شایه‌تی دانی چوار به‌کرێگیراو له دێهگۆلان ... ... دیاری نه‌کراو
شایه‌تی دانی چوار به‌کرێگیراو له دێهگۆلان ته‌نیا به‌ڵگه‌ی سه‌پاندنی سزای ئیعدامی ئه‌نوه‌ر حسێن په‌ناهی و ئه‌رسه‌لان ئهولیاییهکهمپهینی ڕاگرتن
حه‌وت چالاکی مه‌ده‌نی کورد مه‌ترسی جێ به جێ کردنی سزای ئیعدامیان لێ ده‌کرێت.
به‌گوێره‌ی یه‌کێ له‌ئاگادارانی دوسیه‌ی ئه‌نوه‌ر حسێن په‌ناهی، له‌دوسیه‌ی ناوبراو و ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ سه‌پاندنی تاوانی چالاکی سیاسی و مۆحاربه(دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خوا) بوونی نییه. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری قۆروه‌به‌خستنه‌ژێر گوشاری چوار به‌کرێگیراو و شایه‌تی دانی ئه‌وان له‌دادگا، سزای ئیعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پاندوه. ناوی ئه‌م چوار به‌کرێگیراوه بریتین له: فه‌ره‌نگ کوری کایخان، سیرووس کوری حاجی عه‌بدوڵڵا، ناسر کوری باقی، عه‌لی کوڕی حه‌مه‌که‌ریم.
ئه‌م چوار که‌سه له به‌کرێگیراوانی ناوچه‌که‌ن و بێ ئه‌وه‌ی له دادگا حازر بن، ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی واژۆ کردنی داخوازینامێک شایه‌تیان داوه که ئه‌نوه‌ر حسێن په‌ناهی و ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی له‌گه‌ڵ پارتیه‌کی کوردستانی هاوکاریان بووه.
هه‌روه‌ها پشت ڕاست کردنه‌وه‌ی سزای ئیعدامی ئه‌نوه‌ر حسێن په‌ناهی و ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی که‌متر له‌یه‌ک مانگ پاش سه‌پاندنی ئه‌م سزایانه‌له‌دادگای سه‌ره‌تایی ئه‌نجام ده‌درێ و ئه‌مه به‌پێچه‌وانه‌ی یاساکانی دادوه‌ری ئێرانه.
هه‌ر ئێستا حه‌وت که‌س له‌چالاکانی کورد سزای ئیعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌و چاوه‌ڕوانی جێ به‌جێ کردنی ئه‌م سزایه. تومه‌تی هه‌موو ئه‌که‌سانه"محاربه" یا "هه‌وڵدان له‌دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی" له ڕێگه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتیه کوردستانیه‌کان .
ناو ئه‌م که‌سانه‌بریتین له:
1- عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور: رۆژنامه‌وان، له‌رۆژی 22ی جۆزه‌ردان 1386 له دادگایه‌کێ داخراو و به بێ بوونی پارێزه‌ر و به‌تاوانی "محاربه" یا " هه‌وڵدان له‌دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی " دادگایی کرا و پاشان له‌رۆژی 26ی پووشپه‌ڕ سزای ئیعدامی له لایه‌ن دادگای شۆڕشی مه‌ریوان به پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌که‌ی راگه‌یێندرا. پاشان له‌لایه‌ن لقی 32ی دیوانی به‌رزی وڵات سزای ئیعدامی ناوبراو پشت ڕارست کراێه‌وه.
2- هیوا بوتیمار: رۆژنامه‌وان و چالاکی مه‌ده‌نی، له‌مانگی گه‌لاوێژی ساڵی 1385 له‌لایه‌ن لقی یه‌که‌می دادگای شۆڕشی مه‌ریوان به‌تاوانی محاربه‌سزای ئیعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا. به‌ڵام ئه‌م سزایه‌له‌لایه‌ن لقی 32ی دیوان به‌رزی وڵات به‌هۆی کێشه‌ی ناو دوسیه‌که‌ی‌هه‌ڵوه‌شایه‌وه. به‌ڵام بۆ جاری دووهه‌م و له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی مه‌ریوان سزای ئیعدامی به‌سه‌ر دا سه‌پا.
3- فه‌رزاد که‌مانگه‌ر: مامۆستا و چالاکی مه‌ده‌نی، له‌مانگی گۆڵانی ساڵی 1385 گیراوه‌و له‌مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی 1386 سزای ئیعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا، ئه‌م سزایه‌له‌دادگایه‌ک سه‌پا که‌ته‌نیا له7 خوله‌ک و له‌لایه‌ن لقی 30ی دادگای شۆرشی تاران به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م سزایه‌له‌مانگی پووشپه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵات پشت ڕاست کراێه‌وه.
4- ئه‌نوه‌ر حسێن په‌ناهی: مامۆستا، له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی شاری سنه‌له‌رۆژی 22ی تیر به‌تاوانی "محاربه" یا " هه‌وڵدان له‌دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی " سزای ئیعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌م سزایه‌له‌ماوه‌یه‌کی کورت خایه‌ن و له‌رۆژی 15ی گه‌لاوێژ پشت راست کراێه‌وه.
5- عه‌لی حه‌یده‌ریان: چالاکی مه‌ده‌نی، له‌مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی رابردوو و له‌لایه‌ن لقی 30ی دادگای شۆڕشی تاران له‌ماوه‌ی 7 خوله‌ک دادگایی کراو به‌تاوانی "محاربه" سزای ئیعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌م سزایه‌له‌لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵات پشت ڕاست کراێه‌وه.
6- فه‌رهاد وه‌کیلی: چالاکی مه‌ده‌نی، له‌مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی رابردوو و له‌لایه‌ن لقی 30ی دادگای شۆڕشی تاران له‌ماوه‌ی 7 خوله‌ک دادگایی کراو به‌تاوانی "محاربه" سزای ئیعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌م سزایه‌له‌لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵات پشتڕاست کراێه‌وه.
7- ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی: له‌پاییزی ساڵی رابردوو و به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک به‌تاوانی چالاکی سیاسی سزای ئیعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌م سزایه‌له‌رۆژی 15ی گه‌لاوێژ پشت ڕاست کراێه‌وه
که‌مپه‌ینی ڕاگرتن، به‌بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی یه‌کێتی ئۆرووپا له‌سه‌ر سزای ئیعدامه‌کانی ئێران خۆشحاڵه، هاوکات جارێکی دیکه‌له‌هه‌موو چالاکانی مافی مرۆڤ و چالاکانی مه‌ده‌نی خوازیاره‌له‌به‌رامبه‌ر سزای ئیعدامی ئه‌م حه‌وت که‌سه‌بێ ده‌نگ نه‌مێنن. پاش ئیجرا کردنی سزای ئیعدامی یه‌عقووب مێهرنه‌هاد له‌سیستان و به‌لووچستان نیگه‌رانی ئه‌وه‌هه‌یه‌که‌سزای چالاکانی کوردیش بگاته‌قۆناخی جێ به‌جێ کردن.
واژۆکانی خۆتان بۆ "ڕاگرتنی" سزای ئیعدامی ئه‌م چالاکه کوردانه بۆ ئه‌م ئادرێسه بنێرن:
ئه‌م چوار که‌سه له به‌کرێگیراوانی ناوچه‌که‌ن و بێ ئه‌وه‌ی له دادگا حازر بن، ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی واژۆ کردنی داخوازینامێک شایه‌تیان داوه که ئه‌نوه‌ر حسێن په‌ناهی و ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی له‌گه‌ڵ پارتیه‌کی کوردستانی هاوکاریان بووه.
هه‌روه‌ها پشت ڕاست کردنه‌وه‌ی سزای ئیعدامی ئه‌نوه‌ر حسێن په‌ناهی و ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی که‌متر له‌یه‌ک مانگ پاش سه‌پاندنی ئه‌م سزایانه‌له‌دادگای سه‌ره‌تایی ئه‌نجام ده‌درێ و ئه‌مه به‌پێچه‌وانه‌ی یاساکانی دادوه‌ری ئێرانه.هه‌ر ئێستا حه‌وت که‌س له‌چالاکانی کورد سزای ئیعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌و چاوه‌ڕوانی جێ به‌جێ کردنی ئه‌م سزایه. تومه‌تی هه‌موو ئه‌که‌سانه"محاربه" یا "هه‌وڵدان له‌دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی" له ڕێگه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتیه کوردستانیه‌کان .
ناو ئه‌م که‌سانه‌بریتین له:
1- عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور: رۆژنامه‌وان، له‌رۆژی 22ی جۆزه‌ردان 1386 له دادگایه‌کێ داخراو و به بێ بوونی پارێزه‌ر و به‌تاوانی "محاربه" یا " هه‌وڵدان له‌دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی " دادگایی کرا و پاشان له‌رۆژی 26ی پووشپه‌ڕ سزای ئیعدامی له لایه‌ن دادگای شۆڕشی مه‌ریوان به پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌که‌ی راگه‌یێندرا. پاشان له‌لایه‌ن لقی 32ی دیوانی به‌رزی وڵات سزای ئیعدامی ناوبراو پشت ڕارست کراێه‌وه.
2- هیوا بوتیمار: رۆژنامه‌وان و چالاکی مه‌ده‌نی، له‌مانگی گه‌لاوێژی ساڵی 1385 له‌لایه‌ن لقی یه‌که‌می دادگای شۆڕشی مه‌ریوان به‌تاوانی محاربه‌سزای ئیعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا. به‌ڵام ئه‌م سزایه‌له‌لایه‌ن لقی 32ی دیوان به‌رزی وڵات به‌هۆی کێشه‌ی ناو دوسیه‌که‌ی‌هه‌ڵوه‌شایه‌وه. به‌ڵام بۆ جاری دووهه‌م و له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی مه‌ریوان سزای ئیعدامی به‌سه‌ر دا سه‌پا.
3- فه‌رزاد که‌مانگه‌ر: مامۆستا و چالاکی مه‌ده‌نی، له‌مانگی گۆڵانی ساڵی 1385 گیراوه‌و له‌مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی 1386 سزای ئیعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا، ئه‌م سزایه‌له‌دادگایه‌ک سه‌پا که‌ته‌نیا له7 خوله‌ک و له‌لایه‌ن لقی 30ی دادگای شۆرشی تاران به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م سزایه‌له‌مانگی پووشپه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵات پشت ڕاست کراێه‌وه.
4- ئه‌نوه‌ر حسێن په‌ناهی: مامۆستا، له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی شاری سنه‌له‌رۆژی 22ی تیر به‌تاوانی "محاربه" یا " هه‌وڵدان له‌دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی " سزای ئیعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌م سزایه‌له‌ماوه‌یه‌کی کورت خایه‌ن و له‌رۆژی 15ی گه‌لاوێژ پشت راست کراێه‌وه.
5- عه‌لی حه‌یده‌ریان: چالاکی مه‌ده‌نی، له‌مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی رابردوو و له‌لایه‌ن لقی 30ی دادگای شۆڕشی تاران له‌ماوه‌ی 7 خوله‌ک دادگایی کراو به‌تاوانی "محاربه" سزای ئیعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌م سزایه‌له‌لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵات پشت ڕاست کراێه‌وه.
6- فه‌رهاد وه‌کیلی: چالاکی مه‌ده‌نی، له‌مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی رابردوو و له‌لایه‌ن لقی 30ی دادگای شۆڕشی تاران له‌ماوه‌ی 7 خوله‌ک دادگایی کراو به‌تاوانی "محاربه" سزای ئیعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌م سزایه‌له‌لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵات پشتڕاست کراێه‌وه.
7- ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی: له‌پاییزی ساڵی رابردوو و به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک به‌تاوانی چالاکی سیاسی سزای ئیعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌م سزایه‌له‌رۆژی 15ی گه‌لاوێژ پشت ڕاست کراێه‌وه
که‌مپه‌ینی ڕاگرتن، به‌بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی یه‌کێتی ئۆرووپا له‌سه‌ر سزای ئیعدامه‌کانی ئێران خۆشحاڵه، هاوکات جارێکی دیکه‌له‌هه‌موو چالاکانی مافی مرۆڤ و چالاکانی مه‌ده‌نی خوازیاره‌له‌به‌رامبه‌ر سزای ئیعدامی ئه‌م حه‌وت که‌سه‌بێ ده‌نگ نه‌مێنن. پاش ئیجرا کردنی سزای ئیعدامی یه‌عقووب مێهرنه‌هاد له‌سیستان و به‌لووچستان نیگه‌رانی ئه‌وه‌هه‌یه‌که‌سزای چالاکانی کوردیش بگاته‌قۆناخی جێ به‌جێ کردن.
واژۆکانی خۆتان بۆ "ڕاگرتنی" سزای ئیعدامی ئه‌م چالاکه کوردانه بۆ ئه‌م ئادرێسه بنێرن:
yakurd@gmail.com













