که له‌و کۆنگره‌یه دا خۆی ساخ کاته‌وه به‌رامبه‌ر به حدک و بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی رون کاته‌وه که له روانگه‌ی حدکا وه، حدک به‌ره‌سمیی ده‌ناسرێ یان هه‌ر به‌و ناوانه‌ی پێشوو بانگیان ده‌که‌ن وایان ده‌ناسن، که هیوادارم وا نه‌بێ چوونکه ئه‌وه کاره‌ساتێکه بۆ کۆنگره‌ی 14ی حدکا و ئاوی ساردیش به‌سه‌رده‌ستی ئه‌و که‌سانه داده‌کات که خوازیاری یه‌ک گرتنه‌وه‌ن.
مه‌سه‌له‌یه‌کی یه‌کجار گرینگی دیکه که ده‌بێ ئاماژه‌ی پێ بکرێ ئه‌وه‌یه که له کۆنگره‌ی 14 دا مه‌یدانێکی تاقی کاری دیکه له به‌رده‌م سکرتێری گشتی حدکا، هاورێی به‌رێز کاک مسته‌فا هیجری دا کراوه‌یه، بێگومان هه‌ڵوێستی به‌رێزیان ده‌توانێ قورسایی تای ته‌رازوو به‌لایه‌ک دا بخات که ئه‌وی ده‌گه‌ێ دایه، من به‌راشکاوی ده‌ڵێم که له‌م ئان و ساته دا کاک مسته‌فا بێ گوێدان به که‌سانی دووبه‌ره‌کی خواز ده‌بێ بریاری مێژووی بدا وبه شه‌هامه‌ته‌وه ره‌خنه له هه‌ڵوێست و به‌رێوه‌به‌ریتیی خۆی به‌ر له له‌ت بوون بگرێ و به‌و کاره‌ش نه دنیا خه‌راپ ده‌بێ نه له که‌سێتی تێکۆشه‌ریکی وه‌ک به‌رێزیان که‌م ده‌بێته‌وه به‌ڵکوو به دڵنییاییه‌وه پێگه و خۆشه‌ویستی له ناو حدکا و حدک- یش دا زیاد ده‌کات.
کۆنگره‌ی 14ی حدکا له راستی دا ده‌توانێ مژده‌به‌خشی هێمنی و ئارامی بێ بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و هه‌روه‌ها په‌یامی خۆشه‌ویستی و ئاشته‌وایی و یه‌کریزی پێ بێ بۆ بنه‌ماڵه‌ی دێموکرات. ئه‌ندامانی هه‌ڵبژێراوی کۆنگره‌ی 14 له سه‌ریانه به‌ر له هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌ک خۆیان ده‌گه‌ڵ ئه‌م داوایه ساخ که‌نه‌وه، دیاره هه‌موو لایه‌کیش باش ده‌زانن که له باری مێژووییه‌وه به‌رپرسایه‌تی‌یه‌کی گه‌وره که‌وتۆته ئه‌ستۆی به‌شدارانی کۆنگره‌ی 14 و هیوادارین له‌م کۆنگره‌یه‌ش دا یه‌کگرتنه‌وه‌خوازان بێ دڵه راوکێ و دوودڵی و به ئاشکرا له سه‌ر یه‌کگرتنه‌وه پی داگرن و هه‌یئه‌تیکی شاره‌زاو دڵسۆز له ئه‌ندامانی حیزب بۆ به دوداچوونی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه واته یه‌کگرتنه‌وه دیاری بکه‌ن.
هه‌ر بۆیه
یه‌کگرتنه‌وه‌خوازان شانازی به خۆتان بکه‌ن و هه‌رگیز له‌وه‌ی که داوایه‌کی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییتان هه‌یه پاش گه‌ز مه‌بنه‌وه!
یه‌کگرتنه‌وه خوازان! مه‌ترسن له پۆست و مه‌قام له ده‌ست دان و خه‌بات بکه‌ن بۆ وه‌سه‌ریه‌کخستنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دێموکرات، حیزبه‌که‌ی قازی و قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی و هه‌زاران شه‌هیدی قاره‌مانی گه‌لی کوردی رۆژهه‌لات!
یه‌کگرتنه‌وه خوازان! له ئیستاوه خۆ رێک بخه‌ن و پرسی یه‌کگرتنه‌وه بکه‌نه باسی هه‌موو کومیته‌و رێکخستنه حیزبییه‌کان!

یه‌کگرتنه‌وه خوازانی ریزه‌کانی حیزبی دیمۆکرات، له گه‌ڵتانین!