رێوڕه‌سمی‌ هه‌ژده‌یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی‌ شه‌هیدبوونی‌ عه‌لی‌ كاشفپوور له‌ هوله‌ند به‌ڕێوه‌چوو ... دیاری نه‌کراو
ali.kashfi.jpgكوردستان‌و كورد: رێوڕه‌سمێك به‌ بۆنه‌ی‌ هه‌ژده‌یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی‌ شه‌هید بوونی‌ عه‌لی‌ كاشفپوور له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ شاری‌ ئالمێره‌ی‌ هوله‌ند به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌و رێوڕه‌سمه‌دا جه‌لیل گادانی‌ تێكۆشه‌ری‌ دێرینی‌ حیزبی‌ دیموكرات‌و گه‌لی‌ كورد‌و مسته‌فا شه‌ڵماشی‌ ئه‌ندامی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی‌ حیزب تێیدا به‌شدار بوون. جه‌لیل گادانی‌ سه‌باره‌ت به‌ كه‌سایه‌تی‌‌و خوو‌و ره‌وشتی‌ شۆڕشگێڕانه‌ی‌ شه‌هید عه‌لی‌ كاشفپوور وتارێكی‌ پێشكه‌ش كرد.
له‌و رێوره‌سمه‌دا كه‌ریمی‌ كاشفپوور برای‌ شه‌هید، مه‌سعود ته‌ك سكرتێری‌ حیزبی‌ سۆسیالیستی‌ كوردستانی‌ توركیا، فاخیر به‌رواری‌ كارگێری‌ پارتی‌ دیموركراتی‌ كوردستان له‌ هولوند، عه‌بدوڵڵا حیجاب هاوڕێی‌ دێرینی‌ شه‌هید وتاریان پێشكه‌ش كرد.
شایانی‌ باسه‌ له‌و رێوڕه‌سمه‌دا عومه‌ر زاوێته‌یی‌ به‌رپرسی‌ لێژنه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان‌و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی‌ دیكه‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ كوردانی‌ دانیشتووی‌ هوله‌ند به‌شداربوون.
ali-kashfi.jpg

بۆ چوونه‌کان ?
کوردستان و کورد

Free counter and web stats