پێشانگای هونه‌ری بۆ رێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ری شه‌هید فه‌ردین سادقی دا ... دیاری نه‌کراو
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێمۆكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به مه‌به‌ستی رێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ری شه‌هید فه‌ردین سادقی‌دا پێشانگایه‌كی هونه‌ری بۆ هونه‌رمه‌ند محه‌ممه‌د نه‌دیمی كرده‌وه. پێشانگاكه رۆژی سێ‌شه‌ممه رێكه‌وتی 8 ی گه‌لاوێژی 1387 له لایه‌ن به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا سادقی برای شه‌هید فه‌ردین سادقی‌یه‌وه كرایه‌وه و دواتر بینه‌رانی پێشانگا پۆل پۆل سه‌ردانی پێشانگاكه‌یان كرد. جێی خۆیه‌تی بڵێین ئه‌و پێشانگایه به هاوكاری به‌ڕێزان عه‌بدوڵڵا سادقی و ناسر ره‌سووڵی كرایه‌وه.

شه‌هید فه‌ردین سادقی كادری به‌وه‌جی رێكخراوه‌كه‌مان بوو كه ساڵی 1386 به هۆی كاره‌ساتی پێكدادانی سه‌یاره‌وه گیانی له ده‌ست دا. ناوبراو بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رپرسایه‌تیی كۆمیته‌ی فێرگه‌ی رێكخراوه‌كه‌مانی له ئه‌ستۆ بوو و ماوه‌یه‌كی دوور و درێژیش به‌رپرسی به‌شی هونه‌ری له بواری هه‌ڵپه‌ڕكێ دا له گرووپی رۆژهه‌ڵات دا بوو كه ئه‌و گرووپه به هیممه‌ت و لێهاتوویی ناوبراوه‌وه كۆمه‌ڵێك خزمه‌تی جۆراوجۆر و جوانی پێشكه‌ش كرد. شه‌هید فه‌ردین تا دوایین هه‌ناسه‌ی گیانی ئه‌ندامێكی به‌توانا و لێهاتوو و كادری به‌توانای رێكخراوی لاوان بوو.
















