دوو هه‌واڵی كورت له نێوخۆی وڵاته‌وه ... دیاری نه‌کراو
نه‌غه‌ده: چالاكی ته‌بلیغی تێكۆشه‌رانی دیمۆكرات
سه‌قز: ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتیه‌ك له لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمه‌وه
نه‌غه‌ده: چالاكی ته‌بلیغاتی تێكۆشه‌رانی دیمۆكرات
كوردستان وكورد: تێكۆشه‌رانی ماندوونه‌ناسی سه‌ر به رێكخستنی نهێنی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان، شه‌وی رابردوو له گونده‌كانی گه‌ڵوان و قارنێ به بۆنه‌ی ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حیزبی دیمۆكرات له‌ئاستێكی به‌ربڵاو و به نووسینه‌وه‌ی دروشم و بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و بڵاوكراوه‌ی حیزبی یادی ئه‌و بۆنه مێژووییه‌یان به‌رز راگرت.
ده‌ستبه‌رسه‌ر كرانی هاووڵاتیه‌ك له لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمه‌وه
كوردستان وكورد: ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر فه‌خری لوتفی كوڕی عه‌بدوڵڵا دانیشتووی شاری سه‌قز له لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێ و راپێچی گرتووخانه‌كانی ده‌كه‌ن. به پێی زانیارییه‌كان ده‌وترێ فه‌خری لوتفی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر دراوه و ته‌نانه‌ت نینۆكی لاق و ده‌ستی ده‌رهاتووه و ئێستاش له دۆخێكی ناله‌باری جه‌سته‌یی و رۆحی دا ده‌ژی.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه ناوبراو هه‌نووكه راگوازراوه‌ته به‌ندیخانه‌ی بانه و هه‌روا له ژێر ئازار و ئه‌زێت دایه.











