کۆڕیادی رێزگرتن له هونه‌رمه‌ندی نه‌مری کورد شه‌هید سمایل سه‌رده‌شتی ! ... دیاری نه‌کراو
به مه‌به‌ستی رێز گرتن له گیانی هه‌رگیز نه‌مری هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو سمایل سه‌رده‌شتی کومیته‌ی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان له شاری ئادلایدی ئوستراڵیا ئێواره کۆرێکی ساز کرد. ئێواره کۆره‌که که ژماره‌یه‌کی زۆر له کوردانی دانیشتووی ئه‌و شاره تێیدا به‌شدار بوون کاتژمێر 7:30 ده‌قیقه‌ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی 10ی ئووتی 2008ی زایینی و له هۆڵی: Golden Grove artCentre به چه‌ند وته‌یه‌کی خاتوو فه‌ریده نه‌قشی وه‌ک پێشکه‌شکاری به‌رنامه ده‌ستی پێ‌کرد. سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و پاشان راگرتنی خوله‌کێک بۆ ریز گرتن له گیانی نه‌مرانی رێگای ئازادیی کوردستان و یه‌ک له‌وان، شه‌هید سمایل سه‌رده‌شتی ده‌ست پێکی کۆڕیاده‌که بوو. ئینجا دوو برازاکانی شه‌هید واته زاگڕۆس و زانکۆ دوو مۆمیان به نیشانه‌ی رێزلێنان له یادی مامی کۆچکردوویان داگیرساند و هه‌ر دوا به‌دوای ئه‌وانیش ده‌سته‌یه‌ک له کیژان و کورانی گه‌نجی کورد هه‌ر یه‌که‌و ده‌سته گوڵی رێز لێنانیان له پێش وینه‌ی شه‌هید دانا‌و به‌مجۆره حورمه‌تی خۆیان بۆ خه‌باتی ئه‌و کوردپه‌روه‌ره ده‌ربڕی. پاشان به‌ڕیز کاک حوسه‌ین په‌یره‌وان له لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری به‌رنامه که کۆمیته‌ی حیزب ئه‌و ئه‌رکه‌ی خستبوونه سه‌ر شان، وێرای به‌خێر هێنانی به‌شدارانی کۆره‌که و ده‌ربڕینی سوپاس وپێزانینی کومیته‌ی حیزب، هۆیه‌کانی پێویستیی رێزگرتن له شه‌هیدان و یه‌ک له‌وان هونه‌رمه‌ندی به ئاکام نه‌گه‌یشتوو کاک سمایل سه‌رده‌شتی باسکردن. ئینجا خاتوو شه‌هلا په‌یره‌وان ژیاننامه‌ی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر کاک سمایلی خوێنده‌وه که ده‌گه‌ل ده‌ربڕینی هه‌ستی سۆز و خۆشه‌ویستیی به‌شداران رووبه‌روو بوو. به دوای ئه‌ودا شاعیری هه‌ست ناسک و خه‌یاڵ په‌روه‌ر مامۆستا چه‌کۆ باران پارچه هه‌ڵبه‌ستێکی به‌و بۆنه خه‌مباره‌وه پێشکه‌ش کرد که سه‌رنجی هه‌موو لایه‌کی راکێشا. دواتر لاوی خوێندکاری زانستگا به‌هار ساڵحی له وته‌یه‌کی کورت دا هۆیه‌کانی خۆشه‌ویستیی سمایل سه‌رده‌شتی له نێو لاوان دا خسته روو. به‌مجۆره کۆتایی به‌شی یه‌که‌می به‌رنامه له لایه‌ن فه‌ریده خانی نه‌قشی راگه‌یاندرا و به‌شداران ماوه‌ی 30 خوله‌کیان به قسه‌و باس و خواردنه‌وه‌ی قاوه و چایی تێپه‌ر کرد.
له به‌شی دووهه‌می کۆڕیاده‌که دا دیسان پێشکه‌شکار هه‌ستی ئۆگریی خۆی له قالبی چه‌ند پارچه شێعری جوان و سه‌رنج راکێش دا ده‌ربڕی و ئینجا داوای له به‌ریز هه‌یاس کاردۆ کرد باسیک به ناوی:"کاتێک هونه‌ر و کوردایه‌تی ده‌ست له ملانی یه‌ک ده‌که‌ن" پێشکه‌ش بکا. کاک هه‌یاس به له‌به‌ر چاو گرتنی هه‌ل‌ومه‌رجی خه‌باتی کورد و پێویستیی لێک گرێدانی هه‌موو هێز و تواناکان بۆ به‌گژداچوونی دوژمنانی ئازادی، هونه‌ری نه‌مر سمایل سه‌رده‌شتی له‌و پیوه‌ندی‌یه‌دا وه‌ک نموونه‌ی هونه‌ری به‌ربه‌ره‌کانی هێنایه به‌ر باس و به هێنانه‌وه‌ی نموونه له به‌یته‌کانی شه‌هید، ئه‌و راستی‌یه‌ی سه‌لماند که ده‌نگی سمایل سه‌رده‌شتی وه‌ک گولله‌ی چه‌کی پێشمه‌رگه سیله‌ی له دوژمن ده‌گرت. دوای وته‌که‌ی کاک هه‌یاس، نۆره گه‌یشته کاک هیوا جه‌ڵدیانی مامۆستای کۆلیجی سێنت پییترز بۆ پێشکه‌ش کردنی وتارێک له ژێر ناوی:"ناسیۆنالیزم له نێو گۆرانیه‌کانی سمایل سه‌رده‌شتی دا" ئه‌و به‌رێزه‌ش به هێنانه‌وه‌ی نموونه له گۆرانیه‌کانی شه‌هید سمایل، بیر و باوه‌رێکی قووڵی ناسیۆنالیستی له هونه‌ری ئه‌و دا به‌دی کرد و ئه‌و راستی‌یه‌ی سه‌لماند سمایل سه‌رده‌شتی بۆ کورد ژیا و کوردانه مرد. دوای وتاره‌که‌ی رێزدار جه‌ڵدیانی کورته‌یه‌ک له فیلمی رێ‌و ره‌سمی به‌خاک سپاردنی ته‌رمی نه‌مر له گۆڕستانی شه‌هیدانی دێمۆکڕات نیشان درا و پاشان کۆتایی به‌رنامه راگه‌یاندرا. پێویسته بگوترێ له ماوه‌ی به‌رنامه دا سڵایدی وێنه‌یی له ژیانی هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو هه‌ره‌ها به‌شێک له گۆرانیه‌کانی به پرۆژۆکتۆر نیشان ده‌دران. کۆڕیاده‌که پاش 3 کاتژمێر به ده‌ربڕینی هاوخه‌میی دووباره‌ی به‌شداران ده‌گه‌ڵ بنه‌ماله‌ی شه‌هید و کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له ئادلاید، کۆتایی پێ هات. پێویسته بگوترێ هه‌موو رێ وره‌سمه‌که به شیوه‌ی پڕۆفیشناڵ فیلمی لێ هه‌ڵگیراوه که نوسخه‌یه‌کی بۆ بڵاو کردنه‌وه ره‌وانه‌ی کورد کاناڵ ده‌کرێ.
کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له ئادلایدی ئوسترالیا جارێکی دیکه سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکه‌شی هه‌موو خوشک و برایانی به‌شداری ئه‌و کۆرێ رێز گرتنه ده‌کاو هیوا ده‌خوازێ ریزه‌کانی گه‌ل هه‌روا پته‌و و قایم بێ.