سه‌ردانی هه‌یئه‌تێكی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له ده‌فته‌ری سیاسی حدك ... دیاری نه‌کراو
كوردستان وكورد: كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی 21ی گه‌لاوێژ هه‌یئه‌تێكی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پێكهاتوو له به‌ڕێزان شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی، هاوكار حه‌سه‌ن به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی لقی هه‌ولێر،
كاكه مه‌م عه‌لی ئه‌ندامی لق، كاك دڵسۆز به‌رپرسی ناوه‌ندی كۆیه، كاك هیمداد ئه‌ندامی لق، سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستانیان كرد‌و له لایه‌ن هه‌یئه‌تێكی حیزبی دیموكراتی كوردستانه‌وه پێكهاتوو له مسته‌فا مه‌ولوودی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی، مسته‌فا مه‌عرووفی ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی و فه‌تاح ئیلخانی زاده به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی حیزب له كۆیه به گه‌رمی پێشوازییان لێ كرا.
له دیدارێكی یه‌ك سه‌عات دا هه‌ر دوولا پێیان له سه‌ر توندوتۆڵ‌تر كردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوانیان داگرت. مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و پیلان و گه‌له‌گۆمه‌گی له دژی كورد بۆ دابڕاندنی كه‌ركوك له هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێك له باسه‌كانی چاو پێكه‌وتنه‌كه بوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باس له سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئێران و كوردستان و گه‌شه كردنی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرا.