هاووڵاتییه‌كی مهابادی به تاوانی سیاسی ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ ... دیاری نه‌کراو
كوردستان‌و كورد: دوێنێ سێ شه‌ممه هاووڵاتییه‌كی مهابادی به ناوی به‌همه‌ن چاووشی له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
ناوبراو تۆمه‌تی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تی رۆژی 22ی پووشپه‌ڕ‌و كاركردن بۆ حیزبێكی سیاسی ئۆپۆزیسیۆنی دراوه‌ته پاڵ. له‌مباره‌یه‌وه دایكی به‌همه‌ن هه‌ر چه‌شنه چالاكییه‌كی سیاسی له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ كه چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌همه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له دراوسێكانی كه هاوكاری ئیتلاعات ده‌كات، تووشی كێشه ده‌بێ‌و ئه‌و هاوكاره‌ی ئیتلاعات هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردووه كه تۆمه‌تێكی سیاسی ده‌داته پاڵ.