دێوڵان: خه‌ڵك داوای ده‌ست له كار كشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی شورای شار ده‌كه‌ن ... دیاری نه‌کراو
كوردستان و كورد: به هۆی گه‌نده‌ڵی‌و ناكارا بوونی شوراكانی شاری دێوڵان، خه‌ڵك داوای ده‌ست له كار كشانه‌وه‌یان لێ ده‌كه‌ن.له راگه‌یاندراوێكدا كه له ژێر ناوی راگه‌یاندراوی ژماره"2" دایه، جه‌ماوه‌ری شاری دێولان وێڕای ره‌خنه گرتن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی شوراكان، خوازیاری ئه‌وه‌ن كه به زووترین كات ئه‌و شورانه ده‌ست له كار بكشێنه‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌م باره‌وه پێڕاگه‌یاندین كه وا بڕیاره ئه‌گه‌ر ده‌ست له كار نه‌كشێنه‌وه، له راگه‌یاندراوی ژماره"3" دا خه‌ڵك ئه‌وه رابگه‌یه‌نن كه دێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.











