سه‌ردانێكی هه‌یئه‌تێكی حدك له كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ... دیاری نه‌کراو
کوردستان و کورد: كاتژمێر پێنجی دوانیوه‌ڕۆی پێنج شه‌ممه 17ی گه‌لاوێژی 1387 (7ی ئاگوستی 2008) هه‌یه‌تێكی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموكراتی كوردستان، پێكهاتوو له هاوڕێیان حه‌سه‌ن ڕه‌ستگار، مسته‌فا مه‌ولوودی، سمایل بازیار، قادر وریا‌و كه‌ریم مه‌هده‌وی، سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێرانیان كرد‌و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێك له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی‌و كومیته‌ی ناوه‌ندیی ئه‌م حیزبه به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز عه‌بدۆڵڵا موهته‌دی پێشوازییان لێ كرا.
له دانیشتنی دۆستانه‌ی هه‌یئه‌ته‌كانی ڕێبه‌ریی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران‌و حیزبی دێموكراتی كوردستان دا، كۆمه‌لێك پرسی پێوه‌ندیدار به‌م دوو حیزبه‌و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاتنه به‌رباس. ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی وتووێژه‌كانی دوو هه‌یئه‌تی ناوبراو، گرنگیی هاوكاری‌و هاوهه‌نگاویی نێوان حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و پێویستیی گرتنه پێشی هه‌ڵوێست‌و كرده‌وه‌ی هاوبه‌ش بوو. له‌م پێوه‌ندییه‌دا، بۆنه‌و ده‌رفه‌ته‌كانی به‌رده‌م كه ده‌كرێ حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێكه‌وه‌و به یه‌ك هه‌ڵوێست به پێشوازییانه‌وه بچن، قسه‌یان له‌سه‌ر كرا. هه‌ر دوو هه‌یئه‌ت وێڕای نیشاندانی ئاماده‌یی له خۆیان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی موسبه‌ت به ویستی یه‌كیه‌تیخوازیی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پێشنیاری تایبه‌ت له‌م پێوه‌ندییه‌یان دا، تاو توێ كرد‌و ڕایان گه‌یاند به ڕاوێژ‌و بیر‌ورا گۆڕینه‌وه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ حیزب‌و ڕێكخراوه‌كانی دیكه، بۆ به ئاكام گه‌یاندنی پرۆسه‌ی لێكنزیكبوونه‌وه‌و هاوكاری‌و، تین‌و گوڕ به‌خشین به خه‌باتی خه‌ڵكه‌كه‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌م ڕێگایه‌وه، تێ‌ده‌كۆشن.













