به‌ڕێوه‌چوونی سه‌یرانی گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له وڵاتی نۆروێژ ... دیاری نه‌کراو
هه‌روه‌ک پێشتر بانگه‌وازی بۆ کرابوو، رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 27.07.2008، سه‌یرانی گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له وڵاتی نۆروێژ به به‌شداری ژماره‌یه‌ک له لاوان و بنه‌ماڵه‌کانیان له سه‌یرانگای ئێکه‌بێرگی شاری ئۆسلۆ به‌ڕێوه‌چوو. |
سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌رپرسی گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له وڵاتی نۆروێژ به‌ڕێز ناسر فه‌تتاحی و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی لاوان له نۆروێژ به‌خێرهاتنی هه‌موو به‌شداربووان کرا.
له چوارچێوه‌ی سه‌یرانه‌که‌دا کۆمه‌ڵێک چالاکی وه‌رزشی به‌ڕێوه‌چوو، له‌وانه یاری والیباڵ، یاری بادمینتۆن، کێبه‌رکێی ڕاکردن، کێبه‌رکێی یه‌کتری ڕاکێشان و چه‌ند چالاکیه‌کی تریش. که تیایدا لاوان و بنه‌ماڵه‌کانیان به‌شداری کرد.
دواتر خوانی ئێواره، که له لایه‌ن کۆمیته‌ی ئۆستفۆلد و ئۆسلۆ ئه‌رکی ئاماده کردنی بۆ کرابوو، پێشکه‌ش به هه‌موو به‌شداربوون کرا و هه‌موو به یه‌که‌وه خواردنی ئێواره‌یان خوارد.

دوابه‌دوای خوانی ئێواره، لاوان و بنه‌ماڵه‌کانیان له ده‌وری یه‌کتر کۆبونه‌وه و هه‌موو به‌یه‌که‌وه گوێیان گرت بۆ چه‌ند وته‌یه‌ک که له لایه‌ن به‌ڕێز کاوه ئاهه‌نگه‌ری، جێگری ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دانیشتوی وڵاتی بلژیک، پێشکه‌ش کرا.
کاک کاوه باسێکی کورتی له‌سه‌ر کۆنگره‌ی 14ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پێشکه‌ش کرد و ئاماژه‌ی به رۆل و به‌شداری چالاکانه‌ی لاوان کرد له کۆنگره دا. له به‌شێکی تری قسه‌کانی دا کاک کاوه باسی له ڕۆڵ و ئه‌رکه‌کانی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات کرد و ته‌ئکیدی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی کاری دیپلۆماسی به‌مه‌به‌ستی زیاتر ناساندنی نه‌ته‌وه‌که‌مان و کێشه‌کانی به جیهانی ده‌ره‌وه کرده‌وه. دواتر رێگه درا به هه‌موو لایه‌ک که پرسیاری خۆیان ئاراسته‌ی کاک کاوه بکه‌ن و ئه‌ویش وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌کانی دایه‌وه.
له کۆتایی دا، له لایه‌ن به‌رپرسی گشتیه‌وه خه‌ڵات به‌سه‌ر مناڵانی به‌شدار و هه‌ندێک له لاوان دا دابه‌ش کرا.
جێی ئاماژه پێکردنه که به‌شدارانی سه‌یرانه‌که سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئه‌رک و ماندووبوونه‌کانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له وڵاتی نۆروێژ ده‌ربڕی.

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان...نۆروێژ