باباعه‌لی مێهرپه‌روه‌ر : ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لا رازي بن، ئاماده‌م نيوبژيواني بکه‌م ... دیاری نه‌کراو

بۆرۆژهه‌ڵات : بابا عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر ئه‌ندامی پێشووی ده‌فته‌ری سیاسی حدکا و یه‌کێک له که‌سایه‌تیه به‌رچاوه‌کانی ئه‌و حیزبه له تازه‌ترین دیمانه‌یدا له گه‌ڵ رۆژنامه‌وان "ئاواره جه‌لالی"، که له سایتی پێشمه‌رگه‌کاندا بڵاو کراوه‌ته‌وه کۆمه‌ڵێک باسی پێوه‌ندی دار به کۆنگره‌ی 14ی حدکا و پێویستی یه‌کگرتنه‌وه‌ی دوو باڵی حیزبی دێموکراتی هێناوه‌ته به‌ر باس.
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که به‌دوای لێکترازانی رێزه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران باباعه‌لی مێهرپه‌روه‌ر به نیشانه‌ی ئیعتراز له‌و جیابوونه‌وه‌یه ده‌ستی له کاره‌که‌ی کێشایه‌وه و وه‌ک بێ لایه‌نێک له نێوان ئه‌و دوو باله‌دا مایه‌وه.
به‌ده‌نه‌ی هه‌ردوولا پێویسته له‌وکاته هه‌ستیاره‌داهه‌م نه‌خشی خۆی وه‌ک به‌ده‌نه‌یه‌کی هۆشیاروکاریگه‌ر له‌داڕشتنی رێگا ورێبازی حیزب‌دا بگێرێ و هه‌م داوای وه‌ڵامی روون و شه‌فاف له رێبه‌ری بکات

نزیک به ساڵێک به‌ر له ئێستا له ماڵپه‌ره‌کان خوێندمانه‌وه که کاک علی مێهرپه‌روه‌ر ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حدکا به دوای جیا بوونه‌وه‌ی به‌شێک له ئه‌ندامانی ئه‌و حێزبه ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی خۆی به‌نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌و کرده‌وه‌یه ڕاگه‌یاند،به‌ڵام ئێستا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که به‌رێزیان ده‌یان هه‌وێ بگه‌رێنه‌وه ناو ریزه‌کانی حدکا هه‌ر بۆیه به پێویستمان زانی که له نزیکه‌وه له گه ڵ جه‌نابیان بدوێین و خوێنه‌رانی به‌ریزش ئاگادار بکه‌ینه‌وه .
کاک باباعلی له نێو ئه‌ندامانی حێزب دا ده‌نگۆی گه‌رانه‌وه‌ی جه‌نابتان بۆ کۆنگره‌ی 14 حێزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران هه‌یه ،ئایا تا چ راده‌یه‌ک له‌راستیه‌وه نزیکه؟
ئه‌وه‌ی که به‌م زوانه سه‌فه‌ری کوردستان ده‌که‌م راسته به‌ڵام " الزاما" به‌مانای به‌شداریکردن یان نه کردن له کونگره‌دا نیه .
ئایا به‌رێزتان وه‌ک ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی ده‌گه‌رێنه‌وه یان وه‌ک ئه‌ندامیکی ساده؟ شایانی باسه که تا ئێستا رێبه‌رایه‌تی حدکا ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌که‌ی به‌رێزتانیان قبووڵ نه‌کردوه؟
ئه‌وه‌ی که ده‌فته‌ری سیاسی وکومیته‌ناوه‌ندی حدکا له لایه‌ن خۆیانه‌وه ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌که‌ی منیان په‌سه‌ند نه‌کردوه راسته به‌ڵام من له‌رێکه‌وتی ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌که‌م تا ئیستا هیچ ئه‌رکێکی حیزبیم به‌رێوه نه‌بردوه
ئایا گه‌رانه‌وه‌ی جه‌نابتان هیچ یارمه‌تیه‌ک به نزیک بوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه ده‌کات،واته حدکا وحدک؟یان جه‌نابتان هیچ بیرۆکه‌یه‌کتان له به‌ر ده‌ست دا هه‌یه که یارمه‌تی به یه‌ک ده‌ست کردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو حێزبه بدات ؟
له راستیدا سه‌فه‌ره‌که‌ی من پیوه‌ندی به‌و پرسیاره‌ی ئێوه‌وه هه‌یه . پاش تێپه‌ر بوونی پتر له بیست مانگ به‌سه‌ررووداوی 15ی سه‌رماوه‌زی ساڵی1385دا تێ ده‌په‌رێت ، وا هه‌ست ده‌که‌م که به‌شێکی به‌ر چاو له‌ئه‌ندامانی هه‌ر دوولا (له ئاسته جیاوازه‌کانی به‌رپرسایه‌تیدا ) به‌و ئاکامه گه‌یشتوون که ئه‌و رووداوه جگه له زیان و زه‌ره‌ربۆ بزووتنه‌وه‌ی کورد به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا، قزانجێکی دیکه‌ی بۆ هیچ لایه‌ک نه‌بوه، و وه‌ک ده‌ڵێن که له هه‌ر شوێنی پێش به زه‌ره‌ر بگریت قازانجه ، و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌ندامانی حیزب به‌تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به شێوه‌ی جۆراوجۆر داوایان لێکردووم که‌جارێکی دیکه ئه‌رکێک وه ئه‌ستۆ بگرم . منیش به‌پشت به‌ستن به‌و ره‌وته یه‌کگرتنخۆازانه‌یه که له نێوئه‌ندامانی هه‌ردوولادا ده‌یبینم و له وه‌ڵامی داخوازی دڵسۆزانه‌ی ئه‌و هاورێانه‌دا و به گوێره‌ی توانایی رۆحی و به‌ده‌نی هه‌وڵی خۆم له راستای به‌رینتر کردنه‌وه‌ی ئه‌و ره‌وته و نزیک کردنه‌وه‌ی ئه‌و دوولایه‌نه‌دا ده‌خه‌مه گه‌ر. هیوادارم به یارمه‌تی هه‌مووئه‌ندامان و دۆستان و لایه‌نگرانی ئه‌و دوولایه‌نه جارێکی دیکه حیزبی دیموکرات یه‌کده‌ستی و یه‌کریزی ویه‌کپارچه‌یی خۆی به‌ده‌ست بێنێته‌وه.
پێتان وایه کونگره‌ی 14 ده‌توانێ وه‌ڵامده‌ری ئه‌و چاوه‌روانیه بێ که خه‌ڵکی کوردستان و به‌ده‌نه‌ی حێزب هه‌یانه؟
کونگره‌ی هه‌ر حیزب و رێکخراوێک به‌رزترین ئۆرگان و به‌رزترین لووتکه‌ی بڕیاردان ودیاریکه‌ری رێگه و رێبازی ئه‌و رێکخراوه‌یه ، بۆیه کونگره‌ی 14ش ئه‌گه‌ر به جیدی و به هه‌ست کردن به به‌رپرسایاتی ئه‌رکه‌کانی خۆی دیاری و به‌رێوه‌یان به‌رێت له توانایدا هه‌یه که بڕیاری گرینگ وچاره‌نووس ساز بدات . کونگره‌ی14ی حیزب پێویسته که سه‌ره رای باس له هه‌لومه‌رجی سیاسی جیهان و ناوچه وده‌ست نیشانکردنی خه‌ت و رێبازی تێکۆشان باسێکیش له گرینگ‌ترین روودای نێو خۆی ئه‌و حیزبه واتا ئینشعاب له نێوان کونگره‌ی 13و14دا له ده‌ستووری کاری خۆیدا دا بنێت ، به وردی و به شه‌فافیه‌ته‌وه قامک له سه‌ر هۆکاره‌کانی ئه‌و رووداوه‌دا بنێت ،به‌له‌به‌رچاوگرتنی هۆکاره‌کان رێگه چاره‌کانیش ده‌ست نیشان و بڕیاران له‌سه‌ر بدات و بیکاته ئه‌رک به سه‌ر شان رێبه‌رایه‌تی نویوه . گومان له‌وه‌دانیه که له که‌ش و هه‌وایه‌کی ئازاد و دیمکراتیک وله چوارچێوه‌ی دیلۆکیکی شارستانیانه‌دا ، باشترین رێگه چاره‌کانیش ده‌دۆزرێنه‌وه .
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که ئه‌ندامانی حدکا بوون به دوو ده‌سته ،ده‌سته‌یه‌ک لایه‌نگری له یه‌ک ریزی وبوونه‌وه‌یه‌کی هه‌ردوو حێزب ده‌که‌ن،لایه‌نێکیش مۆخالفی ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ن ،تا ج راده‌یه‌ک ئاگادارن له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له ،ئایا خۆدی هاتنه ئارای ئه‌و فکره که هه‌وڵ بۆ یه‌ک پارچه‌یی حدکا ده‌درێ له روانگه‌ی جه‌نابتانه‌وه دوای ئه‌و هه‌موو كێشانه چۆنه؟
زۆر سروشتییه که هه‌ر دیارده‌یک ده‌توانی موافیق وموخالیفی خۆی هه بێت . هه‌ر وه‌ک له‌ت بوون یان ئینشعاب یان هه‌رناوێکی دیکه‌ی له‌سه‌ر دابنێیت لایه‌نگروموخالیفی خۆی بوه، یه‌کریزی ویه‌کپارچه‌یی دووباره‌ی ئه‌و حیزبه‌ش موافیق وموخالیفی خۆی هه‌یه . به بڕوای من ئه‌وه زۆر گرینگ نیه ، گرنگ ئه‌وه‌یه که ئه‌و دوو ده‌سته به چ لوژیک و مه‌نتیقێک مه‌سه‌له‌که لێک ده‌ده‌نه‌وه ، تاچ راده‌یه‌ک بایه‌خ به‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌ده‌ن و به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تاکدا فه‌رزی ده‌که‌ن ، تا چ راده‌یه‌ک ئازایه‌تی له‌خۆ نیشان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه کان ده‌ست نیشان وبه‌شی خۆیان له ئه‌ستۆ بگرن . سه‌رده‌می ئیستا سه‌رده‌می دیالۆک،لێک تێگه‌یشتن وبایه‌خدانان بۆ بیر‌و رای یه‌کترورێز گرتنی دوولایه‌نه‌یه .
ئایا ده‌تانه‌وێ رۆڵی نێوبژیوانێک له نێوان ئه‌و دوو حێزبه دا بگیرن؟
ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا بۆبه‌رێوه بردنی وه‌ها نه‌خشێک له‌لایه‌ن منه‌وه ره‌زامه‌ندی نیشان بده‌ن ،ئاماده‌م ئه‌وه‌ی له‌توانامداهه‌یه له‌وپیوه‌ندیه‌دا به کاری بێنم . به‌ڵام پێم وایه به‌رێوه بردنی وه‌ها نه‌خشێک چ له لایه‌ن منه‌وه چ له‌لایه‌ن که‌سانی دیکه ولایه‌نی دیکه‌وه به زۆری به‌ستراوه‌ته‌وه‌به‌وه‌ی که کونگره‌ی14 ی حیزب سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌تاڵ و ناخۆشه چ په‌یامێکی پێ ده‌بێت .هیوادارم په‌یامی ئاشتی، ته‌بایی و یه‌کریزی دووباره‌ی حیزبی پێ بێت .
دواوته‌تان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی حدکاوبه‌تایبه‌تی رێبه‌ری ئه‌و حێزبه له سه‌روو به‌ندی کۆنگره 14 دا چیه؟
به‌و پێیه که ماوه‌یه‌کی زۆرهاورێ و هاوسه‌نگه‌ری ئه‌وکه‌سانه بووم که ئیستا له ژێر ناوی دووحیزبدا درێژه به تێکۆشانی خۆیان ده‌ده‌ن وله‌گه‌ل زۆربه‌یان هه‌م ئاشنایه‌تیم هه‌یه و هه‌م دۆستایه‌تی، بۆیه داوایان لێده‌که‌م ، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به که‌م بایه‌خ ویان له‌چاره نه‌هاتوو چاولێمه‌که‌ن . ئه‌وپرسیارانه و ده‌یان پرسیاری له‌و چه‌شنه‌هه‌ن که هه‌م له خۆ وهه‌م له‌رێبه‌رایه‌تی هه‌ردوولا بکرێت ،که به‌راستی ئایا نه‌ده‌کرابه رگری له‌و رووداوه بکرێت ؟ ئایا ته‌نیا رێگه جودابوونه‌وه‌بوو؟ ئایا کاتی به خۆداچوونه‌وه نه‌هاتوه ؟و.......
به‌ده‌نه‌ی هه‌ردوولا پێویسته له‌وکاته هه‌ستیاره‌داهه‌م نه‌خشی خۆی وه‌ک به‌ده‌نه‌یه‌کی هۆشیاروکاریگه‌ر له‌داڕشتنی رێگا ورێبازی حیزب‌دا بگێرێ و هه‌م داوای وه‌ڵامی روون و شه‌فاف له رێبه‌ری بکات . ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان قه‌بووڵ بێت که که‌رت بوونی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران زیانێکی گه‌وره و گران له بزووتنه‌وه‌ی کورد به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندابوو ، ده‌بێت ئه‌وه‌ش باش بزانین که یه‌کبوونه‌وه‌ی دووباره‌ی ئه‌و حیزبه‌ش ده‌سکه‌وتێکی هه‌ره مه‌زن وپر بایه‌خ بۆ بزووتنه‌وه‌ی کورد ده‌بێت.
جارێکی دیکه‌ش سۆپاسیی به‌شداریتان ده‌که‌م له گه‌ڵمان و هیوای ته‌مه‌ن درێژی و سه‌رکه‌وتنی هه‌میشه‌یت بۆ ده‌خوازم هیوادارم به هه‌وڵ وتوانای جه‌نابتان ودڵسۆزانی حێزب له داهاتوویه‌کی نزیک دا شایدی یه‌ک پارچه‌یی ویه‌ک رێزی حێزبه‌که‌مان بێن.
سه‌رچاوه : پێشمه‌رگه‌کان











