رۆژی جیهانی لاوان پیرۆز بێ ... دیاری نه‌کراو
رۆژی 12ی ئووت به‌رامبه‌ر به 21ی گه‌ڵاوێژ رۆژی جیهانی لاوانه. رۆژێك كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری لاوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌كه‌مان پێی نامۆن‌و ته‌انه‌ت بۆ جارێكیش ئه‌و رۆژه‌یان بۆ پیرۆز نه‌كراوه‌و یادی نه‌كراوه‌ته‌وه. لاوان سه‌رمایه‌ی دوارۆژی وڵاتن، به‌ڵام به راستی به پێی پێویست كه‌ڵك له‌م سه‌رمایه‌یه وه‌رنه‌گیراوه‌و به گشتی ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی به زه‌خت‌و فشار هیچ ده‌ره‌تانی به لاوانی نیشتمانه‌كه‌مان نادات‌و لاوانی له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانیش بێ‌به‌ش كردووه |
ته‌نانه‌ت بۆته هۆكاری كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك گیرۆده كردنی لاوان به ماده هۆشبه‌ره‌كان‌و كۆچی لاوان‌و بێ كاری‌و له‌شفرۆشی‌و... هتد كه پێویسته به جیددی ئاوڕ له‌م دیاردانه بدرێته‌وه‌و به جیددی هۆكاره‌كانی شرۆڤه بكرێت‌و هه‌وڵی چاره‌سه‌ریشیان بدرێت.
لاوان هه‌ستیار ترین توێژی كۆمه‌ڵگان‌و پێویسته به جیددی هه‌وڵی پێگه‌یاندنیان بدرێ‌و رێز له مافه‌كانیان بگیردرێ بۆ ئه‌وه‌ی كه له داهاتوودا كۆمه‌ڵًگایه‌كی باش‌و بێ كێشه‌مان هه‌بێ.
ئێمه وه‌ك یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پشت ئه‌ستوور به تواناكانی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵ‌و تێكۆشانی رێكخراوه‌ییمان له پێناوی وشیار كردنه‌وه‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌م دیارده دزێوانه‌و له‌قاودانی سیاسه‌تی دژی مرۆڤانه‌ی كۆماری ئیسلامی.
كۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتیی
یه‌یه‌تیی لاوانی دێموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
رۆژی 12ی ئووت به‌رامبه‌ر به 21ی گه‌ڵاوێژ رۆژی جیهانی لاوانه. رۆژێك كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری لاوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌كه‌مان پێی نامۆن‌و ته‌انه‌ت بۆ جارێكیش ئه‌و رۆژه‌یان بۆ پیرۆز نه‌كراوه‌و یادی نه‌كراوه‌ته‌وه. لاوان سه‌رمایه‌ی دوارۆژی وڵاتن، به‌ڵام به راستی به پێی پێویست كه‌ڵك له‌م سه‌رمایه‌یه وه‌رنه‌گیراوه‌و به گشتی ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی به زه‌خت‌و فشار هیچ ده‌ره‌تانی به لاوانی نیشتمانه‌كه‌مان نادات‌و لاوانی له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانیش بێ‌به‌ش كردووه 










