سه‌ردانی هه‌یئه‌تێكی حدك له باره‌گای ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ... دیاری نه‌کراو
كوردستان‌و كورد: كاتژمێر 6ی دوانیوه‌ڕۆی سێ شه‌ممه 22ی گه‌لاوێژی 1387 (12ی ئاگوستی 2008) هه‌یئه‌تێك له رێبه‌ریی حیزب و كۆمیسیۆنی پێوه‌ندییه كوردستانییه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستان،پێكهاتوو له هاوڕێیان حه‌سه‌ن ره‌ستگار، قادر وریا، عومه‌ر باڵه‌كی، سمایل بازیارو فه‌تاح ئیلخانی زاده به هاوڕێیه‌تیی شه‌ماڵ ره‌ستگار، سه‌ردانی باره‌گایی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیان كرد‌و له لایه‌ن هه‌یئه‌تێكی رێبه‌ریی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز عومه‌ر ئیلخانی زاده، سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه پێشوازییان لێ كرا.
ئه‌م چاوپێكه‌وتنه، له درێژه‌ی دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانی رێبه‌ریی حیزبی دیمكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا، به مه‌به‌ستی بیروڕا گۆڕینه‌وه له باره‌ی پرس و بابه‌ته گرنگه‌كانی پێوه‌ندیدار به رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران پێك هات. ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی باسه‌كان، پێویستی لێك نزیكبوونه‌وه‌و هاوكاریی نێوان حیزب و رێكخراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هه‌وڵدان بۆ هاوده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ بۆنه‌و پرس و مه‌سه‌له گشتی و هاوبه‌شه‌كان دا بوو. هه‌یئه‌تی حیزبی خانه‌خوێ، ئاماده‌یی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیان بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی جیددی له باره‌ی یه‌كیه‌تی و هاوكاریی نێوان حیزب و رێكخراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان راگه‌یاندوه‌و، پێشوازییان له هه‌وڵه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستان له‌م پێوه‌ندییه‌دا كرد.
له‌م دانیشتنه‌دا كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ئاماده بوون كه بریتی بوون له به‌ڕێزان: بارام ره‌زایی و سه‌باح ئه‌مینی ، ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی، نه‌ویدی مێهر ئاوه‌ر ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی، ئارام موده‌ڕه‌سی و وریا محه‌مه‌دی ئه‌ندامی جێگری كومیته‌ی ناوه‌ندی.











