بی‌بی‌سی که‌ناڵێکی فارسی ده‌کاته‌وه و به‌شێکیش بۆ کوردستان ته‌رخان ده‌کا ... دیاری نه‌کراو

بۆرۆژهه‌ڵات - تایبه‌ت: سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو به بۆرۆژهه‌ڵاتی راگه‌یاند که تۆڕی راگه‌یاندنی بی‌بی‌سی به ته‌مایه به‌م زووانه کاناڵێکی ته‌له‌ڤزیۆنی به زمانی فارسی و بۆ گرینگی‌دان به رووداو و پێشهاته‌کان له ئێران بکاته‌وه و له‌م نێوه‌دا به‌شێکیش بۆ پرسی کورد و کێشه‌کانی کوردستانی ئێران ته‌رخان بکا.
سه‌رچاوه‌که‌ی بۆرۆژهه‌ڵات ئه‌وه‌شی راگه‌یاند که ئه‌م کاناڵه ته‌له‌ڤزیۆنیه به ته‌مایه له هه‌ر یه‌ک له شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی نوسینگه بکاته‌وه و له‌م پێوه‌ندیه‌دا داوا له چه‌ند رۆژنامه‌وان و له‌وانه سه‌رنووسه‌ری پێشووی بۆرۆژهه‌ڵات خالید محه‌ممه‌دزاده کراوه تا له نوسینگه‌ی سلێمانیی ئه‌م ته‌له‌ڤزیۆنه کار بکا.
بۆ روونبونه‌وه‌ی زیاتری هه‌واڵه‌که بۆرۆژهه‌ڵات پێوه‌ندیی به خالید محه‌ممه‌دزاده‌وه گرت. ناوبراو هه‌رچه‌ند هه‌واڵه‌که‌ی ره‌د نه‌کرده‌وه به‌ڵام پێیوابوو که "جارێ باسکردن له‌م مه‌سه‌له‌یه هێشتا زوویه".











