حه‌وت چالاکی مه‌ده‌نی کورد مه‌ترسی جێ به جێ کردنی سزای ئێعدام‌یان لێ ده‌کرێت ... دیاری نه‌کراو
که‌مپه‌ینی ڕاگرتن: شایه‌تی دانی چوار به‌کرێگیراو له‌دێهگۆلان ته‌نیا به‌ڵگه‌ی سه‌پاندنی سزای ئێعدامیئه‌نوه‌ر حسێن په‌ناهی و ئه‌رسه‌لان ئهولیاییهبهگوێرهی یه‌کێ له‌ئاگادارانی دۆسیه‌ی ئه‌نوه‌ر حسێن په‌ناهی، له‌دۆسیه‌ی ناوبراو و ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ سه‌پاندنی تاوانی چالاکی سیاسی و مۆحاربه( دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خوا ) بوونی نییه. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری قۆروه به‌خستنه‌ژێر گوشاری چوار به‌کرێگیراو و شایه‌تی دانی ئه‌وان له‌دادگا، سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاندوه. ناوی ئه‌م چوار به‌کرێگیراوه بریتین له: فه‌ره‌نگ کوری کایخان، سیرووس کوری حاجی عه‌بدوڵڵا، ناسر کوری باقی، عه‌لی کوڕی حه‌مه‌که‌ریم.
ئه‌م چوار که‌سه له به‌کرێگیراوانی ناوچه‌که‌ن و بێ ئه‌وه‌ی له‌دادگا حازر بن، ته‌نیا له ڕێگه‌ی واژۆ کردنی داخوازینامه‌یه‌ک شایه‌تیان داوه که ئه‌نوه‌ر حسێن په‌ناهی و ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی له‌گه‌ڵ پارتیه‌کی کوردستانی هاوکاریان بووه.
هه‌روه‌ها پشت ڕاست کردنه‌وه‌ی سزای ئێعدامی ئه‌نوه‌ر حسێن په‌ناهی و ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی که‌متر له یه‌ک مانگ پاش سه‌پاندنی ئه‌م سزایانه له دادگای سه‌ره‌تایی ئه‌نجام ده‌درێ و ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی یاساکانی دادوه‌ری ئێرانه.
هه‌ر ئێستا حه‌وت که‌س له‌چالاکانی کورد سزای ئێعدام‌یان به سه‌ردا سه‌پاوه‌و چاوه‌ڕوانی جێ به‌جێ کردنی ئه‌م سزایه‌ن. تۆمه‌تی هه‌موو ئه‌که‌سانه"محاربه" یا "هه‌وڵدان له‌دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی" له ڕێگه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتیه کوردستانیه‌کان .
ناوی ئه‌م که‌سانه بریتین له:
1- عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور: رۆژنامه‌وان، له‌رۆژی 22ی جۆزه‌ردان 1386 له‌دادگایه‌کی داخراو و به‌بێ بوونی پارێزه‌ر و به‌تاوانی "محاربه" یا " هه‌وڵدان له‌دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی " دادگایی کرا و پاشان له‌رۆژی 26ی پووشپه‌ڕ سزای ئێعدامی له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی مه‌ریوان به پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌که‌ی راگه‌یێندرا. پاشان له‌لایه‌ن لقی 32ی دیوانی به‌رزی وڵات سزای ئیعدامی ناوبراو پشت ڕاست کرایه‌وه.
2- هیوا بوتیمار: رۆژنامه‌وان و چالاکی مه‌ده‌نی، له‌مانگی گه‌لاوێژی ساڵی 1385 له‌لایه‌ن لقی یه‌که‌می دادگای شۆڕشی مه‌ریوان به تاوانی محاربه سزای ئیعدامی به سه‌ردا سه‌پا. به‌ڵام ئه‌م سزایه له‌لایه‌ن لقی 32ی دیوان به‌رزی وڵات به‌هۆی کێشه‌ی ناو دۆسیه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه. به‌ڵام بۆ جاری دووهه‌م و له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی مه‌ریوان سزای ئێعدامی به سه‌ردا سه‌پا.
3- فه‌رزاد که‌مانگه‌ر: مامۆستا و چالاکی مه‌ده‌نی، له‌مانگی گۆڵانی ساڵی 1385 گیراوه‌و له‌مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی 1386 سزای ئیعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا، ئه‌م سزایه له دادگایه‌ک سه‌پا که ته‌نیا له7 خوله‌ک و له‌لایه‌ن لقی 30ی دادگای شۆرشی تاران به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م سزایه له مانگی پووشپه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵات پشت ڕاست کرایه‌وه.
4- ئه‌نوه‌ر حسێن په‌ناهی: مامۆستا، له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی شاری سنه‌له‌رۆژی 22ی تیر به تاوانی "محاربه" یا " هه‌وڵدان له‌دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی سزای ئیعدامی به سه‌ردا سه‌پا . ئه‌م سزایه له ماوه‌یه‌کی کورت خایه‌ن و له‌رۆژی 15ی گه‌لاوێژ پشت راست کرایه‌وه.
5- عه‌لی حه‌یده‌ریان: چالاکی مه‌ده‌نی، له‌مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی رابردوو و له‌لایه‌ن لقی 30ی دادگای شۆڕشی تاران له‌ماوه‌ی 7 خوله‌ک دادگایی کراو به‌تاوانی "محاربه" سزای ئێعدامی به سه‌ردا سه‌پا. ئه‌م سزایه له‌لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵات پشت ڕاست کرایه‌وه.
6- فه‌رهاد وه‌کیلی: چالاکی مه‌ده‌نی، له‌مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی رابردوو و له‌لایه‌ن لقی 30ی دادگای شۆڕشی تاران له‌ماوه‌ی 7 خوله‌ک دادگایی کراو به‌تاوانی "محاربه" سزای ئیعدامی به سه‌ردا سه‌پا. ئه‌م سزایه له‌لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵات پشتڕاست کرایه‌وه.
7- ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی: له پاییزی ساڵی رابردوو و به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک به تاوانی چالاکی سیاسی سزای ئیعدامی به سه‌ردا سه‌پا. ئه‌م سزایه له رۆژی 15ی گه‌لاوێژ پشت ڕاست کرایه‌وه که‌مپه‌ینی ڕاگرتن، به‌بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی یه‌کێتی ئۆرووپا له سه‌ر سزای ئیعدامه‌کانی ئێران خۆشحاڵه، هاوکات جارێکی دیکه له هه‌موو چالاکانی مافی مرۆڤ و چالاکانی مه‌ده‌نی خوازیاره له به‌رامبه‌ر سزای ئێعدامی ئه‌م حه‌وت که‌سه بێ ده‌نگ نه‌مێنن. پاش ئیجرا کردنی سزای ئیعدامی یه‌عقووب مێهرنه‌هاد له سیستان و به‌لووچستان نیگه‌رانی ئه‌وه هه‌یه که سزای چالاکانی کوردیش بگاته قۆناخی جێ به‌جێ کردن.
واژۆکانی خۆتان بۆ "ڕاگرتنی" سزای ئێعدامی ئه‌م چالاکه کوردانه بۆ ئه‌م ئادرێسه بنێرن:yakurd@gmail.com













