ئازار‌و ئه‌زییه‌تی دانیشتوانی قوریچای هه‌روا به‌رده‌وامه ... دیاری نه‌کراو
كوردستان و كورد: دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كی رۆژی شه‌ممه له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری شاری سنه‌و كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی قوریچا له‌به‌رده‌م ماڵی ئه‌و به كرێگیراوانه‌ی كه به درۆ سكاڵایان دژیئهنوهر حوسێن په‌ناهی و ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی تۆمار كردوه، هێزه‌كانی ئیتلاعات ده‌ستیان كردووه به ئازار‌و ئه‌زییه‌تی دانیشتوانی گوندی قوریچا. به پێی زانیارییه‌كان رۆژی رابردوو هێزه‌كانی ئیتلاعات كه‌سێكی دیكه‌یان به ناوی شه‌مسه‌دین حوسێن په‌ناهی به تۆمه‌تی رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌سبه‌سه‌ر كردووه‌و بۆ شوێنێكی نادیاریان راگوازتووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئیتلاعات هێڵی ته‌له‌فوون و ئینتێرنێتی ئه‌و گونده‌یان پچڕاندووه‌و هه‌موو جمووجۆڵ و هاتووچۆیه‌كی دانیشتوانیان خستۆته ژێر چاوه‌دێرییه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یان له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی كردووه كه نابێ له هیچ كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا به‌شداری بكه‌ن.جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه رۆژی شه‌ممه له كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م دادگوسته‌ری سنه دوو كه‌س به ناوه‌كانی مه‌سعوود حوسێن په‌ناهی و فه‌ردین حوسێن په‌ناهی ده‌سبه‌سه‌ر كران و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراون، كه تا ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌وان له به‌رده‌ست دا نیه.











