ئه‌و پیاوه‌ی ده‌یهه‌ویست باراک ئۆباما بکوژێ ... دیاری نه‌کراو
'' ئه‌گه‌ر ئه‌و ره‌شه هه‌ڵبژێردرێ، من به ده‌ستی خۆم ده‌یکوژم'' ئه‌وه قسه‌کانی کابرایه‌ک بوو که له به‌رده‌م کۆمه‌لێک خه‌ڵک دا کردوویه‌تی. ئه‌و پیاوه شه‌ممه‌ی رابردوو له فلۆریدا ده‌سگیرکرا.ئه‌وه له کاتێکدایه که باراک ئۆباما له ماوه‌ی پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری دا هه‌وڵی داوه دۆست ولاینگرپه‌یدا بکا. " رایمۆند هانتێرگه‌یسه‌ل'' شه‌ممه‌ی رابردووله‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌منییه‌تی ئامریکایی که بۆ پارێزگاری له سه‌رۆک کۆماره‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتۆکانی ئامریکا و پاڵیوراوانی سه‌رۆک کۆماری دیاری کراون له شاری ''مییامی'' ده‌ست به سه‌رکرا. ئه‌و به تاوانی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن ده‌سگیرکراوه. ناوبراو له به‌رده‌م هیندێک که‌س کوتویه‌تی '' ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕه‌شه هه‌ڵبژێردرێ ،به خۆم به ده‌ستی خۆم ده‌یکوژم ''. له ژووری هۆتێله‌که‌ی له ''میامی'' پۆلیس ژوماره‌یه‌ک چه‌کی گه‌رم، چه‌کی سارد و ڕاده‌یه‌ک ته‌قه‌مه‌نی دۆزیوه‌ته‌وه. '' رایمۆند هونتێرگه‌یسه‌ل '' هه‌روه‌ها کوتویه‌تی که ده‌خوازێ فیشه‌کێک له که‌لله‌ی جۆرج بوش بدا، به ڵام ناوبراوبه هۆی ئه‌وهه‌ڕه‌شه‌وه نه‌که‌وتۆته به رتۆمه‌تی تاوان. ناوبراو به هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له ئۆباما ده‌ست به سه‌رکراوه و ئیمکانی ئه‌وه‌ی پێ نه‌دراوه که به زه‌مانه‌ت ئازاد بکرێ.
سه‌رچاوه، رۆژنامه‌ی فه‌رانسه‌وی Le Post.fr وه‌رگیراو له گۆڤاری Le Point 8.8.2008
وه‌رگێران بۆ کوردی
لوقمان زه‌هرایی











