راگه‌یه‌نراوی ژماره 1ی كۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامیی حیزبی دیموكراتی كوردستان ... دیاری نه‌کراو
به بۆنه‌ی له داوكه‌وتنی چه‌ند تێكۆشه‌ری حیزب له ناوچه‌ی سهردهشتهوهبه ئاگاداریی میدیاكان، هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و بیروڕای گشتیی ده‌گه‌یه‌نین كه كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی دۆینێ چوار شه‌ممه 24ی گه‌لاوێژی 1387، چه‌ند هاوڕێی حیزبیمان كه بۆ كاری سیاسی و ته‌بلیغاتی له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت بوون، له "گردێنه" ده‌كه‌ونه كه‌مینی هێزێكی زۆری پێكهاتوو له پاسدار‌و به‌سیج و جاش و ...، ده‌درێنه به‌ر ده‌سرێژ.
تێكۆشه‌رانی دیموكرات، لێیان داده‌مه‌زرێن و ده‌كه‌ونه به‌رگری له خۆیان و ، له به‌ره‌نگارییه‌كی قاره‌مانانه‌دا، هه‌وڵی شكاندنی كه‌مینی به كرێگیراوانی رێژیم ده‌ده‌ن. به هۆی ده‌سرێژ و ئاگر بارانی هێزه‌كانی رێژیم، به داخه‌وه رۆڵه‌ی قاره‌مان و خه‌باتكاری ناسراو، هه‌مزه عه‌بدوڵڵایی (ناسراو به هه‌مزه سارتكه‌یی)، شه‌هید ده‌بێ و ته‌رمه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ده‌ستی دوژمنانی گه‌ل و، به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، بۆ شاری سه‌رده‌شت راده‌گوێزرێ. چاره‌نووسی سێ هاوڕێی دیكه‌شمان روون نه‌بۆته‌وه. له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی قاره‌مانانه‌ی رۆڵه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستان دا، ژماره‌یه‌ك پاسدار‌و جاش كوژران و بریندار بوون. زانیاری زیاتر له باره‌ی چۆنیه‌تیی رووداوه‌كه، له راگه‌یه‌نراوه‌كانی داهاتوودا به ئاگاداریتان ده‌گه‌یه‌نین. حیزبی دیموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی له داوكه‌وتنی ئه‌و پۆله له قاره‌مانانی دیموكرات و شه‌هید بوونی رۆڵه‌ی به وه‌فاو به نرخی خۆی هه‌مزه سارتكه‌یی، له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی، له خه‌ڵكی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت، له تێكڕای تێكۆشه‌ران، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب و له گه‌له‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، سه‌ره‌خۆشی دهكاو، دڵنیایان ده‌كا رێگای تازه‌ترین شه‌هیده‌كانی، به خه‌بات تا به‌دیهێنانی ئاوات و ئامانجه‌كانیان، درێژه ده‌دا. رووڕه‌شی بۆ بهكرێگیراوان و خۆفرۆشان و، مه‌رگ و نه‌مان بۆ رێژیمی ئیسلامی كۆمسیۆنی سیاسی ـ نیزامیی حیزبی دیموكراتی كوردستان نیوه‌ڕۆی پێنج شه‌ممه 23ی گه‌لاوێژی 1387 14 ئاگوستی 2008 ![]() |












