سه‌ردانی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی‌و ئاكادیمی كورد له ده‌فته‌ری سیاسیی حدك ... دیاری نه‌کراو
كوردستان‌و كورد: پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌وڕۆ 21ی گه‌لاوێژ هه‌یئه‌تێك له كه‌سایه‌تییه سیاسی‌و ئاكادیمییه‌كانی دۆستی حیزبی دیموكراتی كوردستان پێكهاتوو له بهڕێزاندوكتور كرمانج گوندی، سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له ئه‌مریكا، دوكتور رێبوار فه‌تاح مامۆستای زانكۆ‌و به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی كوردیش میدیاله بریتانیا، مامۆستا عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئه‌مین خاوه‌ن ئیمتیازی رۆژنامه‌ی بارزان‌و كاك ئه‌حمه‌د سه‌فا رۆژنامه‌وان سه‌ردانی بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبیان كرد.
ئه‌و هه‌یئه‌ته له لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‌و هه‌یئه‌تێك له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی پێكهاتوو له به‌ڕێزان حه‌سه‌ن ره‌ستگار، مسته‌فا مه‌ولوودی‌و حه‌سه‌ن قادرزاده‌وه پێشوازییان لێ كرا.
له دانیشتنێكی دۆستانه‌دا كه زیاتر له دوو كاتژمێری خایاند دوو لایه‌ن باسێكی تێر‌و ته‌سه‌لیان له سه‌ر وه‌زعیه‌تی سیاسی كوردستان‌و ناوچه‌و چۆنیه‌تی دۆستایه‌تی‌و هاوكاری‌و پێوه‌ندی نێوان حیزبه‌كان كرد. په‌یوه‌ندی‌و هاوكاری نێوان حیزبه سیاسییه‌كان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دانیشتنه‌كه بوو كه له لایه‌ن حیزبی دیموكراتی كوردستانه‌وه به گه‌رمی پێشوازی لێكرا.











