له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رێژیم حه‌وت هاووڵاتی مهابادی ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێن ... دیاری نه‌کراو
كوردستان‌و كورد: له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كانی " به‌ری شیلانان" و " باغی شایه‌گان" له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی 7 هاووڵاتی ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێن.له‌و حه‌ت كه‌سه ته‌نیا ناوی سێ كه‌سیان خدر مه‌ده، كاوه ئاڵی‌و یۆنس رامبۆ بۆ "كوردستان‌و كورد" ئاشكرا بووه.
رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رێژیم پاش ئه‌وه دێته ئاراوه كه پاسگای كه‌لانته‌ری ژماره 13 هێزه‌كانی خۆی به گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری شیلانان‌و باغی شایه‌گان به مه‌به‌ستی پشكنینی ماڵی خه‌ڵكی كاسبكار‌و معامه‌له‌چی بڵاو ده‌كاته‌وه. ده‌وترێ له‌و تێكهه‌ڵچوونانه‌دا سه‌ربازێك بریندار ده‌بێ.
شایانی باسه چه‌ند رۆژێكه به بۆنه‌ی نزیك بوونه‌وه‌ی 25 گه‌لاوێژ له كاتژمێر 11ی شه‌و به‌ولاوه مه‌ئموورانی به نێو كووچه‌و كۆڵانه‌كانی شاردا ده‌گه‌ڕێن‌و ده‌یانه‌وه به‌ر به جمووجۆلی خه‌ڵك بگرن.











