زێنه‌ب بایه‌زیدی به 4 ساڵ زیندانی حوكم درا ... دیاری نه‌کراو
كوردستان و كورد: چالاكی كورد زێنه‌بی بایه‌زیدی به4 ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه بۆ شارستانی زه‌نجان مه‌حكوم كرا.ئه‌وه له‌حاڵێكدایه گشت ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی بۆ ناوبراو هه‌ڵبه‌سترابوو جگه له به‌شداری كردن له كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن واژۆ نه‌بێ له لایه‌ن بایه‌زیدییه‌وه ره‌ت كراوه‌ته‌وه.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا رێكخراوی داكۆكی له مافی مرۆڤی كوردستان ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه، له دۆسیه‌ی ناوبراو كه ماوه‌ی مانگێك پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی وه‌گه‌ڕ كه‌وتووه به نادادپه‌روه‌رانه ده‌زانێ و راده‌گه‌یه‌نێ ئه‌و حوكمه داسه‌پاوه‌ی سه‌ر ناوبراو به‌بێ ئاماده‌بوونی پارێزه‌ر ده‌رچووه‌و داوا ده‌كا به‌و حوكم و تۆمه‌ته ناڕوون و لێڵانه‌ی دا بچنه‌وه.













