هه‌یئه‌تێكی رێبه‌ریی حدك سه‌ردانی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێرانی كرد ... دیاری نه‌کراو
كوردستان و كورد: پێش نیوه‌ڕۆی شه‌ممه، 19ی گه‌لاوێژی 1387 (9ی ئاگوستی 2008) هه‌یئه‌تێكی حیزبی دیموكراتی كوردستان، پێكهاتبوو له هاوڕێیان حه‌سه‌ن ره‌ستگارو قادر وریا ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و سمایل بازیار،جێگری به‌رپرسی كۆمیسیونی پێوه‌ندییه كوردستانی‌یه‌كان و عومه‌ر باڵه‌كی نوێنه‌ری حیزبی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر، سه‌ردانی باره‌گای ناوه‌ندیی سازمانی خه‌باتی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیان كرد. هه‌یئه‌تی رێبه‌ریی حیزبی دیموكراتی كوردستان له لایه‌ن رێزدار باباشێخ حوسێنی سكرتێری گشتیی سازمانی خه‌بات و كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی رێبه‌ریی ئه‌و سازمانه به‌ڕێزان بێهروز ئه‌رده‌ڵان، سید كامیل چاپاش، محه‌مه‌د محه‌مه‌دی، عه‌لی به‌هرامی و به‌ختیاری عه‌زیزی، پێشوازییان لێ كرا. له به‌شێكی دانیشتنی هه‌یئه‌ته‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستان و سازمانی خه‌بات دا مامۆستا جه‌لال حوسێنی كه‌سایه‌تیی سیاسی و ئایینیی خه‌باتگێڕ، به‌شدار بوو. هه‌ر دوو هه‌یئه‌ت له‌م دانیشتن و دیداره سیاسی و دۆستانه‌دا، دوایین گۆڕان و رووداوه‌كانی كوردستانیان هێنایه به‌ر باس و روانگه‌و بۆچوونه‌كانی خۆیان له‌باره‌ی ره‌وتی رووداوه‌كان هێنایه گۆڕێ. له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی باسه‌كانی نێوان دوو هه‌یئه‌ت دا، پێشنیاری روون بۆ هاوكاری و یه‌كخستنی هه‌ڵوێست له نێوان سازمانی خه‌بات و حیزبی دیموكراتی كوردستان و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه‌وته به‌ر باس و پێشوازی لێ كرا. هه‌ر دوو لا، پێیان له سه‌ر پێویستیی لێك نزیكبوونه‌وه‌و هاوكاری و هاوخه‌باتی هێزو رێكخراوه سیاسی‌یه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داگرت و ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌نگاونانی له‌م پێوه‌ندییه‌دا پێشان دا. ![]() |












