به‌یاننامه‌ی کانوونی نووسه‌رانی کوردستانی ئێران ... دیاری نه‌کراو
سزای گرتن و کوشتنی چالاکانی مه‌ده‌نی رابگرن!هه‌ر وه‌ک له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌کانی پێشوو دائاماژه‌مان داب‌و ، شه‌پۆلی قه‌ڵاچۆکردن و ڕیشه‌کێشکردنی ناوه‌نده کولتووری و مه‌ده‌نیه‌کانی کوردستان
له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی یه‌وه ، هه‌نووکه مه‌ترسی له سێداره‌دان و له نێو بردنی ڕه‌خنه گران و چالاکانی مه‌ده‌نی له کوردستان چۆته قوناغی پڕ مه‌ترسی به کرده‌وه‌وه. ئه‌رێنیکردنی سزای له سێداره‌دان بۆ دوو مامۆستای کورد به ناوه‌کانی ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی و ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی ، له کاتێکدایه که چه‌ند رۆژ به سه‌رله دار دانی نووسه‌ر و چالاکی مه‌ده‌نی یه‌عقووب میهر نه‌هاد له زاهیدان تێنه‌په‌ڕیوه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که هاوکات له گه‌ل ئه‌و دو ماموستایه، پێنج چالاکی دیکه له نووسه‌ران و کارایانی مه‌ده‌نی له کوردستان به ناوه‌کانی عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور ، هیوا بووتیمار ، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر ،فه‌رهاد وه‌كیلی و عه‌لی حه‌یده‌ری ،به سزای ناره‌وای ئیعدام مه‌حکوم کراون.
ئه‌مه له کاتێکدایه که چاره‌نووسی سامان ڕەسوڵپور ، محه‌مه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند ، هانا عه‌بدی، ڕوناک سەفارزادە و که‌ماڵ شه‌ریفی هێشتا نادیارە .
کانوونی نووسه‌رانی کوردستانی ئێران ، هاوکات له‌گه‌ل مه‌حکووم کردنی له داردانی یه‌عقوب میهرنه‌هاد،درێژه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به جینووسایدی هزری پێناسه ده‌کات، که ئاکامه‌که‌ی جگه له سڕینه‌وه و له نێو بردنی ده‌سکه‌وته مه‌ده‌نیه‌کانی کوردستان و تێوریزه کردنی کولتوری توند و تیژی و میلیتاریزه کردنه‌وه‌ی کوردستان ، نابینێت .
بۆیه داوا له ڕێکخراو و که‌سایه‌تیه مه‌ده‌نی و ماف پارێزه‌کانی سه‌رانسه‌ری جیهان دەکات که هەڵویستی توندتر بەرامبەر به م باورودؤخه بگرن، چی دیکه رێگه بە دەسەڵاتی بناژۆخوازی ئێران نەدەن سیاسەتی جینوساید و قەڵاچۆ کردنی گەلی کورد دوباره بکاتەوه . هه‌ربه‌م بونه‌وه داوا له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان دەکەین دژ بەم پرؤسه‌ی ده‌سه‌لات که مه‌به‌ست سرینه‌وه‌ی کؤمه‌لگای مه‌ده‌نی وده‌نگه ره‌خنه گره‌کانه بوه‌ستنه‌وه.
کانوونی نووسه‌رانی کوردستانی ئێران
9 ی ئاگۆستی 2008













