پێنج هاووڵاتی‌ بۆكانی‌ ده‌سبه‌سه‌ر كران ... دیاری نه‌کراو
b.zindan.jpgكوردستان و كورد: له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا پێنج هاووڵاتی‌ بۆكانی‌ به‌ ناوه‌كانی‌  سه‌عدوون خزرپوور، سه‌لاح خزرپوور، مه‌نسوور خزرپوور، حه‌سه‌ن خزرپوورو محه‌مه‌د به‌نایی‌

له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامییه‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر كران.
به‌ پێی‌ هه‌واڵی‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵده‌ری‌ موكریان تا ئێستا به‌رپرسانی‌ حكوومه‌تی‌ سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری‌ ده‌سبه‌سه‌ر كرانی‌ ئه‌و 5 كه‌سه‌ هیچ زانیارییه‌كیان نه‌داوه‌.
شایانی‌ باسه‌ 4 كه‌س له‌و 5 كه‌سه‌ خه‌ڵكی‌ گوندی‌ "گۆلی‌ مه‌زرینگ"ن و كه‌سه‌كه‌ی‌ دیكه‌ش خه‌ڵكی‌ گوندی‌ قه‌ڵای‌ ناوچه‌ی‌ بۆكانه‌.

بۆ چوونه‌کان ?
کوردستان و کورد

Free counter and web stats